عارەب عوسمان
Jump to navigation
Jump to search
تەنیا عارەب عوسمان | |
---|---|
لەدایکبوون | عارەب عوسمان جەرجیس ١٩٥٢ ھەولێر |
نیشتەجێ | ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | تەنیا عارەب |
نەژاد | کورد |
ھاووڵاتی | کوردستانی |
پیشە | دەنگبێژ حەیرانبێژ |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٠ |
ئایین | ئیسلام |
منداڵەکان | سرود و سامان و سەنگەر و ماردین و ڕابەر |
عارەب عوسمان (ھەروەھا بە تەنیا عارەبیش ناسراوە؛ ناوی تەواو: عارەب عوسمان جەرجیس) ھونەرمەند و دەنگبێژێکی کوردە کە لە ١٩٥٢ لە گەرەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە باوکی عوسمان حەیران یەکێک بووە لە کەڵەحەیرانبێژە ھەرەبەتواناکانی دەشتی قەراج و ھەولێر، لە ساڵی ١٩٧٠ دەبێت بەیەکێک لە فێرخوازەکانی ھونەرمەندی گەورە (وریا ئەحمەد) کە لەبەشی کوردی رادیۆی بەغدا گۆرانیان تۆمارکردووە، ھەرچەندە لەخێزانەکەیان چەندین حەیران بێژ و دەنگ خۆش ھەبووینە بەڵام پتر دەکەوێتە ژێڕ کاریگەری ھونەرمەندی مەزن ڕەسوول بێزار گەردی ھاوکات لەگەڵ ھونەرمەندانی سەردەمی خۆی (جەلال سەعید، بورھان خۆشناو، نەجمەددین ئاوارە، نیزام شوکر، قادر زیرەک) برەوی زیاتریان بەھونەرەکەیان داوە و ھاتونەتە مەیدان، عارەب عوسمان بە یەکێک لەکۆڵەکەکانی حەیران دادەنرێت لە کوردستان
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- چاوپێکەوتنێک لەکەناڵی کوردسات
- دیدارێکی ھونەری لەکەناڵی رووداو