عەبدوڵڵا خەیات
ڕواڵەت
عەبدوڵڵا خەیات | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٦٤ |
| مەرگ | ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (٥٦–٥٧ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | کۆڤید-١٩ |
| پیشە | ئەکتەر |
| چالاکبوون | ١٩٧٩–٢٠٢١ |
عەبدوڵڵا حەمەساڵح حەمەئەمین ناسراو بە عەبدوڵڵا خەیات (١٩٦٤ لە ھەڵەبجە، عێراق – ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سلێمانی، عێراق) ئەکتەرێکی کورد بوو،[١] کە لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە، و لە سلێمانی خوێندنی ئامادەییی پیشەییی تەواو کردووە.[٢] لە ساڵی ١٩٧٩، لە یەکەم کاری ھونەری بەناوی شانۆی ڕێژنە دەرکەوت و ھاوکات خاوەنی ٣٠ کاری شانۆیی بوو، و بەشداریی چەندین فیلم و دراماشی کردووە.[٣]بەرۆڵبینینی لە درامای "وەسێتنامە" لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتی (جەمال) یان گوڵی بامێ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.[٤]
مردن
[دەستکاری]عەبدوڵڵا دوای ١٨ ڕۆژ لە تووشبوونی بە کۆڤید-١٩ و ٨ ڕۆژ مانەوەی لەژێر ئامێری ھەناسەدان، لە ڕۆژی شەممەی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات پەیامێک بڵاودەکاتەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ خەبات، ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ↑ «ھونەرمەند بەھادین ھەڵەبجەیی: ماڵئاوایی عەبدوڵای خەیات کارەساتێکی قورسە». www.xendan.org. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ھونەرمەند عەبدوڵای خەیات کۆچی دوایی کرد». www.nrttv.com. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات پەیامێک بڵاودەکاتەوە
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
