مێژووی کیشوەری ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی مانگی دەستکردی کیشوەری ئەمریکا لە سەرووی مانگی دەستکردی تێرا و لە دووری ٧٠٠٠ کم لە زەویەوە

مێژووی کیشوەری ئەمریکا (بە ئینگلیزی: History of the Americas) (باکوور، باشوور، ئەمریکای ناوەڕاست و کاری بی) بە کۆچی خەڵکی ئاسیا بۆ ئەم کیشوەرە لە لووتکەی سەردەمی سەھۆڵبەندان دەست پێدەکات. کۆنترین شوێنپێی مرۆڤ لە ئەمریکا سەر بە ٢٣ ھەزار ساڵ لەمەوبەرە.[١] مرۆڤ زیاتر لە دە ھەزار ساڵە لە ئەمریکا دەژی. کیشوەری ئەمریکا لە ساڵی ١٤٩٢ لەلایەن کریستوفر کۆلۆمبۆسەوە دۆزرایەوە، بەڵام بە ھەڵە پێی وابوو کە ھیندستانە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر ئەمێریگۆ ڤێسپوچی ڕای گەیاند کە کیشوەرێکی نوێیە.[٢] بەڵام مێژووی ئەمریکا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٨٣ کە ئەمریکا بەپێی پەیمانی پاریس دانیپێدانرا.[٣] باوباپیرانی خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکی ئەمڕۆ ھیندییەکانی پالیۆ بوون. ئەوان ڕاوچی-کۆکەرەوە بوون کە کۆچیان کرد بۆ ئەمریکای باکوور. باوترین بیردۆزیی بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆچبەران لە ڕێگەی پردی وشکانی بێرینگەوە ھاتوونەتە ئەمریکا، بێرینجیا، ئەو بارستە وشکانییەی ئێستا زەریای جەمسەری باکوور لە گەرووی بێرینگ دای پۆشیوە. یەکەم کەس کە گەیشتنە ئەمریکا ئەو کەسانە بوون کە ھێواش ھێواش ئەفریقایان بەزاند و چوونە کیشوەرەکانی دیکە. بەشێک لەو کەسانە بۆ یەکەمجار نزیکەی سەد ھەزار ساڵ لەمەوبەر کۆچیان کردووە بۆ ئاسیا و ئەورووپا. لە سەردەمێکدا کۆمەڵێکی بچووک لەو کەسانە گەیشتنە زەریای ھێمن و تەنانەت لە زەریاکەشدا پەڕینەوە و گەیشتنە ئوسترالیا. لە کۆتاییدا نزیکەی ١٤ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئاسیاوە لە ڕێگەی ئەو شوێنەی کە ئێستا پێی دەوترێت گەرووی بێرینگ ھاتنە ناو ئەمریکاوە.[٤] تابلۆی بەردین و گۆڕستان و ھەندێک شتی تر لەم یەکەم ئەمریکییانە بەجێماوە. خەڵکی ڕەسەن و ھیندییەکان وردە وردە گەیشتنە ئاستە جیاوازەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتووری و دەرئەنجامەکەی دروستبوونی شارستانییەتەکان بوو کە لە لووتکەی خۆشگوزەرانی خۆیاندا گەیشتنە بەرزترین ئاستەکانی شارستانییەتی کۆن. ئەم شارستانییەتانە پێیان دەگوترا مایا، تول تەک، ئازتێک و ئینکا. گەلانی ھیندی ئەمریکای باکوور ڕزگاربووی ئەو گرووپانەن کە لە دەوروبەری ٢٠ ھەزار پێش زایین لە نوکی باکووری سیبیریایان بەزاند و چوونەتە ناو کیشوەرە نوێیەکەوە. بە پێچەوانەی دانیشتووانی مێزۆئەمریکا و ناوچە شارستانییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور، ھیندییەکانی ئەمریکای باکوور زۆر شارستانی نەبوون و دەوڵەتێکی نیمچە سەرەتایییان ھەبووە. زۆربەی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ لەبەردەستماندایە سەبارەت بە ڕابردووی ھیندییەکان کە لە ئەمریکا دەژین، لە ڕاپۆرتی ئەورووپییەکانەوە ھاتووە. بەریەککەوتنی ئەورووپییە تازە ھاتووەکان و دانیشتووانی کۆن لە ئەمریکا قەیران و دژایەتیی دروست کرد کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شێوەی شەڕ و ڕق و کینەدا بەردەوام بوو. کریستوفر کۆلۆمبۆس پێی وابوو کە ھیندییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست ھیندین، بۆیە ئەمڕۆ لە زۆربەی زمانە ئەورووپییەکان بە خەڵکی ڕەسەنی کیشوەری ئەمریکا پێیان دەوترێت ھیندی. کۆی دانیشتووانی ھەموو ھۆزە جیاوازەکان ئەمڕۆ بە نزیکەی ٢٫٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.[٥] لەگەڵ سەرکەوتنی جەنگی جیھانی یەکەم، و سەرکەوتنی ھاوپەیمانان لە جەنگی جیھانی دووەم و شکستی کۆتایی ئەڵمانیای نازی لەم جەنگەدا و لەناوچوونی سەختی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی ئەورووپا، ئەمریکا کە کەمترین زیانی بەرکەوت، وەک زلھێزێکی گەورەی جیھانی سەریھەڵدا. دوورخستنەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە گۆڕەپانی کێبڕکێ لەگەڵ ئەمریکا لە بوارەکانی وەک جەنگی سارد و جەنگی ڤێتنام و جەنگی کۆریا، بە کردەوە ئەمریکای خستە پێگەیەکی ناوازە لە جیھاندا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ اضافات مقالە آمریکا شناسی نوشتە عباس علی سرایلو (باسو) استاد جلالی کشف قدیمیترین ڕدپای انسان در آمریکا، خبرگزاری یورونیوز، بازدید در تاریخ: ۲۴ ئەیلوول ۲۰۲۱.
  2. ^ One vast winter count: the Native American West before Lewis and Clark. Colin Gordon Calloway. Published by U of Nebraska Press, 2003. ISBN 0-8032-1530-4, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.27
  3. ^ داڕێژە:ایتالیایی ھمچنین در برخی کتب و منابع آمریکو وسپوچی نیز گفتە شدەاست.
  4. ^ Marcel Trudel et Micheline D'Allaire, Deux siècles d'esclavage au Québec
  5. ^ 2000 Decennial Profiles
  6. ^ Encyclopedia of American foreign policy. Alexander DeConde, Richard Dean Burns, Fredrik Logevall. Published by Simon and Schuster, 2002. ISBN 0-684-80657-6, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.309