مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا
ڕێکەوت | ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ |
---|---|
کات | ٩:٠٨–١٥:٣٢ BST (UTC+01:00) |
خایاندن | ٣٨٤ خولەک |
شوێن | وێستمینستەر ئابێ, لەندەن |
ئاراستەکان | 51°29′58″N 00°07′39″W / 51.49944°N 0.12750°Wپۆتانەکان: 51°29′58″N 00°07′39″W / 51.49944°N 0.12750°W |
جۆر | مەراسیمی خێزانی شاھانە |
بەشداربووان | خێزانی شاھانەی بەریتانیا خێزانی سپێنسەر گۆرانیبێژانی بی بی سی لین داوستن تۆنی بلێر ئێڵتن جۆن |
مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا دەستی پێکرد لە ڕۆژی ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە کاتژمێر ٩:٠٨ خولەکی بەیانی بە کاتی لەندەن لە دوای ئەوەی زەنگی وێستمینستەر ئابێ لێیدا. دوای مانەوەی بۆ ٥ ڕۆژ لە کۆشکی سانت جەیمس تەرمی دایانا بردرا بۆ کۆشکی کینزیگتن بۆ ئامادەکارییەکان. دوای دەستپێکردنی مەراسیمەکە تەرمی دایانا لە کۆشکی کینزیگتنەوە و دوای تەقاندنی تۆپی سەربازی دووبارە بردرایەوە بۆ کۆشکی سانت جەیمس و دواتر بۆ وێستمینستەر ئابێ کە لەوێ مەراسیمەکە کاتژمێر ١١ بە فەرمی دەستیپێکرد.[١][٢] بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەریتانیا ئاڵای بەریتانیا لەسەر کۆشکی خێزانی شاھانە بۆ نیوە داگیردرا لەسەر داوای شاژن و ھەر بۆ یەکەم جاریش لە مێژوودا شاژن لە پەخشی ڕاستەوخۆ و پێچەوانەی یاساکانی خێزانی شاھانە وتارێکی پێشکەشکرد.[٣] مەراسیمی فەرمی، کە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە وێستمینستەر ئابێ دەستی پێکرد، کۆتایی ھات بە ناشتنی دایانا لە ماڵی خێزانەکەیان لە ئالسۆرپ.[٤] دوو ھەزار کەس بەژداری ئاھەنگەکە بوون لە وێستمینستەر ئابێ[٥] لەکاتێکدا ملیۆنان بەریتانی لەسەر شەقامەکانی لەندەن و ٣٢ ملیۆن بەریتانی دیکە لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە بینەری مەراسیمەکە بوون لەگەڵ زیاتر لە ٢ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا کە بەنزیکەیی نیوەی دانیشتووانی ئەوکاتەی جیھان بوو کە نزیک لە ٦ ملیارد بوو.[٦][٧][٨]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Diana's Coffin Moved Amid Emotional Scenes". BBC. Archived from the original on 2018-05-27. Retrieved 16 March 2018.
- ^ "33 Photos Of Princess Diana's Funeral That Show How Beloved Lady Di Truly Was". allthatsinteresting.com. May 23, 2019.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Balz, Dan (5 September 1997). "Queen Orders Flags At Half-Staff At Palace". Washington Post. Archived from the original on 2018-05-01. Retrieved 17 March 2018.
- ^ "Diana, Princess of Wales". Westminster Abbey. Archived from the original on 2018-05-15. Retrieved 14 May 2018. ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Chang, Suna; Holmes, Anna (26 December 1997). "Take a look back at Princess Diana's impact on 1997". Entertainment Weekly. Archived from the original on 2014-01-01. Retrieved 14 May 2018. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Tracking 30 years of TV's most watched programmes" 2015-01-18 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 20 January 2015
- ^ John Urry. Global complexity, Wiley-Blackwell, 2003 p. 134
- ^ "World Remembers Diana". BBC. Archived from the original on 2018-08-22. Retrieved 25 May 2018.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا تێدایە. |