عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢)
دەرھێنەرجۆن مۆسکەر
ڕۆن کلێمنتس
بەرھەمھێنەرجۆن مۆسکەر
ڕۆن کلێمنتس
نووسینجۆن مۆسکەر
ڕۆن کلێمنتس
تێد ئیلیۆت
تێری ڕۆسیۆ
مۆسیقائالان مێنکن
دەستکاریمارک ھاستەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٨ ملیۆن دۆلار
داھات٥٠٢ ملیۆن دۆلار

عەلائەدین (بە ئینگلیزی: Aladdin) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، میوزیکاڵ و خەیاڵییە. فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەمھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز بەسەر سینەماکان دابەشکراوە. فیلمەکە ٣١یەمین فیلمی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنییە، ھەروەھا بە چوارەم ئەنیمەیشنی سەردەمی نوێببوونەوە یان ڕێنیسانسی دیزنی دادەنرێت. بنەمای فیلمەکە لەسەر کەلەپووری عەرەبی، چیرۆکی عەلائەدین و چرا جادوویەکە لەیەک ھەزار و یەک شەوە داڕێژراوە، زۆرینەی کاسەیەتی و چیڕۆکی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی دزەکەی بەغدا (١٩٤٠)،[١][٢] ھاوکات لۆکەیشنی فیلمەکە گۆڕاوە لە بەغدا بۆ شارێکی عەرەبی خەیاڵی بەناوی ئەقرەبە.[٣]

فیلمەکە جۆن مۆسکەر و ڕۆن کلێمنتس دەریان ھێناوە، ھەروەھا سیناریۆی فیلمەکەشیان نووسیوە، پێشتریش بەھەمان شێوە ھەردووکیان فیلمی (پەری دەریا ١٩٨٩) دەرھێنا. دەنگەکانی عەلائەدین لەلایەن سکۆت وێنگەر، جۆناسان فریمان، لیندا لارکین، فرانک وێلکەر، جێلبەرت جووتفراید، دۆگلاس سیل، گرتنی چراکە لەلایەن ڕۆبن ویلیامز. فیلمی عەلائەدین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە فیلمە سەرکەوتوەکانی ساڵی ١٩٩٢، توانی ٢١٧ ملیۆن دۆلار داھات کۆبکاتەوە، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٤ ملیۆن دۆلار لەھەموو جیھان. فیلمەکە بووە سەرچاوەی ئیلھام بۆ دروستکردنی چەند فیلمێکی دیکە لەوانە، فیلمی (جەعفەر دەگەڕێتەوە، ١٩٩٤)، (عەلائەدین و پاشایی دزەکان، ١٩٩٦).

چیرۆک[دەستکاری]

