بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مردووی گەڕۆک (کۆمیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری کۆمیک

مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: The Walking Dead) ناوی چیرۆکێکی وێنەکارییە (کۆمیک) کە لەلایەن ڕۆبەرت کیرکمان و ھونەرمەندێکەوە بەناوی تۆنی مۆر نووسراوە. چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر کارەکتەری ڕیک گرایمس، ئەفسەرێکی پۆلیس کە لە ھێڵی ئەرکدا بریندار بووە و کەوتووەتە حاڵەتی کۆما.[١]

لە خەو ھەڵدەستێت کاتێک ژیانی بە ئامادەبوونی زۆمبییەکان لەناودەچێت لەکاتێکدا ویلایەتی جۆرجیا لە کەرەنتینەدایە. توانی ھاوسەر و منداڵەکەی لەگەڵ ڕزگاربووانی دیکە بدۆزێتەوە و وردە وردە سەرکردایەتی ئەو گرووپە دەگرێتە ئەستۆ کە دواتر دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی بچووک.

کیرکمان ئەم کتێبە کۆمی کەی لەگەڵ تۆنی مۆر و چارلی ئەدێلارد لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن کۆمپانیای ئیمەیج کۆمیکسەوە بڵاوکردەوە. لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٠، کۆمیکی مردووی گەڕۆک خەڵاتی ئایسنەر و باشترین کۆمیکی بەردەوامی لە سان دیێگۆ کۆمیک-کۆن بەدەستھێنا. بە پێچەوانەی ڕەوتی ئاسایی کتێبە کۆمیکییەکان، مردووی گەڕۆک بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕەش و سپی بڵاودەکرانەوە[٢]

زنجیرەی مردووی گەڕۆک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠ لە کەناڵی ئەی ئێم سی نمایشکرا. ئەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ھەمان ڕێگای کتێبی کۆمیک پەیڕەو دەکات. ھەروەھا ئەم کۆمپانیایە دەستی کردووە بە بەرھەمھێنانی بەرھەمی دیکەی وەک یارییە ڤیدیۆیییەکانی مردووی گەڕۆک و ھەروەھا چەندین میدیای تر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Walking Dead co-creators settle that royalty lawsuit. So who won?" (بە ئینگلیزی). SYFY WIRE. 2012-12-17. Archived from the original on 4 اوت 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "'The Walking Dead' comics are going to be released in color for the first time starting in October" (بە ئینگلیزی). Insider.