فیلیپ پێتێن
فیلیپ پێتێن | |
---|---|
بە فەرەنسی: Henri Philippe Pétain | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ Cauchy-à-la-Tour، فەڕەنسا |
مردن | ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١ Port-Joinville، فەڕەنسا | (٩٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Henri Philippe Bénoni Omer Joseph Pétain |
شوێنی ناشتن | Port-Joinville، L'Île-d'Yeu |
باوک | Omer-Venant Pétain |
دایک | Clotilde Legrand |
ھاوسەر | Annie Pétain |
منداڵ | |
زمانەکانی ئاخاوتن | فەڕەنسی |
زمانی نووسین | فەڕەنسی |
Convicted of | treason |
سزا | Indignité nationale |
پیشە | سیاسەتمەدار، دیپلۆمات، military officer |
بواری کار | سیاسەتمەدار |
پۆستەکان | Head of State of Vichy France |
ئەندامی | Académie des Sciences Morales et Politiques، Académie Française |
پەروەردە | École Spéciale Militaire de Saint-Cyr |
شوێنی کار | Vichy |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٧٦ |
ئەندامی حیزبی سیاسی | بێ نرخ |
ئایین | کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆمانی |
بەشداربووە لە | WWII Axis collaboration in France، Battle of the Lys |
Conflict | جەنگی جیھانیی یەکەم، Battle of Verdun، Rif War، جەنگی جیھانی دووەم |
Military branch | French Armed Forces |
ئەرشیڤەکان لە | Archives nationales، Defence Historical Service، La contemporaine |
فیلیپ پێتێن (٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ - ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١)، سەرباز و پیاوی دەوڵەتی فەڕەنسا بووە، ساڵی ١٩١٨ نازناوی مارشاڵیان لێناوە، لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٤ سەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا بووە، ساڵی ١٩٤٠ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بووە، ساڵی ١٩٣٤ وەزیری جەنگ بووە.
فیلیب بیتان لە ٢٤ی نیسانی ١٨٥٦ لەدایکبووە، نازناوی سەرکەوتووی فیردانیان لێناوە چونکە لە جەنگی فردان توانیوێتی ھێرشی ئەڵمانییەکان تێکبشکێنێ کە لە شووباتی ١٩١٦ تاکو کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ بەردەوام بووە، دواتر لە ساڵی ١٩١٧ کراوە بە سەرکردەی سووپای فەڕەنسا و ئەو ھەڵمەتەی سەرکوتکردووە کە لەناو سووپادا بەرپابوو بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بەبەزەیی بووە لەگەڵیاندا و ھەوڵی داوە بارودۆخی ئابووریان باش بکات سەربازەکان زۆر ڕێزیان لێگرتووە.
دوای دۆڕاندنی فەرەنسا ساڵی ١٩٤٠ لە فیشی بووەتە سەرۆکی دەوڵەت و تەنھا سەرۆکێکی ڕواڵەتی بووە، بەڵام وشەی کۆماری لابردووە و بەتەنھا دەوڵەتی فەڕەنسی بەکارھێناوە، بەپێی سیاسەتەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا نازی ھاوکاریکردووە و پۆلیسی نێودەوڵەتی فەڕەنسا ژمارەیەکی زۆری جولەکەیان دەستگیرکردووە و ڕەوانەی سەربازگەکانی کۆمەڵکوژی ئەڵمانیایان کردووە.
فیلیب بیتان لەجەنگی جیھانی یەکەمدا نەیھێشتووە ئەڵمانییەکان لەفەردان بەولاوە بێنە ناو خاکی فەڕەنساوە، ھەموو سەرکەوتنەکانی ھەڵمەتی فەرەنسا و ئیسپانیا لەدژی عەبدولکەریم خەتتابی لە ساڵی ١٩٢٦ بەسەرکردایەتی ئەم بووە، لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ ١٩٤٠ بەباڵیۆز لە ئیسپانیا دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٤٠ ئاگربەستی لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆکردووە، دوا بەدوای جەنگی جیھانی دووەم بەتۆمەتی ناپاکیی گەورە ساڵی ١٩٤٥ سزای مردنی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدراوە بۆ زیندانی ھەتاھەتایی، لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٥١ لەتەمەنی ٩٥ ساڵیدا لەزینداندا مردووە.