عوسمان یاسین
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
عوسمان یاسین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧١ ھەولێر، باشووری کوردستان |
پیشە | نووسەر، دادوەر، مامۆستای زانکۆ |
زمان | کوردی، عەرەبی |
نەتەوە | کورد |
خوێندن | یاسای گشتی |
عوسمان یاسین (لەدایکبووی ١٩٧١ لە ھەولێر) نووسەر، مامۆستای زانکۆ و ھەروەھا دادوەری خەڵکی باشووری کوردستانە.
ژیان
[دەستکاری]عوسمان یاسین لە ساڵی ١٩٧١ لە دەشتی کەندێناوەی شاری ھەولێر لە دایک بوو. بە دوای خوێندنی گشتی، چوو بۆ زانکۆ و لە زانکۆی سەلاحەدین وانەی یاسای خوێند و لە ساڵی ١٩٩٣دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت. بەدوای ئەوەیش خوێندنەکەی ھەر لە زانکۆی سەلاحەدین بەردەوام کرد و یاسای گشتیی ھەڵبژارد و تا ڕادەی دکتۆرا خوێند و لە ساڵی ٢٠١٢دا لەو زانکۆیە دەرچوو.[١] عوسمان یاسین ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤ وەکوو دادوەر چالاکی دەکات. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤ لە پەیمانگای دادوەری ھەرێمی کوردستان وەکوو مامۆستای پێشکەشکاری لێکچەر و لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەولەتییەکان لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ھەولێر وانە دەبیژێت.[١]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]بە زمانی کوردی
[دەستکاری]- ستراتیژی مێ و نەھامەتییەکانی خۆرھەڵات، ھەولێر، ١٩٩٨.
- مرۆڤێکی سەیر، شانۆگەرییەکی وەرگێڕدراوە لە زمانی فارسی، ھەولێر، ٢٠٠٠.
- فریدریک نیتشە، دەزگای توێژینەوەو و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٠.
- بونیادگەری پێکھاتوویی (میتۆدی لوسیان گۆلدمان)، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، ھەولێر، ١٩٩٩.
- پارزینکی یاسا، کۆمەڵە باسێکی یاسایی، رێکخراوی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیر یاسایی، o.p.l.c، ھەولێر، ٢٠٠٧.
- دەستوور و دەسەلاتی دامەزرێنەر، باسێکی فەڵسەفەی یاسایە لەسەر دەستوور، سەنتەری توێژینەوەی یاسای بەراوردکاری، ژمارە ١، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- ھێگل و دوو لە قوتابییانی، دەزگای توێژینەوەو و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- پرنسیپی مەشروعیەت و چاودێری دادوەری، سەنتەری توێژینەوەی یاسای بەراوردکاری، ژمارە ٩، ھەولێر، ٢٠٠٩.
- دووەم سەردانی شاندی مافپەروەرانی کوردستان بۆ ولاتی ئەڵمانیای فیدراڵ، ھەولێر، ٢٠١٠،(کتێبی ھاوبەش)
- جیھانی ئاماژەکان، چاپخانەی رۆشنبیری، ھەولێر، ٢٠١٧.
بە زمانی عەرەبی
[دەستکاری]- المبادئ القانونية في قرارات محکمة تمييز إقليم کوردستان (لسنوات ١٩٩٣-٢٠٠٧)، ٢٠٠٨.
- المبادئ والتطبيقات القانونية في قرارات محکمة استئناف اربيل بصفتھا التمييزية لسنوات ١٩٩٢-٢٠٠٩ (قانون التنفيذ)، ٢٠٠٩.
- العقلانية التواصلية و دورھا في بناء الدولة القانونية (الدولة الدستورية الديمقراطية) لدی يورغن ھابرماس، مرکز ابحاث القانون المقارن، العدد ٢٨، اربيل، ٢٠١٠.
- قوانين الصحافة والنشر في اقليم کوردستان والعراق والدول العرابية، اربيل، ٢٠١٠.
- إجراءات اقامة الدعوی الإدارية في دعويي الإلغاء والتعويض، منشورات الحلبي الحقوقية، بيروت، ٢٠١١.
- المبادئ و التطبيقات القانونية في قرارات محکمة استئناف اربيل بصفتھا التمييزية (الطعن في احکام وقرارات محاکم الجنح لسنوات ١٩٩٢-٢٠١٢)، اربيل، ٢٠١٣.
- تسوية المنازعات الناشئة في مرحلة إبرام العقود الإدارية، منشورات الحلبي الحقوقية، بيروت، ٢٠١٥.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا کوردیپێدیا: عوسمان یاسین؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٥ی حوەیرانی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |