لە بەردەم یاسادا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرگی پەڕتوکی پزیشکی ناوچە نوسین : فرانتس کافکا زمان : ئەڵمانی ناونیشان بە ئەڵمانی : Vor dem Gesetz

لە بەردەم یاسادا (بە ئەڵمانی : Vor dem Gesetz ) چیرۆکێکی کورتە لە نووسینی فرانتس کافکا لە بەشی نۆیەمی ڕۆمانی دادگایی، لە بەردەم یاسادا یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاو کرایەوە لە ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەدا، پاشتر لە ساڵی ١٩١٩ لە کۆکراوەیەکدا بە ناوی پزیشکی ناوچەکە بڵاوکرایەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

پیاوێکی لادێیی نیازی ھەیە بچێتە نێو یاساوە بەڵام لەبەردەم دەرگای یاسادا دەرگاوانێک وەستاوە ، پیاوی لادێیی دەپرسێت (ئایا ھەرگیز ڕێی تێدەچێت من لەم دەرگایەوە تێپەڕم؟) دەرگاوان وەڵامی دەداتەوە (ئەگەری ھەیە بەڵام لە ئێستادا نەخێر) دەرگاوانەکە بە پیاوەکە دەڵێت لە نێوان ھەر تەلارێک بۆ تەلارێکی تر دەرگاوانی تر ھەیە گەر لە منیش دەرچیت وە ھەر دەرگاوانێک لەوەی دوای خۆی ئازاترە و دەرگاوانی سێھەم کەسێکی زۆر ترسێنەرە ، پیاوی لادێیی لە چاوەڕوانی مۆڵەتدا دەمێنێتەوە و دەست لە سەروسامانی خۆی ھەڵدەگرێت تاوەکو بەرتیل بداتە پاسەوانەکە ، پاسەوانەکە بەرتیلەکەی لێوەردەگرێت بەڵام مۆڵەتی چوونە ژووری ناداتێ و بە پیاوەکە دەڵێت (ئەمەم لێ وەرگرتیت تاوەکو وا نەزانیت شکستت ھێناوە لە ھەموو ھەوڵەکانت) کاتێک پیاوی لادێیی لە بەردەم دەرگاکەدا پیر دەبێت لە پاسەوانەکە دەپرسێت ( باشە گەر ھەمووان یاسایان دەوێت و بۆچی ئەو ھەموو ساڵە کەسێک جگە لە من نەھات بۆ سۆراخی ئەم دەرگایە) پاسەوانەکە بە گوێی پیاوی لادێیدا دەقیژێنێت ( لەبەرئەوەی ئەم دەرگایە بۆ کەسی تر نەبوو جگە لە تۆ ئەم دەرگایە بۆ تۆ دروست کرابوو وە من ئێستا دەڕۆم و دایدەخەم)