مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (قودس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (قودس) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (ڕوونکردنەوە).
مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (قودس)
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١١٩٣
ناو بە زمانی فەرمیمسجد عمر
ناونراوە لەدوایعومەر کوڕی خەتتاب
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین، ئیسرائیل
دابەشکاریی کارگێڕیئۆرشەلیم
پۆتانی شوێن٣١°٤٦′٤٠″N ٣٥°١٣′٤٧″E
ستایلی نژیاروانیبیناسازیی ئیسلامی
Map

مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب دەکەوێتە حەوشەی باشووری کەڵێسا قیامەت لە گەڕەکی مەسیحییەکانی قودس.

دروستکردنی مزگەوتەکە[دەستکاری]

پاش ئەوەی حەزرەتی عومەری کوڕی خەتتاب کلیلی ماڵی پیرۆزی لە سۆفەرۆنیۆسی پاتریارک وەرگرت، حەزرەتی عومەریش بە خەڵکی قودسی گوت: «ئەی گەلی ئەلیاس، ئەوەی ھەمانە و دەبێت بیکەین، لای ئێوەیە، دڵنیابن کە ھیچ پەیوەندیمان بە ئێوەوە نییە و بێزارتان ناکەین.» دوای ئەم قسەیە، عەباکەی کردەبەری و نوێژی کرد، موسڵمانەکانیش بە دوایدا ھاتن و مزگەوتێکی بە ناوی مزگەوتی عومەر دروست کرد. حەزرەتی عومەر لە ساڵی ١٥ کۆچی پەیمانێکی لەگەڵ خەڵکی قودس دا بەست کە ھیچ پەیوەندیمان بە ئێوەوە نییە ئەگەر پێتان خۆش بوو ببنە موسڵمان و ئەگەر پێتان خۆش نەو بە ئاینەکەی خۆتدا بمێنن.

لە سەردەمی ئەیووبی[دەستکاری]

لە شێوەی ئێستای دا لەلایەن سەلاحەدین ئەییووبی لە ساڵی ١١٩٣ زایینی بنیات نراوە، مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب منارەی ١٥ مەتری ھەیە کە پێش ساڵی ١٤٦٥ زایینی دروستکراوە و لەلایەن سوڵتان عەبدولمەجیدی عوسمانییەوە نۆژەن کراوەتەوە لە ساڵی ١٨٣٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]