محەممەد مورسی
محەممەد مورسی محمد مرسي العياط | |
---|---|
٥ەم سەرۆک کۆماری میسر | |
لە پۆستدا بووە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ – ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ | |
سەرۆک وەزیران | کەمال جەنزوری ھیشام قەندیل |
جێگری سەرۆک | مەحموود مەکی |
پێشینە | محەممەد حوسەین تەنتاوی (کاتی) |
پاشینە | عەدلی مەنسوور (کاتی) |
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی بێلایەنەکان | |
لە پۆستدا بووە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ – ٣٠ی ئابی ٢٠١٢ | |
پێشینە | محەممەد حوسەین تەنتاوی |
پاشینە | مەحموود ئەحمەدینەژاد |
سەرۆکی پارتی ئازادی و دادپەروەری | |
لە پۆستدا بووە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ – ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ | |
پێشینە | دامەزراوە |
پاشینە | سەعد ئەلکەتاتنی |
ئەندامی ئەنجومەنی گەلی میسر | |
لە پۆستدا بووە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ – ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ | |
پێشینە | نەعمان جومعە |
پاشینە | مەحموود عەبازە |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئەلعەدوە، پارێزگای شەرقیە، شانشینی میسر | ٨ی ئابی ١٩٥١
مردن | ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ قاھیرە، میسر | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
پارتی سیاسی | پارتی ئازادی و دادپەروەری |
لایەنگیری سیاسی تر |
کۆمەڵەی برایانی موسڵمان |
ھاوسەر(ەکان) | نەجلا مەحموود (ھاوسەرگیری ١٩٧٩) |
منداڵ(ەکان) | ٥ |
خوێندن لە | زانکۆی قاھیرە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا |
واژوو |
محەممەد مورسی[تێبینیی ١] (/ˈmɔːrsi/؛ بە عەرەبی: محمد محمد مرسي عيسى العياط، ئەی–ئێڵ–ئەی ئێڵ–سی: Muḥammad Muḥammad Mursī ʿĪsā al-ʿAyyāṭ، گۆکردن بە عەرەبیی میسری: [mæˈħæmmæd mæˈħæmmæd ˈmoɾsi ˈʕiːsæ (ʔe)l.ʕɑjˈjɑːtˤ]؛ ٨ی ئابی ١٩٥١ – ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩) سیاسەتوانێکی میسری بوو کە وەکوو پێنجەم[١] سەرۆک کۆماری میسر لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بۆ ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ خزمەتی کرد، لەکاتێکدا جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی لە کودەتاکەی ٢٠١٣ی میسر و دوای خۆپیشاندانەکانی حوزەیرانی ٢٠١٣ی میسرییەکان مورسیی لە ئۆفیسەکە دورخستەوە.[٢]
مورسی لە خێزانێکی ھەژاردا گەورەبووە و لە ساڵی ١٩٧٥دا کۆلێژی ئەندازیاریی لە قاھیرە تەواو کردووە و دواتریش بڕوانامەی ماستەری لە ھەمان زانکۆ بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٨٢دا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەدەستھێناوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لە بەردەوامی زیندانیکردن و دادگاییکردنەکانی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سیاسی
[دەستکاری]لەپرۆسەی سیاسیشدا دکتۆر مورسی لەساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بەئیخوان موسلمینەوە کردوەو لەساڵی ١٩٩٥ پاڵێوراو دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بەڵام دواترو لەساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥ سەرۆکی کوتلەی ئیخوان بووە لە پەرلەمانی میسرو لەسەردەمی فەرمانڕەوایی موبارەکیشدا بۆ چەندین جار زیندانی کراوە، دواترینیشیان لەساڵی ٢٠٠٦ بۆ ماوەی حەوت مانگ بەندکراوە. لەساڵی ٢٠١١دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئیخوان موسلمینو سەرۆکی پارتی ئازادیو دادپەروەری، محەمەد مورسی کاندیدی ئیخوان موسلمین دوای خۆپاڵاتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی میسر توانی بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت ببێتە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئیخوانو وەک سەرۆکی نوێ لەکۆشکی سەرۆکایەتی میسر دەستبەکار بێت.
بوون بە سەرۆک کۆماری میسر
[دەستکاری]ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەنجامەکانی کۆتایی ئاشکرا کران تێیدا مەحەمەد مورسی بەڕەسمی بووە سەرۆک کۆماری میسر دوای کۆکردنەوەی ٪٥١٫٧ دەنگەکان کە توانی بەسەر ڕکابەرەکەی ئەحمەد شەفیق سەر لەوێ کەئەمیش لەلای خۆی ٤٩٫٣ دەنگەکانی مسۆگەرکردبووە
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ The spellings of his first and last names vary. A survey of 14 news organizations plus Wikipedia in July 2012 (archive at Wayback Machine) found that 11 used "Mohamed" and four used "Mohammed"; nine used "Morsi", five used "Mursi", and one used "Morsy". The official Egypt State Information Service uses both "Morsi" and "Morsy".
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- پوختەیەک لەژیاننامەی دکتۆر موحەممەد مورسی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- مورسی سەرۆکێکی ئەندازیار | ماڵپەڕی کوردئایو
- ^ «Jordan Bolstered by Egyptian, Syrian Chaos». Sharnoff's Global Views. ٢٦ی ئابی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Egypt's army chief Abdel Fattah al-Sisi receives a promotion ahead of likely presidency bid». Australian Broadcasting corporation. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد مورسی تێدایە. |