لەتیفە ئیبن زیاتین
لەتیفە ئیبن زیاتین | |
---|---|
لەدایکبوون | تەتوان، مەغریب | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
نەتەوە | فەڕەنسی-مەغریبی |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی دژ بە تووندووتیژی |
کارە ناودارەکان | دامەزراندنی کۆمەڵەی عیماد ئیبن زیاتین بۆ ئاشتی |
لەتیفە ئیبن زیاتین (لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ لە تەتوان، مەغریب)[١] چالاکوانی فەڕەنسی-مەغریبییە، دایکی عیماد ئیب زیاتینە، یەکەم سەرباز کە لەھێرشە تیرۆریستییەکەی تۆلۆس کووژرا لە ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠١٢.
ژیان
[دەستکاری]لەتیفە لە دایکبووی ١٩٦٠، ژنێکی موسڵمانە. لە ساڵی ١٩٧٧ گەیشتووەتە فەڕەنسا، ئەوکاتە تەمەنی ١٧ ساڵانبووە. لەتیفە چۆتە فەڕەنسا بۆ گەیشتنەوە بە ھاوسەرەکەی، کە ناوبراو لە کۆمپانیای ھێڵی شەمەنەدەفەری فەڕەنسی (SNCF) کاردەکات. لەتیفە دایکی پێنج منداڵە (چوار کوڕ و کچێک)، کوڕەکەی عیماد پلەی ڕەقیبی ھەبوو لە سوپای فەڕەنسا، لە ساڵی ٢٠١٢ لەھێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن محەممەد مەراح دەکووژرێت.[٢]
لەتیفە لە مۆزەخانەیەکی ھونەری لە شاری نۆرماندی، فەڕەنسا کاردەکات وەک سەرپەرشتیار و پرسگە. لەدوای کوژرانی کوڕەکەی، لەتیفە دەچێتە ئەو ناوچەیەی کە بکووژەکەی تێیدا دەژا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری تۆلۆز. دواتر لە نیسانی ٢٠١٢، کۆمەڵەی عیماد ئیبن زیاتین بۆ ئاشتی دادەمەزرێنێت، ئەرکی ڕێکخراوەکە گەیاندنی پەیامی پێکەوەژیانی ئایینی و سێکولاریزمە لەناوچە دوورەپەرێزەکان.[٣] ڕێکخراوەکە لەلایەن جەمال دبۆزی ئەکتەری فەڕەنسی-مەغریبی پاڵپشتی داریی لێکرا.
لە شووباتی ٢٠١٤، لەلایەن وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و نوێنەری پەیمانگاکانی جوولەکە لە فەڕەنسا خەڵات بەخشرایە ڕێکخراوەکەی لەتیفە. ھەروەھا لەتیفە لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتکرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لەلایەن سنیگەگ دی لا ڤیکتۆر (سنیگەگێکی جوولەکەکان) بانگێشتکرا، کە بەئامادەبوونی سەرۆککۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند مۆمیان داگیرساند وەک ڕێزێک بۆ حەڤدە قوربانییەکەی شارلی ئێبدۆ.[٤]
لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لەتیفە خەڵاتی ڕێگریکاری ناکۆکی پێدرا، لەبەرامبەر چالاکییەکانی بۆ درووستکردنی ژینگەی گفتووگۆ و پێکەوەژیانی ئایینی، خەڵاتەکە لەلایەن دامەزراوەی کریاک پێدرا.[٥] دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Ondine Millot, Latifa Ibn Ziaten
- ^ Merah victim Imad Ibn Ziaten 'refused to lie down'، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی 18 January 2013 نووسراوە.
- ^ Latifa Ibn Ziaten: grieving mother, campaigner against radicalisation and Nobel nominee[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی فەڕەنسا ٢٤، ڕۆژی 19/01/2018 نووسراوە.
- ^ La force tranquille de Latifa Ibn Ziaten، ماڵپەڕی مارینە، ڕۆژی 04/09/2015 نووسراوە.
- ^ Nathalie Segaunes, Nathalie Segaunes, "Le lamento de Latifa Ibn Ziaten, exhibée, récompensée et oubliée", L'Opinion, 19 novembre 2015.
- ^ French-Moroccan Latifa Ibn Ziaten awarded International Women of Courage Award ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی moroccansoftheworld، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ نووسراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مەغریب
- دەروازەی فەڕەنسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەتیفە ئیبن زیاتین تێدایە. |