ماریۆ کەمپێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریۆ کەمپێس
بە ئیسپانی: Mario Alberto Kempes
لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٧-١٥) ١٥ی تەممووزی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
Bell Ville، ئەرژەنتین
وڵاتی وەرزشئەرژەنتین
ناوی خوازراوEl Arrimador de pinguinos
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach، ڕۆژنامەوان
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی١٩٧٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤

  ماریۆ ئەلبێرتۆ کەمپێس (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈmaɾjo alˈβeɾto ˈkempes ˈtʃjoði]  ; لەدایکبووی ١٥ی تەممووزی ١٩٥٤) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەر یان هێرشبەری ناوەڕاست یاری کردووە.[١] گۆڵکارێکی بەتوانا بوو،لەگەڵ ڤالێنسیا دووجار بووەتە گۆڵکاری خوولی لالیگا بە تۆمارکردنی 116 گۆڵی لە 184 یاری خولەکەدا .[٢]لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کەمپێس یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی بردنەوەی ئەرژەنتین لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ کە تێیدا دوو گۆڵی لە یاری کۆتاییدا تۆمارکرد و پێڵاوی زێڕینی وەک گۆڵکار وەرگرت. هەروەها خەڵاتی تۆپی زێڕینی بۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، ئەمەش بووەتە یەکێک لەو سێ یاریزانەی کە لە یەک مۆندیالدا هەر سێ خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە، لەگەڵ گارینچا لە ساڵی ١٩٦٢ و پاولۆ ڕۆسی لە ساڵی ١٩٨٢.کەمپێس لە ساڵی ١٩٧٨دا خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور و باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەوروپای و تۆپی زێڕینی جامی جیھانیی فیفا بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک یەکێک لە باشترین ١٢٥ یاریزانە زیندووەکانی تۆپی پێ وەک بەشێک لە ئاهەنگی ١٠٠ ساڵەی فیفا دەستنیشانکرا. [٣] [٤]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mario Kempes - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-25.
  2. ^ "What became of... Mario Kempes". Página web oficial de LALIGA | LALIGA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-25.
  3. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 15 June 2013.
  4. ^ "Mario Kempes - Biography". IMDb (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-25.