مەلا ئەحمەدی گۆرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلا شەھابەددینی ئەحمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی عوسمانی گۆرانی شافعی لە دایکبووی ساڵی ١٤٠٨ لە دەشتی شارەزوور. مامۆستای سوڵتان محەممەدی دووەمی عوسمانی ناسراو بە محەممەد فاتیح بوو کە لە رۆژگاری ئەو ئەستەنبوڵ فەتح کرا کە بەھۆیەوە کۆتایی بە دەو‌ڵەتی بیزەنتی ڕۆمەکان ھێنرا.

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

مەلا ئەحمەد وەک دەگوترێت لە جافی گۆرانە و خەڵکی ھەورامانە بۆ فەقێیاتی چووەتە بەغدا و حەسکیف و ئەرغەنی و خنوس نزیک ئامەد (دیاربەکر) و زۆر بە ھەژاری ژیاوە. دواتر لە تەمەنی سی ساڵان چووەتە دیمەشق و قاھیرە و لەسەر دەستی زانایانی ئایینی ئەوکات وانەی خوێندووە. لە مەدینە ئاشنای (مەلا یەگان) دەبێت کە مەلای سوڵتان موڕادی دووەمی عوسمانی بووە و لەگەڵ خۆی دەیباتە (وڵاتی ڕۆم) و لە بورسای پایتەختی ئەوکاتی دەوڵەتی عوسمانی بە خەلیفە موڕادی دەناسێنێت و ئەویش زۆر ڕای لە زانایی و لێھاتوویی مەلا ئەحمەد دەبێت و دەیکات بە مامۆستای زمانی فارسی و فیقھی ئایین بۆ کوڕەکەی محەممەد فاتیح. ئیتر مەلا ئەحمەد کۆمەڵێک پلە و پایەی گەورە وەردەگرێت لە شەڕی قوستەنتینیە (ئەستەنبوڵ) ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لە ھاندانی سولتان محەممەد بۆ گرنگی داگیرکردنی شارەکە و دەبێتە یەکەم موفتی شارەکە و بە شێخولئیسلام (شیخ الإسلام) ناو دەبرێت.[١] ساڵی ١٤٨٨ ھەر لە ئەستەنبوڵ کۆچی دووایی کردووە و سوڵتان بایەزیدی دووەم ئامادەی ناشتنی بووە. ئێستا گەڕەکێک و مزگەوتێکی دێرینی ئەستەنبوڵ بە ناوی مەلا گۆرانی ھەیە.

تورک و مەلا ئەحمەد[دەستکاری]

تورکە ناسیۆنالیستەکان زۆر ھەوڵ دەدەن ڕەچەڵەکی مەلا ئەحمەد بگەڕێننەوە بۆ غەیری کورد. گوایە بە ڕەسەن خەلکی گوندێکە لە سووریا. ھەندێک لە کوردەکانی دیاربەکریش گومانی ئەوە دەکەن کە مەلا ئەحمەد خەڵکی دەشتی گۆرانی (گەڤران)ی وڵاتی ئەرخەنیی نزیک ئامەد بێت.[٢] بەڵام بەھێزترین بەڵگە پشتگیری ئەوە دەکەن کە مەلا ئەحمەد خەلکی ھەورامان بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://yurtmagazine.blogspot.com/2008/07/blog-post.html
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Octoberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)