مزگەوتی شێخی چۆلی
لەوانەیە ئەم وتار یان بەشە لە http://www.hawler.in/index.php/2017-12-28-23-19-07/item/5978-2018-09-09-11-56-38 (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
مزگەوتی شێخی چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی ١٨٨٣ لەلایەن شێخ محەممەدی چۆلی و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرچووچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستانی جوان و قەشەنگی پێوە دیار بێت.
چۆن مزگەوتی شێخی چۆلی دروست کراوە[دەستکاری]
بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەو زەوییەی کە مزگەوتی شێخی چۆلی لەسەر بینا کراوە موڵکی حاجی ڕەشید ئاغا بووە کە یەکێک بووە لە موریدەکانی شێخی چۆلی و کاتی خۆی پێشکەشی کردووە کە ئەو شوێنە مزگەوتی لەسەر بینا بکرێت.
ڕۆژانە خواردن بە ھەژاران دەدرێ[دەستکاری]
ماوەی زیاتر لە ١٣٩ سالە دروست کراوە و ماوەی١٢٠ساڵیشە لەو مزگەوتە میوان و کەمدەرامەت و ئەو کەسانەی نوێژ لە مزگەوتەکە دەکەن، خواردنیان بۆ ئامادە دەکرێت، ڕۆژانە لەم مزگەوتەدا خواردن بۆ نزیکەی ٥٠٠ کەس ئامادە دەکرێت بەبێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، تێچوی خواردنەکەش لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابین دەکرێت.
لە مزگەوتی شێخی چۆلی ٧ ژن و ٥ پیاو ڕۆژانە سەرقالی ئامادەکردنی خواردنن بۆ ئەو کەسانەی ڕوو لەو مزگەوتە دەکەن و ڕۆژانە ٧ سەر ئاژەل و زیاتر لە١٢٠ کیلۆ برنج بۆ یەک ژەمی خواردن بەکاردەھێندرێت.[١][٢]
پێش نوێژ و وتارخوێنەکانی مزگەوتی شێخی چۆلی[دەستکاری]
بە درێژایی مێژووی ئەو مزگەوتە ژمارەیەک زانای پایە بەرز لە مزگەوتی شێخی چۆلی وەک پێش نوێژ و وتارخوێن کاریانکردووە لەوانە:-
- مەلا محەممەد ئەمین شێخ محەممەد
- مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد ئەمین
- مەلا یونس ئیسماعیل
- مەلا حاجی ئەلیاس ئەفەندی ئیسماعیل
- مەلا یاسین مستەفا
- مەلا تەھا یونس
- مەلا جەمال تەھا
- مەلا سەید محەممەد سەید ئیسماعیل
- مەلا عەلی مەلا عەبدوڵڵا
- مەلا فایز مەلا عەبدوڵڵا
- مەلا عیمادەدین فایز عەبدوڵڵا - پێش نوێژ و وتارخوێنی ئێستابە.[٣][٤]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "KNN". Archived from the original on ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. Retrieved ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ "ڕووداو". Retrieved ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=
(help) - ^ "پێگەی ھەولێر". Archived from the original on ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. Retrieved ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جامع جولي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٩ى نیسانى ٢٠٢٠.