محەممەد راتب نابلوسی
محەممەد راتب نابلوسی Mohammed Rateb Al-Nabulsi | |
---|---|
محمد راتب النابلسی | |
لەدایکبوون | دیمەشق، سوریا | ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨
نەتەوە | سووری |
پەروەردە | ماستەر لە زمانی عەرەبی، زانکۆی لیۆن دکتۆرا لە پەرەوەردە لە کۆلێجی ترینیتی دوبلن1999 |
ناسراوە بە | His books, I'jaz lectures |
وێبگە | nabulsi |
محمد راتب نابلوسی (بە عەرەبی: محمد راتب النابلسی) (٢٩ی کانوونی دوومی ١٩٣٩) نووسەر و پرۆفیسۆر و زانای ئیسلامی و ھاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری (ئینسایکلۆپیدیای زانستی ئیسلامی نابلوسی)ی سوورییە. مامۆستا بووە لە زانکۆی دیمەشق. لە سووریا دەژیا بەڵام دوای ئەوەی شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد، چووە ئوردن. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەڕایەوە بۆ سووریا.
خوێندن
[دەستکاری]لە دیمەشق گەورە بووە و لە قوتابخانەکانیدا خوێندوویەتی. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەستیکرد بە خوێندن لە فاکەڵتی ھونەر لە زانکۆی دیمەشق بۆ خوێندنی زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٦٤ بە بڕوانامەی لایسنس دەرچووە. لە ساڵی ١٩٦٦ بڕوانامەی دیبلۆمی پەروەردەیی بەدەستھێناوە. پاشان بڕوانامەی ماستەر لە ھونەرە عەرەبییەکان لە زانکۆی لیۆن بەدەستھێناوە؛ و دکتۆرای لە پەروەردە لە کۆلێژی ترینیتی دبلن وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩٩.
کتێب
[دەستکاری]دەیان کتێبی نووسیوە، وەک:
کتێبی وەرگێڕدراو لە عەرەبییەوە بۆ ئینگلیزی
[دەستکاری]- پێداچوونەوە بە ئیسلام، (بە عەرەبی: نظرات فی الإسلام).
- تێڕامان لە ئیسلام، (بە عەرەبی: تأملات فی الإسلام).
- قسەی گەشاوە و دیداری بەرھەمدار لەگەڵ شەعراوی، (بە عەرەبی: کلمات مضیئة ولقاءات مثمرة مع الشعراوی).
- ئینسایکلۆپیدیای ناوەکانی خوا، (بە عەرەبی: موسوعة الأسماء الحسنی)، لە سێ کتێبدا.
- عەقیدە و قورئان موعجیزە (بە عەرەبی: العقیدة والإعجاز).[١]
- پێکھێنەرانی ئەرکی ئیلاھی (بە عەرەبی: مقومات التکلیف).[٢]
- فەتوای ڕەمەزان (بە عەرەبی: فتاوی ڕمضان).[٣]
- کتێبی حەج-اللە گەورەترین- نھێنییەکانی حەج (بە عەرەبی: ڕحلة الحج- اللە أکبر- حکم وأسرار).[٤]
- ئینسایکلۆپیدیای زانستی ئیعجاز (بێ تەقلیدی) لە قورئان و سوننەتدا (بە عەرەبی: موسوعة الإعجاز العلمی فی القرآن والسنة)، لە دوو کتێبدا، کە بریتین لە:
- موعجیزەکانی خودا لە مرۆڤدا آیات اللە فی الإنسان
- موعجیزەکانی خودا لە گەردووندا آیات اللە فی الآفاق
کتێب بە زمانی عەرەبی
[دەستکاری]- ئیسرا و میراج، (بە عەرەبی: الإسراء والمعراج).
- کۆچ، (بە عەرەبی: الھجرة).
- خودا گەورەترینە, (بە عەرەبی: اللە أکبر).
لە تیڤی
[دەستکاری]سەدان وتار لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە جیاوازەکاندا پێشکەش کردووە، وەک تەلەڤیزیۆنی ئیقرا، تەلەڤیزیۆنی سووریا، تەلەڤیزیۆنی چەم، تەلەڤیزیۆنی ئەلدونیا، تەلەڤیزیۆنی ڕیسالە، ئینفینیتی تیڤی، تەلەڤیزیۆنی داھاتوو
لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکاندا چەندین وتار و زنجیرەی ھەبوو، بۆ نموونە: زنجیرەی “ ئەنووار قورئان (ڕووناکی قورئان) ”،[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ webadmin. www.nabulsi.com (بە عەرەبی) https://www.nabulsi.com/en/story/E-books--Islamic-Creed:2--Creed-and-Quran-Miraculousness12956. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Superadmin. www.nabulsi.com (بە عەرەبی) https://www.nabulsi.com/en/story/Ebooks-Islamic-Creed:-1--Constituents-of-Divine-Assignment12955. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ webadmin. www.nabulsi.com (بە عەرەبی) https://www.nabulsi.com/en/story/E-books-Islamic-Fiqh:05--Ramadan-Fatwas12958. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Superadmin. www.nabulsi.com (بە عەرەبی) https://www.nabulsi.com/en/story/E-books-Islamic-Fiqh:01-The-book-of-Hajj-Allah-is-the-Greatest--secrets-of-Hajj12957. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.assabile.com https://www.assabile.com/mohamad-rateb-al-nabulsi-269/series/anwar-al-quran-243. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.nabulsi.com https://www.nabulsi.com/category/Ù%A022برنامج%20علی%20ھدی%20-%20قناة%20الرسالة12. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)