شیر ساریم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شیر ساریم سەرکردەیەکی کوردی ئێزیدی بوو کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی کرد دژ بە دەوڵەتی سەفەوی لە سەردەمی شا ئیسماعیلی یەکەم.

کتێبی مێژووی شا ئیسماعیل کە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن غولام سەروەر نووسراوە ئاماژە دەکات بەوەی «لە زستانی ١٥٠٥–١٥٠٦ شا ئیسماعیل چوو بۆ بەرەکانی پێشەوە لە ئازەربایجان بۆ دامرکاندنەوەی شیر ساریم کە سەرکردەیەکی دزی کوردستان بوو. دوای کۆمەڵکوژکردنی شوێنکەوتوانی و تاڵانکردنی کەمپەکەی بەھۆی ئەوەی شیر ساریم ھەڵھات شا ئیسماعیل پێشڕەوی کرد بۆسەر ڕووباری قزڵ ئوزفلن.»[١]

ڕاپەڕینەکەی شیر ساریم بۆ چوار ساڵی دواتر بەردەوام بوو لە ماوەی نێوان ١٥٠٦–١٥١٠. ساڵی ١٥١٠ شیر ساریم تێکشکێندرا لەلایەن سوپای فارسەکانەوە و بۆ خۆی دەستگیرکرا و کوژرا[٢][٣] و ئەو کوردانەشی بە دیلی گیردران کوژران «بە ئازارێک کە وێنای دووبارە نەبێتەوە.»[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sarwar, Ghulam (1939). History of Shah Isma'il Safawi. HYDERABAD: The author, MUSLIM UNIVERSITY, ALIGARH. p. 50.
  2. ^ "Kurds". www.mideastweb.org. Retrieved 2018-12-13.
  3. ^ "DAWN - Opinion; May 7, 2006". DAWN.COM (بە ئینگلیزی). 2006-05-07. Retrieved 2018-12-13.
  4. ^ Browne, Edward G. (1928). The Literary History of Persia. Cambridge University Press. pp. 37.