مارگەرێت چان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مارگەرێت چان OBE JP FRCP
陳馮富珍
لە ساڵی ٢٠١١
حەوتەم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
لە پۆستدا بووە
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ – ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
پێشینە ئەندێرس نۆردسترۆم (acting)
پاشینە تێدرۆس ئەیدەنۆم
چوارەم بەڕێوەبەری تەندروستی، هۆنگ کۆنگ.
لە پۆستدا بووە
٦ی حوزەیرانی ١٩٩٤ – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٣
پێشینە لی شو-ھونگ
پاشینە لام پینگ-یان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠٨-٢١) ٢١ی ئابی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
ھۆنگ کۆنگی بەریتانی
نەتەوە چینی
کەنەدی[١]
خوێندن لە Northecote College of Education (Cert)
University of Western Ontario (BA, MD)
National University of Singapore (MS)

مارگەرێت چان فونگ فو-چون OBE،[٢] پزیشکێکی چینی-کەنەدییە[١] کە وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی خزمەت دەکات. نوێنەرایەتی چینی دەکرد[٣] لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٧. و پێشوو تر وەک بەڕێوەبەری تەندرووستی لە ھۆنگ کۆنگ خزمەتی دەکرد. و نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنفلۆنزای پەتا و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦). و گۆڤاری فۆربیس ئەوی لە پلەی ٣٠مین بەهێزترین ئافرەتی جیهاندا ناوی بردووە.[٤]

ڕەخنەی زۆری لێگیرا بۆ ئەو شێوازە مامەڵەیەی لەگەڵ ئەنفلۆنزای پەلەوەری H5N1 ئێچ فایڤ ئێن وەن کردی.[٥]

خوێندن[دەستکاری]

لە ھۆنک کۆنگی بەریتانی گەورە بووە، و چان بڕوانامەی پیشەیی وەرگرتووە بۆ وانەوتنەوە لە بواری ئابووری ماڵەوە لە کۆلێژی پەروەردەی نۆرسکۆت لە هۆنگ کۆنگ. لە ساڵی ١٩٧٣ بەکالۆریۆسی لە هونەرەکان بە پسپۆڕی ئابووری ماڵەوە وەرگرتووە، و لە ساڵی ١٩٧٧ دکتۆرای لە پزیشکی لە زانکۆی وێستێرن ئۆنتاریۆ لە کەنەدا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨٥ ماستەر لە زانستی تەندروستی گشتی لە زانکۆی نیشتمانی سەنگافورە بەدەستهێناوە.[٦][٧][٨]

لە ساڵی ١٩٩١دا پرۆگرامی پەرەپێدانی بەڕێوەبردن (PMD ٦١)ی لە قوتابخانەی بازرگانی هارڤارد تەواو کردووە.[ژێدەر پێویستە]

پیشە[دەستکاری]

پیشەی سەرەتایی[دەستکاری]

چان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ وەک ئەفسەری پزیشکی پەیوەندی بە حکومەتی هۆنگ کۆنگی بەریتانیاوە کردووە. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ پلەی بەرزکرایەوە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی. لە نیسانی ساڵی ١٩٩٢ پلەی بەرزکرایەوە بۆ جێگری بەڕێوەبەر و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٤دا وەک یەکەم ژن لە هۆنگ کۆنگ دەستنیشانکرا کە سەرۆکایەتی وەزارەتی تەندروستی بکات.

بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندرووستی ھۆنگ کۆنگ ١٩٩٤-٢٠٠٣[دەستکاری]

لەکاتی بەرێوەبەربوونی لە ھۆتگ کۆنگ ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەھۆی ئەو جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵ ھەردوو نەخۆشی ئەنفلوەنزای پەلەوەریی ئێچ فایڤ ئێن وەنی ١٩٩٧ و سارسی ٢٠٠٣، لەدوای ئەوەی یەکەم لە کەیسەکانی نەخۆشی ئەنفلوەنزای پەلەوەر گیان لەدەست دەدەن چان سەرەتا ھەوڵ ئەدات دانیشتووانی ھۆنگ کۆنک ھێمن بکاتەوە بە وتنی شتێکی لەم شێوەیە "دوێنێ شەو منیش مریشکم خوارد"[٩] یان "من ھەموو ڕۆژێک مریشک دەخۆم، مەشڵەژێن".[١٠] بەڵام کە کەیس و حاڵەتی تری ئەنفلوەنزا تۆمار دەکرێت، ڕەخنەی لێ دەگیرێ بە سەرلێشێواندنی دانیشتووان.[١١] دواتر بە لەناوبردنی یەک ملیۆن و نیو مریشک توانی نەخۆشیەکە کۆنتڕۆل بکات و بەھۆیەوە ستایش کرا.[١٢]

و لە کاتی نەخۆشی سارس ڕەخنەی زۆری لێگیرا چونکە نەیتوانی کۆنتڕۆلی نەخۆشیەکە بکات و گەیشتە ٢٩٩ حاڵەتی مردن ئەمەش ڕەخنەی توندی لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانی هۆنگ کۆنگ و زۆر کەسی تووشبوو بە سارس و کەسوکارەکانیانەوە ڕاکێشا.[١١]

لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی پسپۆڕی سارس کە لەلایەن حکومەتی HKSAR بۆ هەڵسەنگاندنی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکەدا دامەزرا، ئەوەی خستە ڕوو کە شکستەکە خەتای چان نەبووە، بەڵکو بەهۆی پێکهاتەی سیستەمی چاودێری تەندروستی هۆنگ کۆنگەوەیە.[١٣]

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی WHO[دەستکاری]

چان دوای ٢٥ ساڵ خزمەتکردن لە مانگی ئابی ٢٠٠٣ حکومەتی هۆنگ کۆنگی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە کرد. سەرەتا لە وەرگرتنی ڕۆڵی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕووبەڕووی بەربەستێک بووەوە، چونکە حکومەتی چین مۆڵەتی دامەزراندنی نەدابوو. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ پۆستی بەڕێوەبەری بەشی گەشەپێدانی بەردەوام و ژینگەی تەندروست لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) وەرگرتووە. ئەم پۆستە بە شێوەیەکی کاتی بۆی دیاری کرا تا ئەو کاتەی بتوانێت لە ساڵی ٢٠٠٥دا بگوازرێتەوە بۆ پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی. چان وەک نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنفلۆنزای پەتا و وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان کاری کردووە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ٢٠٠٦-٢٠١٧[دەستکاری]

مارگریت چان وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بۆ ماوەی کۆی گشتی دوو خول کاری کردووە کە هەر خولێک پێنج ساڵی خایاندووە.[١٤] خولی یەکەمی چان تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ بەردەوام بوو. لە وتاری دەستنیشانکردنەکەی، چان "باشتربوونی تەندروستی خەڵکی ئەفریقا و تەندروستی ژنان"ی بە ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زانی و دەیەوێت سەرنجی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر "ئەو کەسانەی زۆرترین پێویستیان پێیەتی" چڕ بکاتەوە.[١٥] لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، چان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خولی دووەم کاندید کرا.[١٦] و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەلایەن ئەنجومەنی تەندروستی جیهانییەوە پشتڕاستکرایەوە.[١٧] و لەکاتی وتاری پەسەندبوونەکەی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی ڕووماڵکردنی گشتگیر[تێبینی ١] وەک "یەکسانکەرێکی بەهێز" لە تەندروستی گشتیدا. خولی نوێی چان لە ١ی تەمموزی ٢٠١٢ دەستیپێکرد و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بەردەوام بوو[١٧]

مارگەرێت چان لەگەڵ سەرۆکی بەرازیل دیلما ڕۆسێف لە ساڵی ٢٠١٦

یەکەم خول[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠٠٧، مارگرێت چان ڕووبەڕووی ڕەخنەی گروپە مرۆیی و مەدەنییەکان بووەوە، لەنێویاندا پزیشکانی بێ سنوور (ڕێکخراوی خێرخوازی: Médecins Sans Frontières)، بەهۆی دەربڕینی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کوالێتی دەرمانی جێنریک[١٨][تێبینی ٢] لە سەردانەکەیدا بۆ تایلەند. ئەمەش مشتومڕی لێکەوتەوە چونکە دەرمانی جێنریک زۆر گرنگە بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستی بە نرخێکی گونجاوتر بێت، بەتایبەتی لە ناوچە کەم داهاتەکاندا.

