قادر عەلیخا
ڕواڵەت
قادر عەلیخا لەدایکبووی ١٩٧٠ لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیر و نووسەری کوردە.
| قادر عەلیخا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٠ بۆکان، کوردستان ١٩٧٠ |
| پیشە | نووسەر، شاعیر |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
| کارە دیارەکان | ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە |
عەلیخا بێجگە لە نووسینی شێعر و وتار و چیرۆک لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم دیوانە شێعری بڵاو کردەوە. شێعرەکانی سەر بە شێوازی نوێن. ساڵی ٢٠١٥ یەکەم کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی چاپ کرا.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]نموونەی شێعر
[دەستکاری]- ڕووناک
- ھێندە دڵئاوایە ھەتاو
- لەبەر ئەوەی
- شەو ڕێگاکەی بزر نەکا
- ھەموو شەوێک،
- چرایێکی گەش و ڕووناک
- لە سەر تاخچەی مانگ دادەنێ،
- سەر ڕێگای شەو،
- ڕۆشن دەکا![٧]
- بۆچی؟
- چاوەڕوانی
- بستە خاکێکە بۆ ناشتن
- ئەو شاعیرەی
- بۆ نیشتمانێکی مەزن
- چووە سەر تەختی سێدارە![٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ سروودی پەپوولە شەھیدەکان، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوە نووسەر، سلێمانی: ٢٠٠٩
- ↑ ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان: ٢٠١٥
- ↑ پێشوازی بەھار، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوەی مانگ، بانە: ٢٠١٥
- ↑ تۆفانی گەڵا، عەلیخا، قادر. ناوەندی سایە، سلێمانی: ٢٠١٧
- ↑ پەلک سەوز، عەلیخا، قادر. ئەمینی، شەمزین. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٨
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ خەرمانە (سەرجەمی بەرھەمی کۆڕی شێعری بانە ٢٠١١)، بنکەی ئەدەبی و فەرھەنگی بەڕۆژە، لاپەڕەی ١٢٥، بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١١
- ↑ دیوانی سروودی پەپوولە شەھیدەکان، لاپەڕەی ٤٨
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |