ماتیۆس کونھا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماتیۆس کونهاەوە ڕەوانە کراوە)
کونھا لەگەڵ بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیای ھاوینەی ٢٠٢٠
زانیاری کەسی
ناوی تەواو ماتیۆس سانتۆس کارنێرۆ کونھا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٧ ئایاری ١٩٩٩ (٢٣ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون پارایبا، بەڕازیل
باڵا ١٫٨٤ مەتر
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاری یانە
تیمی ئێستا ئەتلەتیکۆ مەدرید
ژمارە ٩
کاروانی لاوێتی
- ٢٠١٧ کۆرتیبا
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یاری گۆڵ
٢٠١٧–٢٠١٨ سیۆن ٢٩ (١٠)
٢٠١٨–٢٠٢٠ لایپزیگ ٣٥ (٢)
٢٠٢٠–٢١ ھێرتا بەرلین ٣٩ (١٢)
٢٠٢١- ئەتلەتیکۆ مەدرید ٣١ (٦)
ھەڵبژاردەی نیشتیمانی
٢٠١٩- بەڕازیلی خوار ٢٣ ساڵان ٢٤ (٢١)
٢٠٢١- بەڕازیل ٧ (٠)

ماتیۆس سانتۆس کارنێرۆ کونھا (لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٩٩)، بە گشتی بە ماتیوس کونھا ناسراوە، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر لە خولی لالیگا (خولی پلە یەکی ئیسپانیا) بۆ یانەیئەتلێتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێیی بەڕازیل.

کونھا دەستی کرد بە یاری تۆپی پێ لە بەڕازیل لە ئاستی لاوانیا بۆ یانەی کۆریتیبا. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا چووە ئەورووپا بۆ ئەوەی بچێتە یانەی سیۆنی سویسرا. پاشان بۆ یانەکانی بۆندسلیگا یاریکرد ئەوانیش یانەکانی لایپزیگ و ھێرتا بەرلین، پێش ئەوەی بچێتە ئەتلەتیکۆ لە ئابی ٢٠٢١.

کونھا مەدالیای زێڕینی بردەوە لەگەڵ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. لە ئەیلوولی ٢٠٢١ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردەکەی ئەنجامدا.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کونھا لە شاری خواو پێسوا لە بەڕازیل لەدایکبووە.[١] وەک منداڵێک یاری فوتساڵی دەکرد بۆ یانەیەک لە ڕیسیف (بەڕازیل)، پێش ئەوەی دەست بکات بە تۆپی پێ.[٢]

کاروانی یانە[دەستکاری]

سیۆن[دەستکاری]

کونھا یاری تۆپی پێی لە ئاستی لاوان بۆ کۆریتیبا دەکرد، پێش ئەوەی بچێتە یانەی سیۆنی سویسرا لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە تەممووزی ٢٠١٧، دوای ئەوەی لە جامی لاوانی داڵاس لە ئاستی لاواندا سەرنجی دۆزەرەوەی یاریزانانی ڕاکێشا (سکاوت).[١] لە ئایاری ٢٠١٨، ھاتریکێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–١ بەرامبەر سوون (یانەیەکی سویسرا).[٣]

لایپزیگ[دەستکاری]

لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، کونھا چووە خولی بۆندسلیگا و یانەی لایپزیگ بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ.[٤] گۆڵی یەکەمی بۆندسلیگا تۆمارکرد بەرامبەر یانەی داھاتووی ھێرتا بەرلین، بۆ بردنەوەی ٣–٠ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨.[٥] ئەو گۆڵێکی تری تۆمارکرد بەرامبەر بایەر لێڤەرکۆزن لە نیسانی ٢٠١٩ کە خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی بۆندسلیگای بردەوە، و پاڵێورا بۆ خەڵاتی فیفا: پووشکاس.[٦][٢] بە ٦ گۆڵ کۆتایی بە وەرزی ٢٠١٨–١٩ ی خولی ئەورووپا ھێنا.

ھێرتا بەرلین[دەستکاری]

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ھێرتا بەرلین گرێبەستی لەگەڵ کونھا ڕاگەیاند.[٧]

ئەتلەتیکۆ مەدرید[دەستکاری]

لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١، بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ چووە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.[٨] یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر لیڤانتی کە لە یارییەکەدا ٢–٢ بەرامبوون.[٩]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

تیمی خوار ٢٣ ساڵان[دەستکاری]

لەگەڵ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل، کونھا باشترین گۆڵکار بوو لە پاڵەوانێتی تۆلۆن ٢٠١٩ و تۆپی پاڵەوانێتی کۆنمبێلی پێش ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠، یەکەم نازناویانی بردەوە و لە دووەمیاندا دووەم بوون. بەم شێوەیە توانی بگات بە ئۆڵۆمپیاد و بەڕازیل بەشداری بکات. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە تیمی بەڕازیل بانگھێشتکرا بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ.[١٠] لە ئابی ٢٠٢١، مەدالیای زێڕینی بردەوە لەگەڵ بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیاددا، دوای ئەوەی ٣ گۆڵی تۆمارکرد لە ٥ یاریدا.[١١] بە گشتی، کونھا ٢١ گۆڵی لە ٢٤ یاری بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵی تۆمارکردووە.[١٢]

