سەردەمی بەستەڵەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی چینەکانی بەستەڵەک کە لە جەمسەری باشووری گۆی زەوی گیراوە، ھاوشێوەی سەردەمی بەستەڵەک

سەردەمی بەستەڵەک سەردەمێکە لە سەردەمەکانی مێژووی گۆی زەوی، کە لەم سەردەمەدا چینەکانی بەفر ناوچەیەکی بەرفراوانی گۆی زەوی داپۆشی بوو، مەزندە دەکرێت کە چەندین سەردەمی بەستەڵەک ھەبووبێت کە ھەر یەکەیان ملیۆنان ساڵی خایاندبێت. لە دوایەمین سەردەمی بەستەڵەکدا ئاژەڵە شیردەرەکان تووشی لەناو چوون بوون کاتێک بەستەڵەک زۆربەی خاکەکانی داپۆشی.