شەڕی سامەڕا (٢٠٠٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی سامەڕا
بەشێکە لەشەڕی عێراق
وڵاتعێراق
جێسامەڕا
کاتی ڕوودان٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤
بەشداربووویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

شەڕی سامەڕا ٢٠٠٤ شەڕێکی سەربازی چەکدارییە کە لە سامەرا لە باکووری ئەو شوێنەی کە بە سێگۆشەی سوننە ناسراوە ڕوویدا، شەڕەکە لە نێوان ھێزە ئەمریکی و عێراقییەکان لە لایەک و قاعیدە لە لایەکی دیکە دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن کۆمەڵە چەکدارەکانەوە، ھێزە ئەمریکییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بۆ ڕزگارکردنی شارەکە و مزگەوتی زەھەبی جوڵەیان کرد و دوای شەڕێکی تووند ھێزە عێراقی و ئەمریکییەکان شارەکیان داگیرکرد و ھێزی ناوخۆیییان پێکھێنا بۆ پاراستنی ئاسایش، بەڵام سەقامگیرییەکە بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبوو، بۆردوومانی مەزارگەی سەربازی لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕوویدا، کە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی تائیفی لە عێراق.

پێش لەشکرکێشی ئەمریکا[دەستکاری]

شاری سامەڕا بە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی پارێزگای سەلاحەددین دادەنرێت و تێیدا بەخاک سپاردنی دوو ئیمامە پیرۆزەکەی شیعە و سوننە کراوە و شارەکە پێش لەشکرکێشییەکە سەقامگیرییەکی ئەمنی گەورەی ھەبوو پێش ھاتنە ناوەوەی سوپای ئەمریکا بۆ ناو شارەکە لە ساڵی ٢٠٠٣.

پاش لەشکرکێشی ئەمریکا[دەستکاری]

دوای لەشکرکێشی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، شەڕێکی گەورە لەنێوان ھێزەکانی ئەمریکا و کۆمەڵە چەکدارەکان لە شاری فەلووجە ڕوویدا، دوای ئەوە شەڕەکان گواسترانەوە بۆ چەند ناوچەیەکی دیکە لە عێراق تا پارێزگای نەینەوا و پارێزگای سەلاحەددین و دیالە و کەرکوکیش لەخۆ گرت.

شەڕەکە[دەستکاری]

دوای ئەوەی قاعیدە دەستی بەسەر ئەنجومەنی دادوەری سامەڕا و فەرماندارێتی سامەڕا و شەقامەکانی ئەو شارەدا گرت، ئەمریکا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ڕزگارکردنی شارەکە لەژێر ڕکێفی ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیاند.

ئەنجامی شەڕ[دەستکاری]

دوای سێ ڕۆژ لە شەڕەکان لەناو ئەو شارە، ھێزەکانی ئەمریکا بەھاوکاری ھێزە عێراقییەکان شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و زیاتر لە ١٠٠ توخمی چەکدارییان کوشت و زیاتر لە ٦٠ ئەندامیان دەستگیرکرد، ھاوکات سەربازێکی ئەمریکیش لەو شەڕەدا کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة سامراء (2004)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.