محەممەد ئەلبووعەزیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاریق تەیب موحەممەد ئەلبوعەزیزی

لەدایکبوون٢٩ی ئازاری ١٩٨٤
مەرگ٤ی شوباتی ٢٠١١
نەتەوەعەرەب

تاریق تەیب موحەممەد ئەلبوعەزیزی (٢٩ی ئازار ی ١٩٨٤ - ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١)، لاوێکی تونسییە لە رۆژی ھەینی و هاوڕێکەوت لەگەڵ ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لەبەردەم بارەگای شاری بوزیدی؛ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر دەستەبەسەرداگرتنی عەرەبانەکەی لەلایەن پۆلیس و شارەوانی کە دەسەڵاتداربوون لەو شارە کە سەوزەو میوەی لەسەر دەفرۆشتن تا بژێوی ژیانی بەڕێبکات، ھەروەھا دەسەڵاتدارانی ئەو پارێزگایە سکاڵاکەیان رەتکردەوە کە لەبەرامبەر کچە پۆلیسێک بەناوی فادیە حەمدی تۆماری کردبوو کە بەبەرچاوی خەڵکەوە زللەیەکی لێدابوو ھەروەھا قسەی نەشیاوی پێوتبوو، لەو زللەیەشەوە شۆڕشێک بەرپابوو کە سەرۆکی وڵاتەکەی لە سەر تەختی سەرۆکایەتی هێنایە خوارەوە، موحەممەد ئەلبوعەزیزی پاش ١٨ رۆژ لە خۆسوتاندنی کۆچی دواییکرد، ئەم کارەی بوعەزیزی بووە شوێنی لاساییکردنەوەی ھاووڵاتیانی تری عەرەب لەناوچەکانی تردا کە نزیکە ٣٣ کەس لاسایی بوعەزیزییان کردەوە ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا وەک ناڕەزایەتییەکان لەبەرامبەر ھۆکارەکانی کەوای لەو لاوە تونسیە کرد خۆی بسوتێنێت، وەک یادگارییەکیش پەیکەرێکی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ دروستکرا. ئەو لاوە تونسییە نۆھەمین ئەندامی خێزانەکەیەتی باوکی کاری لە لیبیا کردووە، کاتێک کە بوعەزیزی تەمەنی گەیشتووەتە سێ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەکی کردووەتەوە لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا لە خوێندن دابڕاوە و دەستیداوەتە کارکردن، ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە بوعەزیزی خوێندنی تەواو کردووە و ھەڵگری بڕوانامەی زانکۆیە، بەڵام خوشکەکەی دەڵێت کە بوعەزیزی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بەر لە خۆسوتاندنیشی نامەیەکی بۆ دایکی جێھێشتووە کە دواتر ئەو نامەیە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکرایەوەو بووە ھاندەرێکی تری گەڵان بۆ راپەڕین لەدژی دەسەڵاتداران.

خۆپشاندانی پەنابەرانی تونسی بۆ پشگیری لە ئەلبوعەزیزی و گەلی تونسی

نامەکەی بوعەزیزی[دەستکاری]

دەقی نامەکەی بوعەزیزی کە بۆ دایکی جێهێشتبوو ئەمەیە:

کۆچی دوایی[دەستکاری]

رۆژی سێشەممە کە دەکاتە ڕێکەوتی ٢٧ی شوبات ی ٢٠١١، لە تەمەنی بیست و حەوت ساڵید بەھۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە موحەممەد بوعەزیزی کۆچی دوایی کرد. شۆڕشی تونس رۆژێک دوای خۆسووتاندنی بوعەزیزی واتە لە رۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، روبەڕووبوونەوە لەنێوان بەسەدان لاوی ناوچەیەکی سیدی بوزید و ھێزەکانی پۆلیس ڕوویدا خۆپیشاندانەکە بۆ پشتگیری لە موحەممەد بوعەزیزی و ھەڵکشانی ئاستی بێکاری بوو ھەروەھا بەھۆی پەڕاوێزخستنی ئەو شارەوە بوو لەڕووی خزمەتگوزارییەوە، بەخێرایی ئەو خۆپیشاندانە پەرەی سەندوو بووە پێکدادان و راپەڕینی گەلان و سەرجەم ناوچەکانی تونسی گرتەوە، ئەویش بەھۆی بێکاریی و نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی لەناو دەسەڵاتدا، ئەمەش وای لە سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد کە دەسەڵاتە ئاسنینەکەی کە ٢٣ ساڵ بەردەوامبوو بخات و ھەڵبێت بۆ وڵاتی سعودیە، ھەروەھا لە رۆژی ١٤ی شوبات ی ٢٠١١ موحەممەد غەنوشی بەپێی ماددەی ٥٦ لە دەستوری تونسدا خۆی وەک سەرۆکی کۆمار راگەیاند بەشێوەیەکی کاتی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]