عەبدولڕەحمان سومەیت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
عەبدولڕەحمان حەموود سومەیت | |
|---|---|
عبد الرحمن حمود السميط | |
عەبدولڕەحمان سومەیت | |
| لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ |
| مەرگ | ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ (٦٥ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی دڵ |
| نەتەوە | کووەیتی |
| خوێندنگە | زانکۆی لیڤەرپوول زانکۆی مەکگیل زانکۆی بەغدا |
| پیشە | پزیشک، مرۆڤدۆست و توێژەرێکی ئیسلامی، چاکەکار |
| ئایین | ئیسلام |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی مەلەک فەیسەڵ بۆ خزمەتکردن بە ئیسلام |
عەبدولڕەحمان حەموود سومەیت (بە عەرەبی: عبد الرحمن السميط؛ ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ – ١٥ی ئابی ٢٠١٣) پزیشک، مرۆڤدۆست و توێژەرێکی ئیسلامی خەڵکی کووەیت بوو.[١] بەھۆی کارە مرۆڤییە بەرفراوانەکانی لە زیاتر لە ٢٩ وڵاتی ئەفریقی بەناوبانگ و ناسراو بوو، کە بە چەند ڕێگایەک بە ملیۆنەھا کەس سوودمەند بوون لەکارە مرۆڤییەکانی.[٢]
خوێندن
[دەستکاری]لە کووەیت لەدایک و گەورە بوو، سومەیت پێش ئەوەی دەست بە کاری خێرخوازی بکات، دکتۆرێکی شیاو و پسپۆڕ لە بواری پزیشکی ناوەکی و گەدەدا بوو. ساڵی ١٩٧٤ بڕوانامەی بی ئێس لە پزیشکی و نەشتەرگەری وەرگرت، بڕوانامەی دیپلۆمی لە نەخۆشییەکانی خولگەیی لە زانکۆی لیڤەرپوول تەواو کرد و خوێندنی دوای خۆی لە زانکۆی مەکگیل لە کەنەدا تەواو کرد، کە تایبەتە بە پزیشکی ناوەکی و کۆئەندامی ھەرس.[٣]
پزیشکی
[دەستکاری]سومەیت لە ساڵی ١٩٧٤ ھەتا ١٩٧٨ لە نەخۆشخانەی گشتی مۆنتریال دەرمانی پراکتیزە کردووە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Islamic luminary Al-Sumait's death 'a big loss for Ummah' | Arab News — Saudi Arabia News, Middle East News, Opinion, Economy and more». Arabnews.com. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «On Islam.net: A Man with a Vision». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Who's Who: al-Sumait». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «The Biography of Dr. Abd Al-Rahman Al-Sumait». SIMAD University. ١٩ی ئابی ٢٠١٨.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کووەیت
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |