لاسکارینا بوبولینا
لاسکارینا بوبولینا | |
---|---|
![]() Laskarína Bouboulína, héroïne de la guerre d'indépendance grecque. Adam Friedel, 1827 | |
لەدایکبوون | ١١ی ئایاری ١٧٧١ ![]() قوستەنتینە ![]() |
مەرگ | ٢٢ی ئایاری ١٨٢٥ ![]() Spetses ![]() |
پیشە | Ship-owner، resistance fighter ![]() |
واژوو | |
![]() | |
پلە | member of Filiki Etería ![]() |
Rank | دەریاوان ![]() |
لق | Hellenic Navy ![]() |
![]() | ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
لاسکارینا بوبولینا پاڵەوان و شێرەژنێکی یۆنانی بوو لە دوورگەی ھایدرا، لە ١٧٧١ لە بەندیخانەی ئەستەنبول لەدایک بوو، بەھۆی ئەوەی باوکی بەشداری شۆڕشی بوبولینی ١٧٧٠ی یۆنانییەکانی کردبوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەستگیر کرابوو دایکیشی سەردانی کردبوو لە بەندیخانە بۆیە لاسکارینا ھەر لە بەندیخانە لەدایک ببوو.[١]
لە ١٣ی ئازاری ١٨٢١ دوای دوازدە ڕۆژ لەدەست پێکردنی جەنگی سەربەخۆیی یۆنان، بوبولینا یەکەم کەس بوو بوێرانە لە سەر دوورگەی سپیتسیس ئاڵای شۆڕشی دژی داگیرکاری تورکەکان بەرزکردەوە، بوبولینا دوو جار ھاوسەرگیری کردبوو و جیاببوەوە دایکی حەوت منداڵ بوو،[٢] لە دوای بەرزکردنەوەی ئاڵاکەی بوبولینا دوورگەی سپیتسیس چووە پاڵ دوورگەکانی ھایدرا بەسارا بۆ جەنگی سەربەخۆیی یۆنان کە توانیان پتر لە ٣٠٠ کەشتی بۆ شۆڕش فەراھەم بکەن.
بوبولینا لە ڕێگای ھێزی ناز و جوانییەکەی توانی ھەشت کەشتی لەژێردەستی تورکەکان دەرباز بکات و خۆی بگەیەنێت بە شارە کەناراوەیییە ئازادکراوەکانی یۆنان. بەھۆیەوە شۆڕشگێرە یۆنانییەکان توانیان گەماڕۆی چەندین شارەکانیان بشکێنن و پارسنگی جەنگ بەرەو ئاراستەیەکی تر بڕوات، بەشدارییەکانی بوبولینا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لەسەرکەوتنی شۆڕش بەجۆرێک زۆرینەی مێژوو نووسان پێیان وایە بوبولینا نەبا سەرکەوتنی شۆڕشی یۆنان ئاستەم بوو بۆیە نازناوی خاتوونی نیشتمانی یۆنانی ھەڵگرتووە.[٣]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- زۆربای یۆنانی (ڕۆمان)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاسکارینا بوبولینا تێدایە. |