ماتیۆس نونێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماتیۆس نونێس
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٢–٢٠١٦ ئێریسێنێنس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٨ ئێریسێنێنس ١٣ (٢)
٢٠١٨–٢٠١٩ ئیستۆریل ٦ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٢ سپۆرتینگ ٧٦ (٧)
٢٠٢٢- وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال ٨ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٢ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢

ماتیۆس لویز نونێس (بە ئینگلیزی: Matheus Luiz Nunes; لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٩٨)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال.

نونێس کاروانی خۆی لە یانەی ئێریسییرێنس دەست پێکرد، پێش ئەوەی بچێتە یانەی ئیستۆریل. لە ماوەی ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکە بوو، نونێس زۆربەی جار لە پێکھاتەی دووەمی یانەکە یاری دەکرد، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ یانەی خولی نایابی پورتوگال سپۆرتینگ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، نونێس یارمەتی سپۆرتینگی دا بۆ بردنەوەی ھەردوو نازناوی ناوخۆیی خولی نایابی پۆرتوگال و جامی خول.

لە بەرازیل لەدایکبووە و گەورە بووە تا تەمەنی ١٢ ساڵان، نونێس بڕیاریدا لە باتی وڵاتی لەدایکبوونی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال بکات، و لە ساڵی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی[دەستکاری]

لە ڕیۆ دی جێنیرۆ لەدایکبووە، باوکی پورتوگالی و دایکی بەڕازیلییە، نونێس لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ دایکی و ھاوسەرەکەی کۆچیان کرد بۆ ئریسێرا لە شاری لیشبۆن (پورتوگال). ئەو دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد لەگەڵ یانەی ناوخۆیی ئێریسییرێنس لە پلە شەشدا، ھەروەھا یارمەتی خێزانەکەی دا لە نانەواخانەکەیان بۆ ماوەیەکی کورت لەکاتێکدا یاری دەکرد.[٢]

نونێس یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی ئێریسییرێنس ئەنجامدا لە وەرزی ٢٠١٥–١٦، لە یەکێتیی تۆپی پێی لیشبۆن. لە یارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرز تاقیکردنەوەی ئەنجامدا لە ئۆریێنتاڵ، بەڵام بەھۆی پێکانێک لە قاچیدا گرێبەستەکەی واژوو نەکرد و دواتر گەڕایەوە بۆ یانەی یەکەمی.[٣]

ئیستۆریل[دەستکاری]

نونێس گرێبەستی لەگەڵ ئیستۆریل واژوو کرد لە ھاوینی ٢٠١٨. لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە دووی پورتوگال (خولی پلە دووی پورتوگال) ئەنجامدا لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەر بوون لەگەڵ ڤارزیم، بەشێوەی سەرەکی یاری کرد بەڵام ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی نیوەی یەکەم تووشی پێکان بوو.[٤][٥] لە زۆربەی کاتەکانی یاریکردنیدا، لە پێکھاتەی دووەمدا (تیمی پاشەکەوت)یاری دەکرد.[٦]

سپۆرتینگ[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، نونێس گواسترایەوە بۆ یانەی ستۆپینگ لە خولی نایابی ھۆڵەندا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو بە ٥٠٠٬٠٠٠ یۆرۆ بۆ نیوەی مافە ئابوورییەکانی و دانانی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ وەک بڕگەیەک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.[٧][٨] ئاستەکانی بەرامبەر بۆ ئیستۆریل سپۆرتینگ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی خولدا لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ لەلایەن تیمی سکاوت (دۆزەرەوەی یاریزان) تێبینی کرا و بڕیاریان دا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.[٩]

دوای یاریکردن بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی یانەکە، نونێس یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەم پێگەیشت لەلایەن ڕاھێنەر ڕوبێن ئامۆریم لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەم ھاتە یاریگاوە لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەربوون لەگەڵ ڤیتۆریا گیومارێس لە خولی نایابدا[١٠] لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا، ڕازی بوو بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی تر، کە بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەرز کرایەوە لە ٣٤ ملیۆن یۆرۆوە بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ئەوەی کە یانەکە بڕیاری دا ٤٥٠٬٠٠٠ یۆرۆ بدات بە ئیستۆریل بۆ نیوەکەی تری مافە ئابوورییەکانی.[١١][١٢]

