ماگنوس کارلسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماگنوس کارلسن
Magnus Carlsen
سڤێن ماگنوس ئۆین کارلسن
لەدایکبوون٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ لە (نەرویژ)
تۆنسبۆرگ، نەرویژ
نەتەوەنەرویژی
پیشەیاریزانی شەترەنج
چالاکبوون١٩٩٨ - ئێستا
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

سڤێن ماگنوس ئۆین کارلسن (بە نەرویژی: Sven Magnus Øen Carlsen، لەدایکبووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ لە شاری تێنسبێرگ لە نەرویژ) شارەزا و یاریزانێکی یاری شەتڕەنجە و خەڵکی نەرویجە، یاریزانێکی ژمارە یەکە لە ڕیزبەندی شەترەنجی جیھانی و پاڵەوانی ئێستای شەترەنجی جیھانییە. لووتکەی ڕیزبەندییەکەی ٢٨٨٢ ڕیزبەندییە، کە ھەروەھا بەرزترین ڕیزبەندییە لە مێژووی شەترەنجدا. لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەسەریەک خەڵاتی ئۆسکاری شەترەنجی بەناوبانگی بەدەستھێناوە. کارلسن بۆ یەکەمجار لە پاڵەوانێتی شەترەنجی جیھانی خوار ١٢ ساڵان لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکسان بوو. دوای ماوەیەک لە پێشبڕکێی شەترەنجەکانی تاتا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا پاڵەوانێتی شەترەنجی نەرویجی بەدەستھێنا و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە پاڵەوانێتی شەترەنجی ٢٠٠٨دا پلەی کرۆس ٢٧٣٣ بەدەستھێنا و نازناوی دووەمی خشتەی بەدەستھێنا. کارلسن لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە پاڵەوانی جیھانی بلیتز. درەوشاوەیی ئەو لە پاڵەوانێتی فرە حزبی «مرواری بەھاری نانجینگ» لە مانگی ئەیلوول و تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بە یەکێک لە باشترین ئەنجامەکانی مێژووی شەترەنج وەسف کرا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە پلەی ٢٨٠١ بەدەستبھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٣ بە بردنەوەی پاڵەوانێتی کاندیدکردنی شەترەنج، توانی مافی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤیسواناتان ئاناند لە پاڵەوانێتی شەترەنج جیھانی لە ساڵی ٢٠١٣ بەدەستبھێنێت. لەم پێشبڕکێیەدا کارلسن توانی بە ئەنجامی ٦٫٥–٣٫٥ لە ئاناند بباتەوە، لە ھەمان کاتدا نازناوی پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنج بەدەستبھێنێت و کۆتایی بە ھەژموونی ٦ ساڵەی ئاناند بەسەر شەترەنجی جیھانیدا ھێنا. لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ و ٢٠١٨ و ٢٠٢١ توانی بەرگری لە پاڵەوانێتی شەترەنجی جیھانی بکات بە بردنەوە لە ڤیسواناتان ئاناند، سێرگی کاراکین، فابیانۆ کاروانا و یان نێپۆمێنیاشی.

ژیان[دەستکاری]

کارلسن لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ لە شاری تێنسبێرگ لە وڵاتی نەرویژ لەدایک بووە. خێزانەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لە شاری ئێسپۆی پایتەختی فینلاند و پاشان لە بروکسێل پایتەختی بەلجیکا ژیاون، دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ دەگەڕێنەوە بۆ نەرویج و لە شاری برۆم لە نەرویج نیشتەجێ دەبن.[١] کارلسن لە تەمەنێکی بچووکدا توانا دەروونی و بەھرەکانی خۆی نیشان دا، لە تەمەنی دوو ساڵیدا توانی «مەتەڵی٥٠» پارچەیی چارەسەر بکات. باوکی ماگنز کە خۆی یاریزانێکی شەترەنجی ئاماتۆر بووە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا فێری یاری شەترەنجی دەکات، بەڵام ماگنوس سەرەتا گرنگییەکی ئەوتۆی بۆ یارییەکە نیشان نەدا. ھەروەھا سێ خوشکی ھەیە، لە ساڵی ٢٠١٠ ئاشکرای کرد کە یەکێک لەو شتانەی پاڵنەری بووە بۆ یاری شەترەنج، لێدانی خوشکە گەورەکەی بووە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Danielsen, Arne (2010). Mesteren. Magnus Carlsen og sjakkspillet (بە نەرویجی). Oslo: Cappelen Damm. p. 27. ISBN 978-82-02-33754-4.
  2. ^ FT's Paris correspondent (28 November 2014). "Magnus Carlsen, an unlikely chess master". Financial Times.
  3. ^ Max, D.T. (21 March 2011). "The prince's gambit: A chess star emerges for the post-computer age". The New Yorker. Retrieved 4 January 2013.