موتێن ڕۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موتێن رۆشی
کەسایەتیی دراگۆن بۆڵ
یەکەم دەرکەوتنی رۆشی لە مانگاکەدا، ئاکیرا توریاما دروستی کردووە
یەکەم دەرکەوتندراگۆن بۆڵ ژمارەی ۳: "گۆکو - ڕاکردن بۆ دەریا" (۱۹٨٤)
دروستکراوە لەلایەنئاکیرا توریاما
پرۆفایل
نازناوکیسەڵە سۆفییەکە
جاکی چان
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزنێر
خزمەکانورنای بابا (خوشکی گەورەی)

موتێن رۆشی (بە ژاپۆنی: 武天老師)، بە گشتی لە ژاپۆنیدا بە کامێ سێنین (亀仙人 Kame-Sen'nin) ئاماژەی بۆ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی ناو زنجیرەی دراگۆن بۆڵە و لە لایەن ئاکیرا توریاماوە دروست کراوە. لەبەر ئەوەی ئەو و خوێندکارەکانی بۆ ڕاهێنانی پێکردنیان قەوخی قورسی کیسەڵ هەڵدەگرن کیسەڵە سۆفییەکەی پێدەوترێت، موتێن رۆشی گەورەی هونەرە جەنگییە کۆنەکانە و هەڵگری داناییەکی زۆرە، و هەروەها دروستکەری کامێهامێهایە. لە نێوان خوێندکارەکانی ئەودا گۆهانی باپیر، و پاشا ئۆئێکس، و سۆن گۆکو، و کورورین، و یامچا، و هیتری تێدایە.