نونێس یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە ئاستی یەکەمی خولی پورتوگال لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، کە لە یاریگای خۆیاندا ٢–٠ بردیانەوە بەرامبەر براگا.[١٣] دووەم گۆڵی لە ١ی شوباتی ساڵی دواتردا بوو، لە کاتی زیادکراودا بۆ یارمەتیدانی یانەکەی لە بردنەوەی ١–٠ دژی بەنفیکا لە دێربی دی لیسبۆندا، کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.[١٤] دوای ڕۆیشتنی خواو ماریۆ، جێگایەکی ھەمیشەیی لە پێکھاتەی یەکەمی سەرەکی بەدەستھێنا، و لە ١٥ی ئەیلوول، لە یەکەمین یاری خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەسیستی بۆ پاولینۆ کرد لە دۆڕاندنیان ٥–١ بەرامبەر یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی.[١٥] دوای یارمەتیدانی سپۆرتینگ لە بەدەستھێنانی شەش بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە خولدا، لەنێویاندا دێربی دی لیسبۆنا بەرامبەر بێنفیکا، کە تێیدا ئەسیست و گۆڵێکی تۆمار کرد لە بردنەوەیان ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان. نونێس بە یاریزانی ناوەندی مانگ دانرا بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم.[١٦] لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانانەکانی ئەورووپا، سەرەڕای دۆڕانی تیپەکەی ٥٠٩ بەرامبەر مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا، کە بە یاریکردنی نونێس سەرسام بوو، ستایشی کرد وەک «یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان».[١٧]

وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس[دەستکاری]

لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، نونێس گواسترایەوە بۆ خولی پرێمیەرلیگ و یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بەبڕی پارەی تۆمارکراو کە ٣٨ ملیۆن پاوەند بوو و بوو بە گرانترین گرێبەستی مێژووی وۆڵڤس.[١٨][١٩]

نونێس دوای سێ ڕۆژ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی وۆڵڤس ئەنجامدا،[٢٠] وەک یاریزانێکی پێکھاتەی سەرەکی لە دۆڕاندنی ١–٠ بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسێەر لە یاریگای تۆتنھام ھۆتسپێر لە خولی نایابی ئینگلیزی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.[٢١]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە ٨ی ئابی ٢٠٢١، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دە ساڵ لە وڵاتەکە ژیاوە، نونێس پاسپۆرتی پورتوگالی وەرگرت.[٢٢] لە کۆتایی ئەو مانگەدا، لە ٢٣ھەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تیتییەوە بانگھێشت کرا وەک یەکێک لەو نۆ جێگرەوەی یاریزانانی نیشتەجێی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، بۆ سێ یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ دژی چیلی، ئەرجەنتین و پیرۆ؛ ئەو بانگھێشتەکەی ڕەتکردەوە، چونکە دەبوو کەرەنتین بکرێت لە کاتی گەڕانەوەی بەھۆی ئەنجام نەدانی ڤاکسینی کۆڤید-١٩.[٢٣][٢٤] لە کۆتاییدا، نونێس بڕیاری دا نوێنەرایەتی وڵاتی لەدایکبوونی نەکات، دوای ئەوەی لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگالەوە پەیوەندی پێوە کرا، کە قەناعەتی پێ کرد نوێنەرایەتی پورتوگال بکات.[٢٥]

نونێس لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەلایەن سانتۆسەوە بانگھێشت کرا بۆ یاری پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر لۆکسمبۆرگ و یاری دۆستانە لەگەڵ قەتەر.[٢٦] لە ٩ی تشرینی یەکەمدا یەکەم یاریی خۆی ئەنجامدا، کە بە شێوەی سەرەکی یاری کرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاری دۆستانەی بەرامبەر قەتەر لە ئەلگارڤێ (پورتوگال).[٢٧] یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد لە ٢٢ی ئازاری دواتردا لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر تورکیادا لە کۆتایییەکانی پاڵاوتن.[٢٨]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

نونێس بەگشتی لە دوو ناوەندەکەی یاریگا لە پێکھاتەی ٣-٤-٣ دا یاری دەکات، وەک یاریزانی ژمارە ٨ کاردەکات بۆ ھێرش بردن و بەشداریکردن تێیدا و ھەروەھا مەودایەکی باشی ھەیە بۆ پاس دان، چونکە دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی پاس ئەنجام بدات ئەگەر ھەوڵی گۆڕینی یارییەکە بدات یان ھەوڵبدات ھێڵەکان بشکێنێت بە پاسدان لە ناو ھێڵەکاندا یان پاسدان کە تیمی بەرامبەر دابەش دەکات، کە تەواو کاریگەری ھەیە، ھەروەھا توانای ھێشتنەوەی تۆپی ھەیە و ڕاکردنی پێشکەوتوو ئەنجام دەدات، بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە خێرایی و ھێز بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاکردنانە، لەکاتێکدا تەکنیکی باش لەسەر تۆپەکە نیشان دەدات. ھەروەھا نونێس پێشبینییەکی باشی ھەیە و خوێندنەوەی یارییەکە دەکات، کە ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانی تۆپ لێسەندن و بەرەنگاری کاریگەر.[٢٩]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٢٣ ئابی ٢٠٢٢[٣٠][٣١]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئێریسییرێنس ٢٠١٥–١٦ یەکێتی تۆپی پێی لیشبۆن ٨ ١ - - - - ٨ ١
٢٠١٦–١٧ ٥ ١ - - - - ٥ ١
کۆی گشتی ١٣ ٢ - - - - ١٣ ٢
ئیستۆریل ٢٠١٨–١٩ خولی پلە دووی پورتوگال ٦ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ - - ٨ ٠
سپۆرتینگ ٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی پورتوگال ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ ٣١ ٣ ٣ ٠ ٣ ٠ ٢ ٠ - ٣٩ ٣
٢٠٢١–٢٢ ٣٣ ٣ ٦ ١ ٤ ٠ ٦ ٠ ١ ٠ ٥٠ ٤
٢٠٢٢–٢٣ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ١
کۆی گشتی ٧٦ ٧ ٩ ١ ٧ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ١٠١ ٨
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ - - ٢ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٩٦ ٩ ٩ ١ ١٠ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ١٢٤ ١٠


