بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەیرووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەیرووز
فەیرووز لەکاتی گۆرانیگوتن
فەیرووز لەکاتی گۆرانیگوتن
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبووننیھاد ڕزق وەدیع حەداد
لەدایکبووی (١٩٣٥-١١-٢١) ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٩٠ ساڵ)
زوقاق ئەلبلات، بەیرووت، لوبنان
بنەچەلوبنانی
چەشنەکان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ و ئەکتەر
ئامێرەکانگۆرانیبێژی
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٠ تا ئێستا
کۆمپانیاکانEMI, Virgin, Voix de l'Orient، فەیرووز پرۆدەکشنز
بابەتە پەیوەندیدارەکانNasri Shamseddine
Wadih el Safi
وێبگەhttp://www.fairouz.com

فەیرووز، بە ناوی ڕاستەقینەی نیھاد ڕزق وەدیع حەداد، (بە عەرەبی: نهاد وديع حداد، ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥[١][٢][٣][٤]) گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و لەگەڕەکی زەقزاقی بیڵات لەشاری بەیرووتی لوبنانی لە خێزانێکی ھەژاری ئاشووری لەدایکبووە.[٥] و باوکی لەدایکبووی ماردینە و دواتر کۆچی کردووە بۆ لوبنان. فەیرووز ھەر لەمنداڵیشەوە بە گۆرانی وتن لەنێو خێزانەکەی و گەڕەکەکەیان ناوی دابۆوە. فەیرووز بەیەکێک لەکاریگەرترین گۆرانیبێژەکانی جیھانی عەرەبی دادەنرێت.[٦][٧]

لە ساڵی ١٩٤٠، فەیرووز لە ئێزگەی لوبنان لەگەڵ کۆرسا گۆرانی وتووە. لە ساڵی ١٩٥٢، سەرەتای دەرکەوتنی بووە کاتێک کە ئاوازەکانی عاسی ڕەحبانی گوتووە و لەو سەردەمەدا ناوبانگی لە جیھانی عەرەبی داوەتەوە و لە ساڵی ١٩٥٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ عاسی ڕەحبانی کردووە.

عاسی ڕەحبانی و مەنسوور ڕەحبانی برای کە ھەردووکیان بە ڕەحبانی ناسراون دوای ئەوەی بەسەدەھا گۆرانیان بۆ فەیرووز ئامادەکرد شۆڕشێکی نوێیان لە مۆسیقای عەرەبی بەرپاکرد، چونکە لەو سەردەمە گۆرانییە باوەکان دوور و درێژ بوونە بەڵام گۆرانییەکانی فەیرووز بەپێچەوانەوە ماوەکەی کەمبووە و پر بەپێز و مانا بووە، ناوەڕۆکی شیعرەکانیشی سادە و ساکاربوونە و کۆمەڵە گۆرانییەکی زۆریشی لە شێوەی شانۆگەری پێشکەشکردووە و کە ژمارەیان گەیشتووەتە ١٥ شانۆگەری.

لەدوای مردنی عاسی ڕەحبانی ھاوسەری فەیرووز لە ساڵی ١٩٨٦ شیعر و ئاوازی زۆر کەسانی تری ھەڵبژاردووە و لەسەر گۆرانیوتن بەردەوام بووە تاکو بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ زیادی کوڕی کاری کردووە و کۆمەڵێ گۆرانی زۆر بەنرخی بۆ ئامادەکردووە لەسەر شێوازێکی نوێ و تایبەت لەمۆسیقا کە ئاوێتەی ھەردوو مۆسیقای عەرەبی و جیھانی کردووە.

لەگرنگترین ئەو نازناوانەی فەیرووز بەدەستی ھێناوە: چۆلەکەی ڕۆژاوا و دراوسێی مانگ و دراوسێی قودس و دەنگی جیھانی و ژێی ڕۆژھەڵات و باڵوێزی خەونەکان و دەنگی سیحراویی و دەنگی لوبنان و چەندەھا نازناوی دیکەش.

ژمارەی ئەو گۆرانیانەی فەیرووز ھەتاکو ساڵی ٢٠١٠ پێشکەشی کردوونە دەگاتە ٧٢٩ گۆرانی و بەناوبانگترینیشان باکتب اسمک یا حبیبی، نسم علینا الھوی، حبیتک تنسیت النوم، سالونی الناس، سالتک حبیبی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Fairuz | Biography & History | AllMusic». AllMusic. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. «Aljazeera - فيروز من "جوار القمر" إلى عمق التاريخ» (بە عەرەبی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «المطربة فيروز». mbc3.mbc.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. «في مثل هذا اليوم ولدت المغنية اللبنانية نهاد وديع "فيروزnohad hadda"». www.zaytoday.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. FatmaAydemir, Sami Rustom: Libanesische Sängerin Fairouz: Die fremde Stimme ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., taz.de, 20. November 2014 (German)
  6. «Lebanese diva Fairuz's concert delights Syrian fans». Agence France-Presse. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. Khaled Yacoub (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). «Lebanese diva arouses emotion, controversy in Syria». Reuters. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.