وتووێژ:فاکت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فاکتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٢٧، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی کوردی[دەستکاری]

هیچ وشەیەکی کوردی شیاو هەیە بۆ fact؟ گەر نییە دەیگوازمەوە بۆ ڕاستی (زانیاری). زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر فاکت و فاکتەر زمانەکەمانیان وێران کرد. ئەوەندە لاوازین بەرامبەرێکمان بۆ ئەم وشە بێتامە نەبێت؟! پێم وا بێ ھەردوو وشەی واقیع و حەقیقەت بۆی دەبێ جا با عەرەبیش بن؛ خۆ ھەموو کەسێک بە مناڵ و پیرەوە تێی دەگەن. ئەگەر وشەی وەک ڕاستی یا شتی ترتان پێ باشترە، جارێ قسەیەکم لەسەری نییە. ھەرچۆنێ بێ لەگەڵ ئەم وشە بێتامە نیم. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٧، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئەوەندەی دژی بەکارھێنانی وشەی عەرەبی و فارسیم ئەوەندە دژی ئینگلیزییەکە نیم و بگرە پێشم باشترە لەبری عەرەبی، ئینگلیزی بێت، بەڵام زمانی خۆمان بە دەیان زاراوە و زارۆچکەوە لەوە دەوڵەمەندترە کە ئینگلیزی لە جیاتی بۆ دابنێین. بۆ وشەکانی Reality، Truth و Fact ھەر ڕاستی بەکار دەبەین، من پێم باشە بۆ reality: ڕاستبینی بێت (کە گۆڕیومە)، truth: دروست یان دروستی، fact: ڕاستی (زانیاری). زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: زیاتر مەبەستی لێدوانەکەم ئەوە بوو کە لەگەڵ فاکت نیم. خۆی زۆر وشەی لاتینی ھەن کە لای ئێمە ھەر پێیان دەوترێ ڕاستی و، جیاکردنەوەیان زمانەوانی شارەزای دەوێت. بەپێی گەڕانێک:
  • Truth: شێکە کە ھەر بە ڕاستی ھەیە.
  • Fact: شتێکە کە ڕاستە و مەجالی مشتومڕی تێدا نییە و وایە.
  • Reality: شتێکە کە ڕوو دەدات و ئەگەر و ئەممای تێدا نییە.
ھەم دیسان جیاکردنەوەیان ئاسان نییە بۆ ئێمە. بەکورتی، بە پیرێک بڵێی ئەوە فاکتە، وا دەزانێ قسەی نەشیاوت پێی وتووە، بەڵام لە واقیع و حەقیقەت و ڕاستی و ئەمانە تێدەگات. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٥١، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: قسەکەت ڕاستە، پێناسەی وشەکانیش ھەمان شێوە بێ عەیبە و لەگەڵ ئەوەی لە سەرێ ئاماژەم پێداوە دەگونجێت، جا ئەگەر ناوەڕۆکی وتارەکانیشیان ڕێکبخرێنەوە ئەوکات جیاوازی دەکەوێتە نێوانیانەوە و دەتواندرێ لێک جیا بکرێنەوە، گەر کەسێک گومانی لەسەر نەبێت لەئێستاوە چاکسازی تێدا دەکەین. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٢٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim پێناسەی وشەکانی ھیچ بێعەیب نییە و ھەمووی ھەڵەیە. دەست لە وتارەکان مەدەن. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: گەر ھەڵەن، فەرموو ڕاستیان بکەرەوە، چەنێک چیرۆک کوردییە و حیکایەت نییە، سەماء نییە و ئاسمانە، ئەو وشانەش بەرامبەری کوردییان ھەیە و ھیچ پێویست بە بەکارھێنانی وشەی بێگانە ناکات. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەم وشانە بەرامبەری کوردییان نییە. Aza (لێدوان) ‏١١:١٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]