ماھیر عەبدولڕەشید
| ماھیر عەبدولڕەشید | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ٢٤ی تەممووزی ١٩٤٢ تکریت، عێراق |
| مردن | ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (٧١ ساڵ ژیاوە) سلێمانی، عێراق |
| دڵسۆزی | ڕژێمی بەعس |
| خوشک و برا | حاتەم عەبدولڕەشید |
| پیشە | ئەفسەری سەربازی |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٣ |
| پلەی سەربازی | سەرداری یەکەم |
| ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق |
| لقی سەربازی | ھێزە وشکانییەکانی عێراق |
| کینیە | Abu Abdullah |
ماھیر عەبدولڕەشید محەممەد ناسیری (١٩٤٢، تکریت، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤، سلێمانی) فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقییە، دەرچووی کۆلێژی سەربازیی یەکەمە لە خولی ٣٨، و فەرماندەی فەیلەقی سێیەمە، بەشداری لە شەڕی ئێران و عێراقدا کردووە، و سەرکردایەتی فەیلەقی حەوتەمی کردووە لە شەڕی دووەمی فاودا لە ساڵی ١٩٨٨، پاشان خانەنشین بوون لە ساڵی ١٩٩٢. لەلایەن سەددام حوسێن لە ھەفتەی یەکەمی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕاسپێردرا بۆ سەرکردایەتیکردنی کەرتی باشوور لە بەسرە لەگەڵ فەریقی یەکەم حوسێن ڕەشید محەممەد، بە فەرماندەیی عەلی حەسەن مەجید. پاشان فەرمانی کشانەوەیان پێگەیشت لە شاری بەسرە دوای تێکچوونی بارودۆخی بەغدا، پاشان ماھیر عەبدولڕەشید دیار نەما تا لە شاری دیوانییە لەلایەن ھیزەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا و لە ئەبووغرێب زیندانی کرا. لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دواتر لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بەھۆی نەبوونی تۆمەتەوە ئازاد کرا.[١] [٢] [٣]
ماھیر عەبدولڕەشید بە یەکێک لە سەرکردەکانی شەڕی ئێران و عێراق دادەنرێت، بەو پێیەی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی متمانەی پێدەکرا لەلایەن سەددام حوسێن، و سەرکردایەتی شەڕەکانی دژی بە ئێران کردووە، نزیک بووە لە بنەماڵەی سەددام حوسێن لە ڕووی نەسەب و ھاوسەرگیرییەوە، وەک چۆن کچەکەی بەناوی لەما ھاوسەری قوسەی سەددام حوسێن بوو و کچەکەی سێ کوڕ و کچێکی ھەیە: مەوج و مستەفا کە لەگەڵ باوکی و عەدنان و سەددام کوژراون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Coughlin, Con (٢٠٠٥). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. لاپەڕە ٢٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠٥٠٥٤٣-١. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Woods، Kevin M. (٢٠١١) [2010]. Saddam's Generals: Perspectives of the Iran-Iraq War. 4850 Mark Center Drive, Alexandria, Virginia: Institute for Defense Analyses. لاپەڕە ٧٣.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر) - ↑ Tripp, Charles (٢٠١٠). A History of Iraq. مطبعة جامعة كامبريدج. لاپەڕە ٢٣٣. ژپنک ٠-٥٢١-٥٢٩٠٠-X.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی زانستی سیاسەت
