شەڕی زستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی زستان
بەشێکە لەجەنگی جیھانیی دووەم
ناو بە زمانی فەرمیtalvisota
وڵاتیەکێتیی سۆڤیەت، فینلاند
جێفینلاند
لەدوای ئەوContinuation War
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٣ی ئازاری ١٩٤٠
ڕووداوە بەرچاوەکانMoscow Peace Treaty
سەردەمجەنگی جیھانیی دووەم
بەشداربووفینلاند، یەکێتیی سۆڤیەت

شەڕی زستانە ململانێیەکی سەربازی بوو لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و فینلاند. لەشکرکێشی سۆڤیەت لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ ڕوویدا، کە سێ مانگ دوای دەستپێکردنی جەنگی جیھانی دووەم بوو. ئەم شەڕە لە ١٣ی ئازاری ١٩٤٠ بە واژووکردنی پەیمانی ئاشتی مۆسکۆ کۆتایی ھات. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ کۆمەڵەی گەلان ئەم وڵاتەی لە ئەندامێتی خۆی دەرکرد لەکاتێکدا دەستدرێژی سۆڤیەت بۆ سەر فینلاند بە نایاسایی ناوبرد.[١]

فینلاند تا سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم بە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆرییەتی سوید دادەنرا. دوای چەندین شەڕ لە نێوان ھەردوولا، دواجار لە ساڵی ١٨٠٩، بەپێی پەیمانی حەمینە، فینلاند وەک دوکایەتییەکی سەربەخۆ پەیوەندی بە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا کرد. لە سەرەتای قۆناغی سەربەخۆیی فینلاند ڕێڕەوێکی خێرای گەشەسەندنی پەیڕەو کرد. ئەمەش لە بوارە جیاوازەکاندا خێراتر بوو بەو چاکسازیانەی کە بەناوی ئەسکەندەری دووەمەوە، ئیمپراتۆری ڕووسیا ئەنجامدرا و دواجار فینلاند توانی ھێزی چەکداری خۆی ھەبێت لەو ماوەیەدا. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بزووتنەوەی سەربەخۆیی لە فینلاند دەستی بە دەرکەوتنی خۆی کرد، کە ڕووبەڕووی سەرکوتی ڕووسەکان و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزە چەکدارەکانی بووەوە. ھەر بۆیە فینلەندییەکان بە ھاوکاری ئەڵمانییەکان کۆمەڵێک خۆبەخشی میلیشیای نھێنییان پێکھێنا. ئەم ھێزانە لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا لە بەرەی ڕۆژھەڵات دژی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا و دواتر لە ڕێکخستنەوەی ھێزە چەکدارەکانی فینلەندا بەکارھێنران. [٢]

دوای شکستی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا لە جەنگی جیھانی یەکەم و سەرھەڵدانی کۆمۆنیستەکان لەم وڵاتەدا، لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٧ سەربەخۆییی فینلاند لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیەندرا. تا کۆتایی ھەمان مانگ، حکوومەتەکەی ڤلادیمێر لینین لە ڕووسیای سۆڤیەت کە بەشدار بوو لە شەڕێکی ناوخۆدا و نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەم ناوچەیەدا، ھەروەھا دان بە سەربەخۆیی فینلانددا نا بە ھیوای گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ژێر کۆنترۆڵی ڕووسەکان. ڕاستەوخۆ دوای سەربەخۆیی، ململانێیەکی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی کۆمۆنیزم کە بە «سوورەکان» ناسراوە بە یارمەتی ھێزە ڕووسییەکانی ئامادەبووو لەم وڵاتە و نەیارەکانی کە بە «سپی پێستەکان» ناسراون ڕوویدا، کە ناوی شەڕی ناوخۆی فینلاند بوو. ئەم جەنگە دواجار بە دەستێوەردانی ئەڵمانییەکان و شکستی کۆمۆنیستەکان کۆتایی ھات. [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Putin: Winter War aimed at correcting border "mistakes"" (بە ئینگلیزی). Yle Uutiset.
  2. ^ ئ ا Nenye 2015.