فرانس پۆشکاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەرۆژی ۱۹۲۷/٤/١ لەدایکبووە باڵای ۱۷۲سم بوو یاری بۆهەردوو یانەی (بۆداپست و ریال مەدرید) کردووە بۆیانەی بۆداپست لەساڵی ۱۹٤٣ تا ۱۹٥٦ یاریکردووە وە بۆیانەی ریال مەدرید لەساڵی ۱۹٥٨ تا ١٩٦٦ یاریکردووە وەبۆ هەردوو هەڵبژاردەی(ئیسپانیا وهەنگاریا) یاریکردووە بۆ هەنگاریا لەساڵی ۱۹٤٥ تا ١٩٥٦یاریکردووە. وە بۆ ئیسپانیا لەساڵی ۱۹٦۱ تا ۱۹٦۲ یاریکردووە.

یاریەکانی بۆ هەنگاریا[دەستکاری]

ساڵی ١٩٤٥   (٢یاری) (٣گۆڵ)
ساڵی ١٩٤٦   (٣یاری) (٣گۆڵ)
ساڵی ١٩٤٧   (٥یاری) (٥گۆڵ
ساڵی ١٩٤٨   (٦یاری) (٧گۆڵ)
ساڵی ١٩٤٩   (٨یاری) (١١گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٠   (٦یاری) (١٢گۆڵ)
ساڵی ١٩٥١   (٣یاری) (٤گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٢   (١٢یاری) (١٠گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٣   (٧یاری) (٦گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٤   (١١یاری) (٨گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٥  (١٢یاری) (١٠گۆڵ)
ساڵی ١٩٥٦   (١٠یاری) (٥گۆڵ)

لەکۆتاییدا ٨٥یاری ئەنجامداوە و ٨٤گۆڵی تۆمارکردووە

یاریەکانی بۆ ئیسپانیا[دەستکاری]

۱۹٦۱   (۱یاری) (گۆڵی تۆمارنەکردووە)
۱۹٦۲   (۳یاری) (گۆڵی تۆمارنەکردووە)

لەکۆتاییدا چوار یاری ئەنجامداوەو هیچ گۆڵی تۆمارنەکردووە بۆئیسپانیا. یاریەکانی لەگەڵ ئیسپانیا بەرامبەر چوار هەڵبژاردە ئەنجامداوە یاریەکانی لەگەڵ ئیسپانیا :

  1. (ئیسپانیا ـ مۆرۆکۆ) ۱۹٦۱/۱۱/۱۲
  2. (ئیسپانیا ـ چیکۆسلۆڤاکیا) ۱۹٦۲/٥/۳۱
  3. (ئیسپانیا ـ مەکسیک) ۱۹٦۲/٥/۳
  4. (ئیسپانیا ـ بەرازیل) ۱۹٦۲/٥/٦

مردنی[دەستکاری]

فرانس پۆشکاش لەرۆژی ۲۰۰٦/۱۱/۱۷ کۆچی دوایی کرد. لەساڵی ۲۰۰۲ وەک رێزێک بۆئەو یاریزانە یانەی بۆداپست ناوی یاریگای یانەکەی کرد بە (فرانس پۆشکاش ستادیۆن).

نازناوەکان[دەستکاری]

  • نازناوی لیگی هەنگاری بەدەستهێناوە لەساڵی (١٩٥٠-١٩٥٢-١٩٥٤-١٩٥٥)لەگەڵ یانەی بۆداپست بەدەستهێناوە.
  • نازناوی خولی ئیسپانیای لەساڵەکانی (۱۹٦۱-۱۹٦۲-۱۹٦۳-۱۹٦٤-۱۹٦٥)لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.
  • نازناوی شای ئیسپانیای لەساڵی ۱۹٦۲بەدەستهێناوە لەگەڵ ریال مەدرید.
  • نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەساڵانی (١٩٥٩-١٩٦٠-١٩٦٦)بەدەستهێناوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.
  • نازناوی جامی ئینتەرناشیۆناڵی بەدەستهێناوە لەساڵی ۱۹٦۰لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.
  • ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٢ لەگەڵ هەڵبژاردەی هەنگاریا بەدەستهێناوە.
  • بووەتە باشترین یاریزانی مۆندیالی ۱۹٥٤.
  • گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی هەنگاریایە بەتۆمارکردنی ۸٤گۆڵ.

سەرچاوە[دەستکاری]

http://en.m.www.wekipedia.com/[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]