جەعفەر وەزیری سوڵتان، ھەوڵدەدات دەستی بگاتە چرا ئەفسوناوییەکە و دەشکەوتی سەمەرە. جەعفەر توتییەکی ھەیە کە شوێنی ئەشکەوتەکە دەزانێت بەڵام تەنھا کەسێک دەتوانێت گەوھەرەکە بێنێت «گەوھەرەکە لە قورێکدایە» لەناو ئەشکەوتەکە. یاسمین (کچی سوڵتان) بە زۆر پێکردنی ھاوسەرگیری دڵگران بوو بۆیە ھەموو داواکارییەکانی ڕەت کردەوە، دواتر ھەوڵیدا و ڕای کردە بازار لەوێ چاوی بە بەعەلائەدین و مەیموونەکەی کە ناوی (ئابۆو) دەکەوێت. عەلائەدین شوێنی ئەشکەوتەکە دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بچێت گەوھەرەکە بێنێت، بەڵام پڵینگێک کە سەری ئەشکەوتەکەیە ئاگاداریان ناکاتەوە کە دەست لەچی دەدەن ئاسایە تەنھا چراکە نەبێت، جەعفەر بە ئامێرێک شوێنێ عەلائەدین دەبینێتەوە، شێوەی خۆی بۆ کەسێکی بەتەمەن دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بچێتە ئەشکەوتەکە عەلائەدین بکوژێت و گەوھەرەکە ببات، عەلائەدین و مەیموونەکەی لە ئەشکەوتەکە مافوورێکی جادووی لەگەڵ گەوھەرەکە دەدۆزنەوە، دواتر چاوی بەچراکە دەکەوێت دەیەوێت چراکە لە قورەکە دەربھێنێت و بیبات بەڵام نازانێت ھۆکاری ڕووخانی ئەشکەوتەکە دەرھێنانی ئەو چرایەیە لەو قوڕە، پاشان کە چراکەی دەرکرد ئەشکەوتەکە دەستی کرد بە لەرزین و ڕوخان، دواتر بە مافوورەکە ویستیان دەربچن و ڕزگار بن لە ئەشکەوتەکە جەعفەر لەسەر شێوەی کەسێکی بەتەمەن دەست درێژ دەکات بۆ یارمەتیدانی عەلائەدین تەنھا بۆ بەدەستھێنانی گەوھەرەکە، دەستی عەلائەدین دەگرێت توانی گەوھەرەکە لە عەلائەدین بدزێت عەلائەدینی فرێدایە ناو ئەشکەوتەکە بەڵام نەمرد بەڵکوو گیری خواردبوو، خۆشبەختانە چراکەیان لەلا بوو، پاشان دەستێکیان بە چراکە خشاند و جنۆکەیەکی گەورەی شین لە چراکە ھاتە دەرەوە، داوای سێ ئارەزوو لە عەلائەدین دەکات بۆ بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکات، بەڵام عەلائەدین دەڵێت دەمەوێت لەم دەشکەوتە بمانبەیتە دەرەوە، دواتر لێی دەپرسێت ئەی تۆ ئارەزووی چی دەکەیت، جنۆکەکە دەڵێت ئارەزوو دەکەم ئازاد بم چونکە من بەندکراوی نێو ئەو چرایەم، عەلائەدین بەڵێنی پێدەدات بۆ ئەوەی ئارەزووەکەی بێنێتەدی. جەعفەر پیلان دادەنێت کە یاسمین و سوڵتان بکوژێت، بەڵام پیلانەکەی شکستی ھێنا، چونکە عەلائەدین ھەروەک (شازادە عەلی) ھاتە ناو کۆشکەکەوە؛ بەڵام یاسمین ئەوی ڕەتکردەوە، وەک کەسێکی گاڵتەچی ڕەچاوی کرد، بۆ شەوەکەی عەلائەدین و یاسمین چاویان بەیەک کەوت، عەلائەدین مافوورە جادوویەکەی بە یاسمین ناساند، دواتر یاسمین بۆی دەرکەوت کە عەلائەدین ئەو کوڕەی بازارەکە بوو کە بینی.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • ڕۆبن ویلیامز (ڕۆڵی جنۆکە): جنۆکەیەکی کۆمیدی و گاڵتەجارە، خەریکی ھەموو شتێکە، دەتوانێت ھەموو شتێک بکات کەدەیەوێ بەڵام ئەو تەنھا بەقسەی ئەو کەسە دەکات کە دەست دەخشێنێ لەسەر چراکەی. جنۆکەیەکی شینە، برچێکی ڕەشی درێژی ھەیە.
  • جۆناثان فریمان (ڕۆڵی جەعفەر): وەزیری سوڵتان بوو، دوژمنی سەرەکی فیلمەکە بوو، لەسەرەتادا ویستیان وەک کەسێکی بێزار دای بنێن، بەڵام دواتر لەلایەن بەڕێوبەران ڕەتکرایەوە، بڕیاریاندا وەک کەسێکی بێدەنگ و خراپ دای بنێن بۆ ئەوەی زیاتر لەناوەوە ترسناک بێت.
  • فڕانک وێڵکەر (ڕۆڵی ئەبۆ): مەیموونەکەی عەلائەدین، گیاندارێکی کۆمیدییە لە فیلمەکەدا، لەگەڵ عەلائەدین خولیای دزین بوو. بۆ دروستکردنی مەیموونەکە لە فیلمەکەدا، لە باخچەی ئاژەڵانی سانفرانسیسکۆ وێنەی مەیموونێکیان گرت بۆ دروستکی (ئەبۆ).
  • لیندا لارکین (ڕۆڵی یاسمین): شازادە یاسمین لە کۆشکێک لەگەڵ باوکیدا دەژیا، باوکی سوڵتانی کۆشکەکە بوو، یاسمین لەگەڵ عەلائەدین کەوتە داوای خۆشەویستی، قژێکی ڕەش، جلێکی شینی لەبەرە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Fantasy: The Thief of Bagdad". Foster On Film. Retrieved May 31, 2009.
  2. ^ Bernstein, Matthew; Studlar, Gaylyn (1997). Visions of the East. I.B.Tauris. ISBN 978-1-86064-305-7.
  3. ^ Johnson, Zach (October 15, 2015). "Disney Myths Debunked by Ron Clements and John Musker, Directors of The Little Mermaid, Aladdin and Hercules". Entertainment Weekly. Retrieved December 19, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]