پێکھاتەی یەکەم[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٠، کونھا بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی یەکەمی بەڕازیل بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر بۆلیڤیا و پیرۆ لە ٩ و ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دوا بە دوای یەکدا.[١٣][١٤]

لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی نیشتیمانی ئەنجامدا، لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر چیلی، کە ١–٠ بردیانەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان. لە خولەکی ٧٨ دا لە جێگەی گابریێل باربۆسا ھاتە یاریگاوە.[١٥]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٢١ ئابی ٢٠٢٢[١٦]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
سیۆن ٢٠١٧–١٨ خولی سوپەری سویسری ٢٩ ١٠ ١ ٠ ٢ ٠ - ٣٢ ١٠
لایپزیگ ٢٠١٨–١٩ بۆندسلیگا ٢٥ ٢ ٢ ١ ١٢ ٦ - ٣٩ ٩
٢٠١٩–٢٠ بۆندسلیگا ١٠ ٠ ١ ٠ ٢ ٠ - ١٣ ٠
کۆی گشتی ٣٥ ٢ ٣ ١ ١٤ ٦ - ٥٢ ٩
ھێرتا بەرلین ٢٠١٩–٢٠ بۆندسلیگا ١١ ٥ ٠ ٠ - - ١١ ٥
٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٢٧ ٧ ١ ١ - - ٢٨ ٨
٢٠٢١–٢٢ بۆندسلیگا ١ ٠ ٠ ٠ - - ١ ٠
کۆی گشتی ٣٩ ١٢ ١ ١ - - ٤٠ ١٣
ئەتلەتیکۆ مەدرید ٢٠٢١–٢٢ لالیگا ٢٩ ٦ ٢ ١ ٥ ٠ ١ ٠ ٣٧ ٧
٢٠٢٢–٢٣ لالیگا ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
کۆی گشتی ٣١ ٦ ٢ ١ ٥ ٠ ١ ٠ ٣٩ ٧
تەواوی پیشە ١٣٤ ٣٠ ٧ ٣ ٢١ ٦ ١ ٠ ١٦٣ ٣٩

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[١٧]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
بەڕازیل ٢٠٢١ ٤ ٠
٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ٧ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

بەڕازیلی خوار ٢٣ ساڵان

  • ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: ٢٠٢٠[١١]
  • پاڵەوانێتی تۆلۆن: ٢٠١٩[١٨]

تاکەکەسی[دەستکاری]

  • پاڵەوانێتی ۆلۆن باشترین گۆڵکار: ٢٠١٩[١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Aos 18 anos, paraibano vira sensação do futebol suíço após se destacar pelo Coxa". globoesporte.globo.com. 10 November 2017. Retrieved 16 August 2022.
  2. ^ ئ ا "Indicado ao Puskas, Matheus Cunha faz sua campanha: "Estou chamando o Brasil inteiro pra votar"". globoesporte.globo.com. 25 August 2019. Retrieved 16 August 2022.
  3. ^ "Aos 18 anos, Matheus Cunha é o artilheiro brasileiro na Suíça". globoesporte.globo.com. 22 May 2018. Retrieved 16 August 2022.
  4. ^ "RB Leipzig's Samba speedster Matheus Cunha hot on the trail of Timo Werner". Bundesliga. 2018. Retrieved 16 August 2022.
  5. ^ "Timo Werner scores twice as RB Leipzig see off Hertha Berlin in the capital". bundesliga.com. 2018. Retrieved 16 August 2022.
  6. ^ "Bayern Munich's Franck Ribery wins Goal of the Month for May". bundesliga.com. 2019. Retrieved 16 August 2022.
  7. ^ "Hertha BSC verpflichtet Matheus Cunha" (بە ئەڵمانی). Hertha BSC. 31 January 2020. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "He Has Signed a Five-Year Contract: Welcome, Cunha!". Atlético Madrid. 25 August 2021. Retrieved 16 August 2022.
  9. ^ "قد يكون كونها تهديدا حقيقيا لأتلتيكو مدريد". لعبة الروليت العربية.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "Seleção Olímpica é convocada para os Jogos Olímpicos de Tóquio 2020". CBF. 17 June 2021. Retrieved 17 June 2021.
  11. ^ ئ ا "Official: Atletico Madrid sign Matheus Cunha". marca.com. 25 August 2021. Retrieved 16 August 2022.
  12. ^ "Matheus Cunha". ogol.com.br. Retrieved 16 August 2022.
  13. ^ "Tite convoca a Seleção Brasileira para a estreia nas Eliminatórias" (بە پورتوگالی). CBF. 18 September 2020. Retrieved 18 September 2020.
  14. ^ "Matheus Cunha está convocado para a Seleção Brasileira" (بە پورتوگالی). CBF. 25 September 2020. Retrieved 25 September 2020.
  15. ^ "Chile v Brazil game report". FIFA. 2 September 2021.
  16. ^ ماتیۆس کونھا لە ساکروێی
  17. ^ ماتیۆس کونھا لە National-Football-Teams.com
  18. ^ "Festival International Espoirs Football Tournoi Maurice Revello Toulon". festival-foot-espoirs.com.
  19. ^ "Récompenses de la dernière édition du Festival". festival-foot-espoirs.com.