مێژووی زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زەوی تەمەنێکی دوور و درێژی هەیە کەدەگەڕێتەوە ملیارەها ساڵ بەرلەئێستا زاناکان گەیشتونەتە ئەو راستیەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمار نەهاتوو پێکهاتووە کە بەتینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە هێشتا هەستی پێ دەکرێ زاناکان سەرەتا دەیانووت ئەو تەقینەوەیە ۲ملیار ساڵ بەر لەئێستا بووە. بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریانخست کە ئەو تەقینەوەیە نزیکەی ١٥ملیار ساڵ بەر لەئێستا بووە.

دۆزینەوەیەکی گرینگ[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٤ زانای ئەمریکی (ئیلسۆسترنبورگ بارگ هۆڕن) توانی لە ناو گابەردە کۆنەکاندا شوێنەواری بەکتریایەک بدۆزێتەوە کەلە ۳ملیار و ٥٠٠ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا لەسەر زەوی ژیاوە بەمەش زاناکان بۆیاندەرکەوت کە تەمەنی زەوی لەوە زیاترە کەئەوان بۆی دەچوون.

دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی[دەستکاری]

نزیکەی ۲ملیار ساڵ لەمەوبەر هیچ بونەوەرێک جگە لە بەکتریا لەسەر زەوی بوونی نەبوو . خانە گەشەکراوەکان کە ئێمەی مرۆڤیش لێی دروستبووین نزیکەی ۱ملیار و ٤٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابوون کەناونراون (ئەکارپوت). یەکەم چەند خانەیەکان ۸۰۰ملیۆن ساڵ لەمەبەر لەسەر زەوی پەیدابوون . چەند خانەی کۆمەڵە خانەیەکە هەر بونەوەرێک بەچاو ببینرێ لە چەند خانەیی پێک هاتووە. لەوکاتەوەی خانەکان پەیدابوون فیلۆم پەیدابوون کەئێمەی مرۆڤی لێ درووستبووە بریتیە لە بڕبڕەدارەکان کەیەکەم نمونەیان ٥٥٠ملیۆن ساڵ بەلەئێستا لەسەر زەوی پەیدابوون. ٤٥٠ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا گیا لەسەر زەوی ڕواوە ڕوانی گیا واتا بوونی دار و درەخت و لق و پۆپ کەیەکەم گیانداری سەرزەوی هێلانەیان لەناو کردووە. لەوسەردەمەدا بڕبڕەدارەکان لەهەموویان زیاتر ماسیەکان گەشەیان کردووە نزیکەی ۳۷۰ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا گۆڕانێکی بنەڕەتی روویدا بەشێک لە خشۆکەکان لەناو ئاو هاتنە دەرەوە تابتوانن خۆیان لەسەر زەوی بگونجێنن. دایناسۆرەکان کە ئێمە بە خشۆکیان دەناسێنین نزیکەی ۲۲۰ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەدیاکەوتوون. نزیکەی ۷۰ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا یەکەمین جۆری شیردەر لەسەر زەوی پەیدابوون بەناوی(ڕەدە)کە ئێمە سەر بەوانین. نزیکەی ٦٥ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا دایناسۆڕەکان لەناوچوون تائێستا هۆی ڕوونی لەناوچوونیان چیە تەنیا ئەوەنەبێ زاناکان دەڵێن گابەردێکی گەورە بەر زەوی کەوتووە بەتینێکی یەکجار زۆر ئاوی دەریاکانی بڵند کردووە وشکانی داپۆشیوە تەپوتۆزێکی زۆری کردووە کەبۆماوەیەک تیشکی خۆر نەهاتۆتە سەرزەوی سەرەڕای ئەوەش هەندێ گیاندار کەمێشکیان لەگیاندارانی تر گەورەتربوو توانیان خۆیان لەم کارەساتە رزگار بکەن.

سەردەمی بەستەڵەک[دەستکاری]

زەوی بەپێی لێکدانەوەی زاناکان ملیۆنان ساڵ زۆربەی خاکەکەی بەستەڵەکبووە ئەو بەستەڵەکە تا درووستبوونی مرۆڤیش بەردەوامی هەبووە کەبەهۆی ئەو بەستەڵەکانە مرۆڤ کۆچی بەردەوامیکردووە تاشوێنێکی شیاو بۆژیان بدۆزێتەوە ناچار رووی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت کوردستان کردووە کەئێستا ئاسەواری مرۆڤ لە باشوری کوردستان دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٦۰۰هەزار ساڵ لەمەوپێش ئەوەش وا نیشاندەدات کە مرۆڤ بۆژیان پەنای بردۆتە بەرکوردستان بەڵام مرۆڤ نەیتوانیوە زووتر بێ بۆکوردستان لەبەرئەوەی کوردستانیش ۱ملیۆن ساڵ لەمەوبەر خاکەکەی بەستەڵەک بووە و بەفر دایپۆشیبوو بەڵام دووای ئەوەی بەستەڵەکەکە توایەوە مرۆڤ روویکردە کوردستان

سەرچاوە[دەستکاری]

کتێبی مێژووی شارستانیەت ساڵی چاپ ۱۹۸۸ لەئەمریکا .وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی ساڵی چاپی کوردی ۲۰۰۳لەشاری هەولێر. بۆدەستکەوتنی کتێبەکە سەردانی ئەم سایتە بکە لەبەشی مێژوو https://web.archive.org/web/20091010053441/http://www.pertwk.com/

  • کتێبی ڕەگەزی مرۆڤایەتی : لەنووسینی ئەلیکساندەر پیرۆن : ساڵی ۱۹۸٦ لەئیسپانیا.