محەممەد شیمشەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد شیمشەک (بە تورکی: Mehmet Shimşek ) لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧، سیاسەتمەدار و ئابووریناسێکی تورکیایە، لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣وە وەک وەزیری گەنجینەی و دارایی دەست بە کار بووە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی نووسینگەکەی لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٨ جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە. پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٥ وەزیری دارایی بووە، لە کابینەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو . وەک ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠٠٧ وەک ئەندامی پەرلەمان بۆ غازی عەنتاب و لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١١ بۆ باتمان هەڵبژێردرا .

لە کابینەی دووەمی سەرۆکوەزیرانی ئەردۆغان (٢٠٠٧-٢٠١١)، شیمشەک لەگەڵ هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتار، بووە وەزیری دەوڵەت بەرپرسیار لە کایەی ئابووری. لە ٢٠٠٩، بوو بە وەزیری دارایی. پۆستی خۆی لە کابینەی سێیەمی ئەردۆغان و کابینەی یەکەمی ئەحمەد داودئۆغڵو پاراست کە لە ساڵی ٢٠١٤ پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت بوو.

شیمشەک وەک وەزیری دارایی سیاسەتی دارایی داڕشت کە یارمەتی تورکیای دا بە توندی لە قەیرانی دارایی جیهانی ساڵی ٢٠٠٨ چاک بێتەوە. هەروەها چاکسازی دوور مەودای ئەنجامدا لە دامەزراندنی دەستەی وردبینی باج، ئاسانکردنی ڕێساکانی باج، بەرزکردنەوەی مافەکانی باجدەران و کەمکردنەوەی ئابووری سێبەر.

ژیان[دەستکاری]

شیمشەک لە خێزانێکی کورد [١] لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئاریجا لە ناوچەی گەرجوش سەر بە پارێزگای باتمان لەدایک بووە.[٢] ئەو بچووکترین منداڵی خێزانەکەی بوو لە نێوان ٨ خووشک و برادا، دایکی محەممەد کۆچی دوایی کرد کاتێک کە محەمەد تەمەنی چوار ساڵان بوو. [٣] لە سێ قوتابخانە لە باتمان، بێشیری و گێرجوش خوێندوویەتی. [٣] دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بۆ ماوەیەکی کورت دوکانێکی کردەوە بەڵام دواتر لە زانکۆی گازی لە ئەنقەرە دەستی کرد بە خوێندنی ئابووری و دواتر گۆڕا بۆ سیاسەت. [٣] شیمشەک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا. لە بواری ئابووری لە زانکۆی ئەنقەرە لە ساڵی ١٩٨٨. دوای ئەوەی وەک یاریدەدەری توێژینەوە لە سەرۆکایەتی ئابووری نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی ئابووری کاری کرد، سکۆلەرشیپی دەوڵەتی پێبەخشرا بۆ زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا، لەوێ بڕوانامەی ماستەر فیلۆری بەدەستهێنا. لە دارایی و وەبەرهێنان لە ساڵی ١٩٩٣.

پیشەی سیاسی[دەستکاری]

شیمشەک لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەستەنبوڵی پایتەختی ڕۆژهەڵات لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١١

شیمشەک لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ دا وەک ئەندامی پەرلەمانی ئاکەپە بۆ غازی عەنتاب هەڵبژێردرا، وەک وەزیری دەوڵەت دەستی بە کاری وەزاری کرد و لە ساڵی ٢٠٠٩ پلەی بەرزکرایەوە بۆ پۆستی وەزیری دارایی.

لە ٢٠١٣، لەلایەن دەزگای فۆرن پۆلسییەوە وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسە بەهێزەکانی سەر زەوی کاندید کرا و هەروەها لەلایەن گۆڤاری ئیمێرجینگ مارکێتسەوە نازناوی "وەزیری دارایی ساڵی ٢٠١٣ لە ئەورووپا"ی پێبەخشرا.

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

شیمشەک خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە. [٤] ئەو خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی و بەریتانییە. [٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tezcür, Güneş Murat; Gurses, Mehmet (2017). "Ethnic Exclusion and Mobilization: The Kurdish Conflict in Turkey". Comparative Politics. 49 (2): 213–230. doi:10.5129/001041517820201378. ISSN 0010-4159. JSTOR 24886198.
  2. ^ "Mehmet Şimşek - Munzinger Biographie". www.munzinger.de. Retrieved 2022-11-27.
  3. ^ ئ ا ب "Mehmet Simsek: From humble Kurdish village to ministry of finance". Rudaw. 3 June 2023. Retrieved 2023-06-04.
  4. ^ "Mehmet Şimşek". www.mehmetsimsek.org. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "TÜRKİYE BÜYÜK MİLLET MECLİSİ". www.tbmm.gov.tr.
  6. ^ "Events - View Event". Archived from the original on 2010-08-15. Retrieved 2011-01-19. ١٥ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.