مردووی گەڕۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مردووی ڕۆیشتوو The Walking Dead | |
---|---|
![]() | |
ھەروەھا ناسراوە بە | مردووی ڕۆیشتوو |
چەشن | دراما ترسناک |
دانەر | Robert Kirkman |
پەرەپێدەر | فڕانک دارابۆنت |
ئەکتەران | ئەندریو لینکۆلن نۆرمان ریدس سارا وەین کالیس لۆری ھۆڵدن چاندلەر ڕیگس دانای گوریرا جۆن بێرنزال |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | نەتەوە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١٠ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٤٨ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | فڕانک دارۆبۆنت گەیل ئان ھەرت گلێن مەزارا |
مۆنتاژ | Aubrey Sitterson
(٥٥-٧٠#) Sina Grace (٦٧-٩٦#) Sean Mackiewicz (٩٧-١٩٣#) |
شوێنەکانی تۆمارکردن | جیۆرجیا |
وێنەگر | ڕۆن شمیدت |
ماوەی پەخش | ٤٣ خولەک-٦٠ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی AMC |
پەخش | |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ى تشرینی یەکەمی ٢٠١٠- تا ئێستا |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | بترسە لە مردووە ڕۆیشتووەکان (Fear The Walking Dead) |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
[وێبسایتی ڕەسمی ماڵپەڕی فەرمی] |
مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی The Walking Dead) زنجیرە درامایەکی ترسناکی ئەمەریکییە کە لەلایەن فڕانک دارابۆنتەوە داننراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە کتێبە کۆمیکیەکان وەرگیراوە کە نووسەران ڕۆبەرت کیرکمان و تۆنی مور و چارلی ئادلارد نووسیانە.
ئەندریو لینکۆلن لە رۆڵی ڕیک گرایمس دوای بە ئاگا ھاتنەوەی لە بێھۆشییەکی درێژ لە نەخۆشخانە، دەبینێ جیھان وێران و پڕە لە زۆمبی، پاش شادبوونەوەی لەگەڵ خێزانەکەی، سەرکردایەتی کۆمەڵەیەکی ڕزگار بووانی ئەو کارەساتە دەکات، ھەموو پێکەوە بەرەنگاری مەترسییەکان دەبنەوە و ھەمیشەش بەدوای شوێنێ پارێزراو دەگەڕێن بۆ مانەوە.
وەرزی یەکەم تاکو نیوەی وەرزی پێنجەم کاری وێنەگرتنەکەی لە ئەتڵانتادا کراوە، نیوەکەی تری وەرزی پێنجەمیش بەزۆری لەشاری ئەلێکساندەریای سەر بە ویلایەتی ڤیرجینیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
مردووی گەڕۆک یەکەم ئەڵقەی لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ پەخش کرا لەسەر تۆڕی کەناڵی AMC و ھەروەھا پەخشی جیھانیشی لەسەر کەناڵە نێودەوڵەتیەکانی Foxە. تۆڕی AMC گرینگییەکی زۆری بەو زنجیرەیە دەدات، وەرز دوای وەرزی نوێ دەکاتەوە بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بینەرانی.
بینەرانی ئەم زنجیرەیە بەزۆری لەنێوان ١٨ بۆ ٤٩ ساڵن. وەرزی شەشەمی زنجیرەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ پەخش کرا.
بە ھۆی سەرکەوتنی دراماکە کەناڵی AMC زنجیرەیەکی تری پەیوەندیداری دەرکرد بەناوی بترسە لە مردووی گەڕۆک کە باسی ڕووداوەکانی چۆنیەتی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی مردووی گەڕۆکەکان دەکات، و یەکەم ئەڵقەشی لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ پەخش کرا.
زنجیرەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازیەکی باشی لێکراوە و بۆ چەندین خەڵاتی مەزن پالێوراو بووە، گرینگترینیان خەڵاتی گٶلدن گڵۆب بووە بۆ باشترین زنجیرە دراما.