فستق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فستق دارێکی بچووکە کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە[١] و لە وڵاتانی وەک ئێران و سوریا و تورکمانستان و ڕۆژاوای ئەفغانستان گەشە دەکات. ئەم دارە میوەیەک بەرھەم دەھێنێت کە دەخورێت و زۆر بەتامە. فستق ناوێکە کە لە ڕێگەی لاتینییەوە ھاتووەتە ناو زمانە ئەورووپییەکانەوە. ١١ جۆری ھەیە کە سەر بە جۆری Pistacia, کە لە دارە بچووکەکانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە دارە نزمەکان. جۆری فستق کە بۆ گوێزی خواردنی دەچێنرێت بریتییە لە Pistacia vera و ڕەسەنی ناوچە بیابانییە بەرزەکانی ئێران، ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاستە. شوێنی نیشتەجێبوونی جۆرەکانی تر درێژدەبێتەوە بۆ ژاپۆن، مالیزیا، مەکسیک و باشووری ئەمریکا. ھەموو جۆرەکان لەگەڵ زستانە ساردەکان و وەرزی گەشەکردنی درێژ و گەرم و وشکدا دەگونجێن. جگە لەو جۆرانەی کە بۆ گوێز گەشە دەکەن، جۆرەکانی تر لە باخەکاندا دەچێنرێن بەھۆی گەڵا ڕەنگاوڕەنگەکانیان لە پاییزدا، ھەندێک جۆریش وەک ڕەگ و ڕیشە لە بڵاوبوونەوەی فستقدا بەکاردەھێنرێن.ئەم دارە نزیکەی ١٠ بۆ ١٢ ساڵ دەخایەنێت تا یەکەم بەرهەمی بەرهەم دەهێنێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ AL-Saghir, M.G. , and D.M. Porter. 2012. Taxonomic revision of the genus Pistacia L. (Anacardiaceae). American Journal of Plant Sciences, 3: 12-32.
  2. ^ "فوائد الفستق الحلبي وأضراه الصحية والغذائية للجسم والعقل - أعشاب الهيرب ALHERB". أعشاب الهيرب ALHERB | فوائد وأضرار الأعشاب و النباتات والزيوت العطرية (بە عەرەبی). Retrieved 2023-10-03.