لۆرا بووش
لۆرا بووش | |
---|---|
لۆرا بووش لە ساڵی ٢٠٠٥ | |
خانمی یەکەمی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج دەبلیوو بوش |
پێشینە | ھیلاری کڵینتن |
پاشینە | میشێل ئۆباما |
خانمی یەکەمی تێکساس | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ – ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ | |
Governor | جۆرج بووش |
پێشینە | ڕیتا کروکەر کلیمنتس |
پاشینە | ئانیتا سیپگن پێری |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | لۆرا لەین وێڵچ ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ میدلاند، تێکساس، ئەمریکا |
پارتی سیاسی | پارتی کۆماری |
ھاوسەر(ەکان) | جۆرج دەبلیوو بوش (ھاوسەرگیری ١٩٧٧) |
منداڵ(ەکان) |
|
واژوو |
لۆرا لەین وێڵچ بوش (لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦) مامۆستایەکی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٩ خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە.[١][٢][٣] لۆرا پێشتر لە ساڵانی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٠ وەک خانمی یەکەمی تێکساس بووە. ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ جۆرج دەبلیوو بوشی ٤٣یەمین سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
لۆرا لەدایکبووی میدلاندە لە ویلایەتی تێکساس. ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆیەکی کەرتی تایبەت بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا و بوو بە مامۆستای پۆلی دووی سەرەتایی. دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کتێبخانە لە زانکۆی تێکساس، وەک بەڕێوەبەری کتێبخانەیەک دامەزرا.
بوش لە ساڵی ١٩٧٧ دا چاوی بە ھاوسەری داھاتووی، جۆرج بووش، کەوت و ساڵی دواتر ھاوسەرگیرییان کرد. لە ساڵی ١٩٨١ دوو کچی دووانەیان بوو. تێکەڵبوونی جۆرجی ھاوسەری لەگەڵ سیاسەت لەکاتی ھاوسەرگیرییەکەیان بوو. ساڵی ١٩٧٨ لۆرا یارمەتی ھاوسەرەکەی دا لە کەمپینی ھەڵبژاردنی بۆ بوون بە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و دواتریش بۆ بوون بە پارێزگاری تێکساس کە جۆرج بووش لە ھەردوویان شکستی خوارد.
وەک خانمی یەکەمی تێکساس، لۆرا چەندین پڕۆژەی جێبەجێکرد کە تیشکیان لەسەر لایەنەکانی تەندرووستی و خوێندن و خوێندەواری بوو.[٤] لە ساڵی ١٩٩٩–٢٠٠٠ بە چەند ڕێگای جیاواز یارمەتی ھاوسەرەکەی دا لە ھەڵمەتی بانگەشەیدا بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا. لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ جۆرج بووش وەک سەرۆک کۆمار و لۆراش وەک خانمی یەکەمی ئەمریکا دەستنیشانکران.
بەپێی ڕاپرسییەکانی ڕێکخراوی گالوپ لۆرا بە یەکێک لە ناودارترین خانمانی یەکەمی ئەمریکا دادەنرێت. لە ماوەی بوونی لە کۆشکی سپی وەک خانمی یەکەم لۆرا تیشکی دەخستە سەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکا و جیھان.[٥]
ھەروەک ئەو ماوەی خانمی یەکەمی تێکساس بوو، وەک خانمی یەکەمی ئەمریکاش گرنگی تایبەتی بە پەروەردە و خوێندەواری دەدا و ساڵی ٢٠٠١ فێستیڤاڵێکی ساڵانەی داھێنا کە تیشکی لەسەر خوێندەوارییە و ھانی پەروەردە و فێرکردنی دەدا لەسەر ئاستی جیھانی. جگە لە خوێندەواری، لۆرا گرنگی بە کێشەکانی ژنان دەدا لەگەڵ نەخۆشانی ئایدز و مەلاریا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Laura Welch Bush». The White House.
- ^ «Biography of Mrs. Laura Welch Bush». whitehouse.gov. لە June 23, 2009 ھێنراوە – via National Archives.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Laura Bush First Ladies Biography». National First Ladies' Library. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە June 23, 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Texas Governor George W. Bush: An Inventory of First Lady Laura Bush's Files (Part I) at the Texas State Archives, about 1994–1999, bulk 1995–1999». University of Texas at Austin. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە May 25, 2008 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Jones، Jeffery M (February 9, 2006). «Laura Bush Approval Ratings Among Best for First Ladies». Gallup Organization. لە July 5, 2008 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 27, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆرا بووش تێدایە. |