مەنجالین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی خەیالی کەشتی ئاسمانی مەنجالین

مەنجالین (بە زمانی سانسکریت:मङ्गलयान) کەشتییەکی بۆشایی ئاسمانە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئاسمانی ھیندی ئیسرۆ دروستکراوە بۆ ھەسارەی مەریخ، لە ٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، ئەو کەشتیەش بە ئامانجی زیاتری لێکۆلینەوە و ئاشکراکردنی نھێنیەکانی سەر ھەسارەی مەریخ نێردرا.[١]

کەشتی ئاسمانی مەنجالین لە وڵاتی ھیند و لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەو وڵاتەوە ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە ناوچەی (سریھاریکۆتا) لە ناو مووشەکێکی بۆشایی (PSLV). سەرەتا سەرکەوتوو نەبوون لەوەی لە بەرزی ٧٨. ٥ سەروو زەوی خوولێک بکات و ئینجا بنێردرێتە سەر ھەسارەی مەریخ، بەڵام ئەوە بوو لە بەرزی ١٠٠ کیلۆمەتر سەروو زەوی خوول بکا لەوەشیانا سەرکەوتوو بوو، لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ کۆتای بە خوولەکەی ھێناو بەرەو مەریخ بەرێکەوت. لە ٢٤ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٤ دەزگای بۆشایی ھیندی ئیسرۆ رایگەیاند کە کەشتی ئاسمانی مەنجالین بە سەرکەووتووی گەیشتۆتە ھەسارەی مەریخ.

ئامانجەکانی[دەستکاری]

ئامانجی سەرەکەی ئەوە بوو کە شێواز وڕرووپۆشی و تەکنەلۆجیایی لە نێوان ھەسارەکان پەرە پێبدەن، بەلام چەند ئامانجێکیتری ھەبوو

  1. ئامێرێک بتوانێ لە ھەسارەی زەوی خوول بکا و بتوانێت لەسەر ھەسارەی مەریخیش بیکا
  2. پەرەپێدانی خوارزمی لەبۆ ژمێریاری خوولەکانی و ھەلسەنگاندنی خالی بەھێزی ئەو ئامێرە و ئامێری ھاوشێوەی لە داھاتوو
  3. پاراستن لەسەر لێکۆلینەوە لە ھەموو ھەنگاوەکانی گەران
  4. خۆراگری لەسەر حالاتی لە ناکاو لەسەر مەریخ

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]