مزگەوتی گەورەی ئامەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٠٩١
ئایینسوننە
وڵاتتورکیا
دابەشکاریی کارگێڕیسوور، ئامەد، ئامەد
پۆتانی شوێن٣٧°٥٤′٤٤″N ٤٠°١٤′٩″E
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٠٩٢
ئیلھامUmayyad Mosque
Map

مزگەوتی گەورەی ئامەد (بە کوردیی باکووری: Mizgefta Mezin a Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Ulu Camii).[١][٢][٣] پێشتر کڵێسای ست تۆماس کریستیان بوو، کەیەکێبووە لە کۆنترین کڵێساکانی مێژوو. لەئێستادا، مزگەوتی گەورەی ئامەد شوێنی ٥٠٠٠ نوێژکەری تیادا دەبێتەوە و توانای میوانداریکردنی ھەر چوار مەزھەبەکەی ئیسلامی ھەیە.[٤] مزگەوتەکە حەوشەیەکی ھەیە کە ٦٣ مەتر درێژە و ٣٠ مەتر پانە.

مێژوو[دەستکاری]

ئەو مزگەوتەی کەئەمڕۆ پێی دەناسرێتەوە، لەلایەن فەرمانڕەوای سەلجوقی مەلیک شا درووستکراوە. بیرۆکەی دیزاینی مزگەوتەکە، لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق وەرگیراوە. لەناو مزگەوتەکە چەندین نووسراو بە شێوازی کوفی ھەیە، وێنەی دوو شێر دەبینرێت کە پەلەماری دوو گامێش دەدەن.

مزگەوتەکە لەساڵی ١١٥٥، تووشی سووتان ھاتووە. مزگەوتەکە بەیەکێک لەگرنگترین و ناسراوترین مزگەوتەکانی میسۆپۆتامیا دادەنرێت. لەوکاتەی ئەم شوێنە لە کڵێساوە کراوە بە مزگەوت، لەلایەن موسڵمان و کریستیانەکان بەکارھاتووە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Serokatiya Daîreya Çand û Turîzmê ya Sharedariya Bajarê Mezin a Amedê (2011). Rêbera geshtê ya Amedê. Istanbul: Boyut Matbaacilik.
  2. ^ Kameel Ahmady, Richard Lim, Metin Çulhaoglu, Ilse Sturkenboom et al. (2009). East and Southeast Turkey: A traveller's Handbook. Union of Southeast Anatolia Region Municipalities (GABB). ISBN 6056051307, 671 pages.
  3. ^ Great Mosque of Diyarbakır 20 November 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., archnet.org.
  4. ^ "100 manuscripts found during restoration of Diyarbakır's historic Ulu Mosque". Sunday's Zaman. ٢٠١١-٠٩-٢٥. Retrieved 2011-10-01. ٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.