ما شۆوژێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ما شۆوژێن

馬守真
لەدایکبوون١٥٤٨
مەرگ١٦٠٤
ناوەکانی ترما سیانگلان، یوێ جیاوۆ
پیشەھونەرمەند، شاعیر


ما شۆوژێن[١] (بە چینی: 馬守真، لەدایکبووی ١٥٤٨ – مردووی ١٦٠٤) ھەروەھا وەک ما سیانگلان (بە چینی:馬湘蘭، بە مانای گوڵی «ئۆرچیدی دەریای سیانگ» دێت) وێنەکێش و شاعیر و ئاواز دانەرێکی بەناوبانگ بوو لە کۆتایی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مینگ.

ڕۆمانس لەگەڵ وانگ ژیدێنگ[دەستکاری]

ما شۆوژێن وانگ ژیدێنگ پەیوەندییەکی خۆشەویستی ھەبوو لەگەل یەکتر، کە ھەستەکانیان بۆ یەکتر دەردەبری لە ڕێگەی نووسینی نامە بۆ یەکتر و کێشانی چەندین و وێنە و نووسینی چەندین پارچە شیعر بۆ یەکتر یەکێک لە بەسەرھاتە کۆکراوە بەناوبانگەکانیان گوڵە نێرگز و بەردە کە تیابووی دوو وێنە و شیعرێکە، کاتێک ما لە ١٥٩١ شیعرەکانی بڵاوکردەوە وانگیش پێشەکی بۆ شیعرەکان نووسی. لە بۆنەیەکدا ما چوو سەردانی وانگ بکات لە ماڵەوە دەرچوو و بەبەلەمەکەی لەگەل گرووپێکی میوزیک بۆ ماڵی وانگ تا ٧٠مین ساڵیادی لەدایکبوونی بگێرێت دواتر و دوای تێپەربوونی کەمێک کاتی تر وانگ نەخۆش کەوتوو و بەئارامی کۆچی دوایی کرد، دوای مردنی وانگ چەندین پارچە نووسینی دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی بۆ ما نووسی.

وێنەکێشان و شیعر[دەستکاری]

وەک وێنەکێشێک بەناوبانگە بە کێشانی وێنەی سروشت، گوڵی ئۆرچید،[٢] داری بامبو + خۆشنووسی[تێبینی ١] لەگەل وێنەکێشی ما بەھرەدار بوو لە نووسینی شیعر، ئاوازدانان، دراما-دانان، ئەو وێنانەی کە ئەمرۆ لەوەوە ماونەتەوە بریتین لە وێنەکانی سروشت، وێنەکانی گوڵی ئۆرچید، وێنەی بامبو، و لەبەر ئەوەشی کەسێکی کۆمەڵایەتی بوو، لەوانەیە وێنەکانی خۆی وەک دیاری بەخشیبێت لە بۆنەکان.[٣]

پێرستی کارەکان[دەستکاری]

  • گوڵە ئۆرچید و داری بامبو، لە ڕێگەی مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٤]
  • گوڵە ئۆرچید، بامبو، بەرد، (فێنککەرەوەی دەست)[تێبینی ٢] لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٥]
  • گوڵە ئۆرچید، داری بامبو، بەرد (لولپێچی دەست)[تێبینی ٣]مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٦]
  • گوڵی ئۆرچید و بەرد، وێنەی ھەڵواسراو، مەرەکەب لەسەر پەڕە، لە مۆزەخانەی ھونەری ئۆنلاین[٧]

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • Weidner, Marsha; et al. (1988). Views from Jade Terrace: Chinese Women Artists 1300–1912. Indianapolis and New York: Indianapolis Museum of Art and Rizzoli. pp. 72-81.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ وێنەکانی بامبووی ما لەگەل خۆشنووسی تێکەڵکراوە
  2. ^ مەبەست لەوەیە ئەم وێنانەی لەسەر فێنککەرەوەی دەست کێشاوە (بینینی فێنککەرەوەی دەست)
  3. ^ شتێک شتێک کێشاوە وەک لوولپێچ یان پێچراو وایە (بینینی وێنەیەکی پێچراو) (نموونەیەک)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tseng, Yuho (1993). "Women Painters of the Ming Dynasty". Artibus Asiae. 53 (1/2): 249–261. doi:10.2307/3250517. ISSN 0004-3648. JSTOR 3250517.
  2. ^ (بینینی گوڵەکە) لە فەرھەنگی کامبریجەوە
  3. ^ Tseng, Yuho (1993). "Women Painters of the Ming Dynasty". Artibus Asiae. 53 (1/2): 249–261. doi:10.2307/3250517. ISSN 0004-3648. JSTOR 3250517.
  4. ^ "Ma Shouzhen Orchid and Bamboo". The Palace Museum Collection. The Palace Museum. Archived from the original on 6 December 2015. Retrieved 27 February 2016. ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Ma Shouzhen Orchid, Bamboo, and Rock". The Palace Museum Collection. The Palace Museum. Archived from the original on 15 March 2016. Retrieved 27 February 2016. ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Ma Shouzhen Orchid, Bamboo, and Rock". The Palace Museum Collection. The Palace Museum. Archived from the original on 15 March 2016. Retrieved 27 February 2016. ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Ma Shouzhen". The Metropolitan Museum of Art. Metropolitan Museum of Art. Retrieved 27 February 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]