قەڵای سرۆچک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە قەڵای سرۆچک نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە قەڵا (ڕوونکردنەوە).
قەڵای سرۆچک
Srochk citadel
قلعة سروجک
قــەڵای ســرۆچــک
قــەڵای ســرۆچــک
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سەید سادق
ناحیەناحیەی سرۆچک
دامەزرێنەرمیرنشینی ئەردەڵان
بەرزایی
١١٠١ مەتر (٣٬٦١٢ پێ)

قەڵای سرۆچک ئەو قەڵا دێرین و مێژووییە دەکەوێتە نزیک گوندی قەویلەی خۆرھەڵاتی ناحیەی بەرزنجەی ناوچەی شارباژێڕ و لەسەر ڕەوەزە شاخێکی سەخت و بەرز لەشوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ھەڵکەوتووە.

ناو[دەستکاری]

  • ناوی شاژنی فەرمانڕەوای قەڵاکە (سرۆچ جوان) یان (سرۆچ خان) بووە. گوایە ناوی ناوچەی سرۆچک لە ناوی ئەو شاژنەوە ھاتووە.[٢]
  • مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی دەنووسێت کە ناوی سرۆچک لە ناوی (سروج) ی کوردستانی سوریاوە ھاتووە کە ئەو کاتە لەترسی زووڵمی عوسمانیەکان چەند ھۆزێکی ناوچەی سروچ کۆچیان کردووە بۆ سرۆچک و لەوێ ماوونەتەوەو پییان وتوون سرووچیەکان ئێدی وردە ووردە ناوەکە گٶڕاوەو بووە بەسرۆچک ی ئەمڕۆ.[٣]
  • وشەی سرۆچک وشە یەکی تورکیە و لە دوو بڕگە پێک ھاتووە (سوە) واتا ئاو، (چک) واتا ئاوی دڵۆپ دڵوپ یان جۆرە چۆڕ ئەمەش لە ناوی کانی قە ڵاکەوە ھاتووە و کە ئاوێکی کەمی چۆڕە چۆڕی ھە یە.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی دروست کردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان، و پێش فەرمانڕەوایی مەئموون بەگ (١٤٥٧ـ١٤٩٤ز) ی ئەردەڵان. لەسەردەمی میرنشینی بابانیش دا وەکو زیندانییەکی گرنگی سەربازی سوودی لێ وەرگیراوە و بەھۆی کێشە و ململانێیە بەردەوامەکانی ناو بنەماڵەشەوە چەند پاشایەکی بابانی ماوەیەک تێیدا زیندانی کراون، ھەر چەندە دیوارەکانی لەبەردی تایبەتی بەقسڵ و گەچ و بەشێوەیەکی زۆر پتەو دروست کراوە، بەڵام لەئێستادا بەھۆی پشت گوێ خستنی لایەنی پەیوەندیدار زوربەی دیوارەکانی داڕماوە، دەربارەی دروست کردنەکەشی باس لەوە دەکرێت دوای تەواو کردنی قەڵاکە، وەستاکەی کوژرابێت بۆ ئەوەی نھێنی دروست کردن و شوێنە سەربازییەکانی بە شاراوەیی بھێڵرێتەوە و دوژمن کەڵکیان لێوەرنەگرێت.[٤]

شێوازی قەڵاکە[دەستکاری]

ناوەوەی قەڵاکە

دەرگای بەشی خوارووی قەڵای سرۆچک دابەڕووی گوندی میرمامدا سەرچاوەی ئاوی قەڵاکە لەوێوە لەژێر تاشەبەردوو شاخەکەوە ھەڵدەقوڵێت. دەوری سەرچاوە ئاوەکەیان بەدیواری قەڵاکە ھەڵچنیوە و خستوویانەتە ناو قەڵاکەوە بەراستی کارێکی ئەندازیاری پڕ ھونەری جوانی ئەو سەردەمەی تێدا کراوە بۆ ئەوەی دوژمن پەی بەسەرچاوەی ئاوی قەڵاکە نەبات لە ترسی داگیرکردن. پاشان بەچەندەھا قاڵدرمەی بەردین سەردەکەویتە ناو قەڵاکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Juneی 2016. Retrieved 3ی Februaryی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ شێخ محەممەدی مەردۆخ. مێژووی کورد و کوردستان(کوردی).