لەدوای سەردانەکەی بۆ کۆریای باکوور لە مانگی نیسانی ٢٠١٠، چان وتی بەدخۆراکی کێشەی وڵاتەکەیە، بەڵام سیستەمی تەندروستی کۆریای باکوور دەبێتە جێگەی ئیرەیی زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی زۆری کارمەندانی پزیشکییەوە.[١٩] هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ نیشانەیەکی قەڵەوی لە وڵاتەکەدا (کۆریای باکوور) نییە، کە کێشەیەکی تازەیە سەرهەڵدەدات لە ناوچەکانی دیکەی ئاسیا. لێدوانەکانی چان جیاوازییەکی بەرچاوی ھەبوو لە لێدوانەکانی بەرێوەبەرەکەی پێش خۆی کە لە ساڵی ٢٠٠١دا ڕایگەیاندبوو کە سیستەمی تەندروستی کۆریای باکوور داڕمان نزیکە.[٢٠]

تێبینیەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕووماڵکردنی گشتگیر لە چوارچێوەی چاوەدێری تەندروستیدا بە واتای دڵنیابوونە لەوەی کە هەموو تاکەکان و کۆمەڵگاکان دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستەکان دەگات بەبێ ئەوەی تووشی سەختی دارایی ببن
  2. ^ مارگەرێت چان لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ تایلەند لە شوباتی ٢٠٠٧دا پرسیاری لە کوالیتی دەرمانی جێنریک کرد، و کاتێک چان ڕەخنەی لەلایەن گروپە مرۆییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنییەوە لێگیرا، لەنێویاندا پزیشکانی بێ سنوور، چونکە سەرنجەکانی سەبارەت بە کوالیتی دەرمانە جێنریکەکان وەک ئەگەری تێکدانی متمانە بەم دەرمانە گونجاوانە هەستیان پێکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Young, Ian (28 May 2013). "From Hong Kong to Canada and back: the migrants who came home from home". South China Morning Post. Retrieved 25 July 2013. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «canadian» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ "Complete curriculum vitae of Dr Margaret Chan". Ministry of Foreign Affairs of the People's Republic of China. Beijing, China: People's Republic of China. 2005. Retrieved 22 November 2014. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Director-General: Dr Margaret Chan". Archived from the original on 14 November 2006.
  4. ^ Howard, Caroline (28 May 2014). "The World's Most Powerful Women 2014". Forbes.
  5. ^ Cheng, Maria (22 May 2017). "Health agency spends more on travel than AIDS". Associated Press. Retrieved 27 June 2017.
  6. ^ "陈冯富珍 院长-清华大学万科公共卫生与健康学院". vsph.tsinghua.edu.cn. Archived from the original on 2022-12-09. Retrieved 2022-12-09.
  7. ^ "CHAN, Margaret (née Fung Fu-chun)" (PDF). Radboud University, the Netherlands. 2021-05-30. Archived from the original (PDF) on 2022-12-09. Retrieved 2022-12-09.
  8. ^ "Curriculum vìtae – Dr Margaret FD Chan BSc, MD (Canada) MSc PH (Singapore)" (PDF). World Health Organization. 2011-12-19. Archived (PDF) from the original on 2021-11-22. Retrieved 2022-12-09.
  9. ^ "The Flu Fighters". Asia Week. 30 January 1998.
  10. ^ "Chan wins. Lead Health department for 10 years, slaughter chicken to stop bird flu (in Chinese)". Ta Kung Pao. 9 November 2006. Archived from the original on 30 September 2007. Retrieved 10 November 2006. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئ ا "Margaret Chan "at the right time" (in Chinese)". Asia Times Online. 9 November 2006.
  12. ^ "Bird flu expert to lead WHO". BBC. 6 November 2006.
  13. ^ Miriam Shuchman (15 February 2007). "Improving global health—Margaret Chan at the WHO". The New England Journal of Medicine. N Engl J Med. 356 (7): 653–656. doi:10.1056/NEJMp068299. PMID 17301294.
  14. ^ Dr Margaret Chan: Biography, WHO website
  15. ^ "Chan sets out goals for WHO". The Standard. 10 November 2006. Archived from the original on 3 May 2009. Retrieved 12 November 2006.
  16. ^ Dr Margaret Chan nominated for a second term to be WHO Director-General, WHO web site
  17. ^ ئ ا Dr Margaret Chan appointed to a second term as Director-General, WHO News Release, 23 May 2012
  18. ^ "WHO Chief's Stand on Generic Drugs Slammed". IPS. 2 February 2007. Archived from the original on 13 March 2007. ١٣ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "UN health chief praises N. Korean health system as 'envy'". AFP. 30 April 2010. Archived from the original on 5 May 2010.
  20. ^ Jonathan Lynn (30 April 2010). "North Korea has plenty of doctors: WHO". Reuters.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]