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا match played 12 June 2022[٣٢]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
پورتوگال ٢٠٢١ ٣ ٠
٢٠٢٢ ٥ ١
کۆی گشتی ٨ ١

خەڵاتەکان[دەستکاری]

سپۆرتینگ

  • خولی نایابی پورتوگال: ٢٠٢٠–٢١[٣٣]
  • جامی خول: ٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢[٣٤][٣٥]
  • جامی سوپەر: ٢٠٢١[٣٦]

تاکەکەسی

  • یاریزانی ناوەندی مانگ: تشرینی یەکەم/ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[٣٧]
  • پێکھاتەی ساڵی خول: ٢٠٢١–٢٢[٣٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "Matheus Nunes" (بە پورتوگالی). Mais Futebol. Retrieved 19 April 2021.
  2. ^ Cassucci, Bruno; Zarko, Raphael (27 August 2021). "Quem é Matheus Nunes, a novidade de Tite que estava na mira de Portugal e foi padeiro no início da carreira" [Who is Matheus Nunes, Tite's new face who was poised for Portugal and was a baker at the beginning of his career] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. Retrieved 28 August 2021.
  3. ^ Esteves, Adérito (2 February 2021). "De chumbado no Benfica a mina de ouro de Varandas: quem é Matheus Nunes?" [From not making the cut at Benfica to Varandas gold mine: who is Matheus Nunes?] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. Retrieved 19 April 2021.
  4. ^ "Estoril-Varzim, 2–2: Empate caseiro chegou nos descontos" [Estoril-Varzim, 2–2: Home draw arrived in injury time]. Record (بە پورتوگالی). 14 October 2018. Retrieved 19 April 2021.
  5. ^ "Estoril 2–2 Varzim". Record (بە پورتوگالی). 14 October 2018. Retrieved 19 April 2021.
  6. ^ Silva, Tiago (24 May 2020). "Olheiro BnR | Matheus Nunes" [BnR scout | Matheus Nunes] (بە پورتوگالی). Bola Na Rede. Retrieved 19 April 2021.
  7. ^ "Matheus Nunes já assinou pelo Sporting" [Matheus Nunes has already signed for Sporting]. Record (بە پورتوگالی). 29 January 2019. Retrieved 19 April 2021.
  8. ^ ""Sporting pode exercer opção por Matheus Nunes até janeiro"" ["Sporting may exercise option on Matheus Nunes until January"] (بە پورتوگالی). Notícias ao Minuto. 20 May 2020. Retrieved 4 June 2020.
  9. ^ Amaral Santos, Francisco (18 February 2022). "Dos elogios de Pep ao reencontro especial. A 'explosão' de Matheus Nunes" [From praise from Pep to special meeting. The 'explosion' of Matheus Nunes] (بە پورتوگالی). Notícias ao Minuto. Retrieved 29 March 2022.
  10. ^ Roseiro, Bruno (4 June 2020). "Sporting esteve duas vezes em vantagem mas não foi além do empate em Guimarães (2–2) – como aconteceu" [Sporting were ahead twice but could only draw in Guimarães (2–2) – how it happened]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 19 April 2021.
  11. ^ "Oficial: Matheus Nunes renova com o Sporting até 2025" [Official: Matheus Nunes renews with Sporting until 2025]. Record (بە پورتوگالی). 27 October 2020. Retrieved 29 March 2022.
  12. ^ "Matheus Nunes é leão a 100%: notícia Record oficializada" [Matheus Nunes is 100% a Lion: Record news confirmed]. Record (بە پورتوگالی). 18 February 2021. Retrieved 29 March 2022.
  13. ^ Pereira, António Pedro (2 January 2021). "Sporting 2–0 Sp. Braga. Leão imbatível abate minhotos" [Sporting 2–0 Sp. Braga. Unstoppable Lion downs men from Minho]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). Retrieved 19 April 2021.
  14. ^ Ribeiro, Patrick (1 February 2021). "Matheus Nunes the hero in Sporting's late smash-and-grab versus rivals Benfica". PortuGOAL. Retrieved 19 April 2021.
  15. ^ "Sporting Lisbon 1–5 Ajax". BBC Sport. 15 September 2021. Retrieved 17 September 2021.
  16. ^ "Matheus Nunes vence prémio de melhor médio do mês" [Matheus Nunes wins best midfielder of the montha ward] (بە پورتوگالی). Notícias ao Minuto. 14 December 2021. Retrieved 25 March 2022.
  17. ^ "Guardiola diz que "Matheus Nunes é um dos melhores do mundo" e que resultado com o Sporting "não espelha a diferença entre as equipas"" [Guardiola says that "Matheus Nunes is one of the world's best" and that the result against Sporting "does not reflect the difference between the teams]. Expresso (بە پورتوگالی). 16 February 2022. Retrieved 29 March 2022.
  18. ^ "Wolves complete record Nunes move". Wolverhampton Wanderers FC. 17 August 2022. Retrieved 17 August 2022.
  19. ^ "Matheus Nunes: Wolves sign Portugal midfielder for club record £38m fee". BBC Sport. 18 August 2022.
  20. ^ "Record Signing Nunes Starts For Wolves". Arabic Roulette.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Sutcliffe, Steve (20 August 2022). "Tottenham Hotspur 1–0 Wolverhampton Wanderers: Kane's 250th Tottenham goal takes them top". BBC Sport. Retrieved 20 August 2022.
  22. ^ Soares Ribeiro, João; Granada, Ricardo (8 August 2021). "Matheus Nunes disponível para representar Portugal: uma década para o sonho" [Matheus Nunes available to play for Portugal: a decade for the dream]. Record (بە پورتوگالی). Retrieved 28 August 2021.
  23. ^ "Seleção brasileira convoca nove jogadores para a data FIFA de setembro" [Brazil national team call up nine players for FIFA schedules in September] (بە پورتوگالی). Brazilian Football Confederation. 27 August 2021. Retrieved 28 August 2021.
  24. ^ "Seleção brasileira: Tite revela conversa com Matheus Nunes e diz por que jogador não se apresentou" (بە پورتوگالی). ESPN Brasil. 1 September 2021. Retrieved 29 March 2022.
  25. ^ "Matheus Nunes decide não se apresentar à seleção brasileira" [Matheus Nunes decides against reporting to the Brazilian national team] (بە پورتوگالی). TNT Sports. 27 August 2021. Retrieved 30 September 2021.
  26. ^ Gouveia, Ricardo (30 September 2021). "Seleção: a lista de convocados de Fernando Santos" [National team: Fernando Santos' squad selection] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. Retrieved 30 September 2021.
  27. ^ "Portugal 3–0 Qatar – Diogo Costa, Matheus Nunes & Rafael Leão make their Seleção debuts". PortuGOAL. 9 October 2021. Retrieved 10 October 2021.
  28. ^ "Otavio, Jota, Nunes and a penalty miss send Portugal through". Marca. 24 March 2022. Retrieved 29 March 2022.
  29. ^ "Matheus Nunes 2021/22: The Portuguese midfielder impressing in the Primeira Liga – Scout Report".
  30. ^ داڕێژە:ForaDeJogo
  31. ^ ماتیۆس نونێس لە ساکروێی
  32. ^ "Matheus Nunes". EU-Football.info. Retrieved 17 March 2022.
  33. ^ Kundert, Tom (19 May 2021). "Eye Witness (Portugal): Amorim's Sporting miracle". World Soccer. Retrieved 25 May 2021.
  34. ^ Ribeiro, Patrick (23 January 2021). "Sporting battle their way to League Cup glory with victory over Braga". PortuGOAL. Retrieved 19 April 2021.
  35. ^ Ribeiro, Patrick (29 January 2022). "Sporting defend their Taça da Liga title in second-half turnaround versus Benfica". PortuGOAL. Retrieved 30 January 2022.
  36. ^ "Sporting CP win Supertaça with victory over SC Braga". Sporting CP. 31 July 2021. Retrieved 2 August 2021.
  37. ^ "Liga: Matheus Nunes eleito o melhor médio de outubro e novembro" [League: Matheus Nunes voted best midfielder for October and November] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. 14 December 2021. Retrieved 22 December 2021.
  38. ^ "Liga Nos Team of the season". A Bola. Retrieved 29 June 2022. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.