شاھید کاپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاهید کاپوور

شاھید کاپوور وە ناسراویشە بە شاھید خەتەر ٢٥ی شووباتی ١٩٨١. ئەکتەری ناسراوی سینەمای ھیندییە، کوڕی پانکەج کاپورە و نیلیماج عەزیمە. یەکەم فیلمی شاھید کاپوور لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بەناوی (Ishq Vishk) کەخەڵاتی فیلم فەیری بۆ یەکەم دەرکەوتنی ئەکتەری پیاوی بردەوە. لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی "حەیدەر" (Haider) سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا و نزیکەی ١٠ میلیۆن دۆلاری قازانجبوو فیلمەکە بەر لەوکارەشی شاھید لەفیلمەکانی ڕانجکومار (R... Rajkumar) لە ٢٠١٣ و (Jab We Met) لە ٢٠٠٧ سەرکەوتنی دیکەی بەدەستھێنابوو.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

خێزان[دەستکاری]

شاھید کاپوور لە ٢٥ی شووباتی ١٩٨١ لە دایک بووە کوڕی پانکاج کاپوور و دانسەری کلاسیکە، دایک و باوکی لەساڵی ١٩٨٤ لێک جیابونەوە و ئەو بچووک بوو لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی سانا و براکەی ئیشان خەتەر لە نیودەلھی دەژیان لەگەڵ ئەوەش پەیوەندی شاھید لەگەڵ باوکی و باوەژنی سوبریە پاتاک باشە. شاھید لەساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ میرا ڕاجپوت ھاوسەرگیری کرد

ئەزموونی ئەکتەری[دەستکاری]

پێش ئەوەی کاری ئەکتەری دەست پێ بکات شاھید کاپوور لە زۆر لە شریتە سیدیە میوزیکەکان و ریکلامەکان کاری کردووە لەوانە ریکلام بۆ پیپسی لەگەڵ شارۆخان و کاجۆل و رانی موخێرجی و گۆرانیەکانی لە فیلمی kuch kuch hota hai و ڤیدیوی میوزیکی "لە پێش چاوت" لە ساڵی ١٩٩٥ چووە پەیمانگای دەڤار شێماک بۆ ھونەری شانۆ SDIPA و لە فیلمی taal دەرکەوت کە فیلمی سوبھاش گەی بوو لە ساڵی ١٩٩٩ کە سەماکەری یەکێک لە گۆرانیەکان بوو بە ناوی کاھین ئاگ لاگ لاگ گاوی لەگەل ئەکتەر ئەیشواریا رای و لە ئەکادیمیا دەرچوو لە ساڵی ٢٠٠١ و وازی لە کاری شریتی میوزک و ریکلام ھێنا لەم کاتەدا بۆ ئەوەی بتوانێ تەرکیز بخاتە سەر یەکەم دەرکەوتنی لە بۆلیوود لە ساڵی ٢٠٠٣ شاھید ڕۆڵی راجیف ماثور ی بینی و سەرنجی کین گوشی دەرھێنەری ڕاکیشا لە چیرۆکێکی خۆشەویستی ڕۆمانسی کە بە یەکەم ڕۆلی سەرەکی دادەنرێ لەو فیلمە ئامریتا ڕاو بە ڕۆلی شەھناز دەرکەوت و ئەو فیلمە قبوڵکردنی زۆری بەخۆیەوە بینی و شاھید کاپوور توانی خەڵانی فیلم ڤییر وەرگرێت بۆ یەکەم دەرکەوتن لە ئاستی کوڕ ساڵێک دوای ئەوە شاھید کاپور فیلمیکی تری لەگەل گین گۆش دەرھێنا fida لەگەڵ کارینا کاپوور.

و فەردین خان ئەو فیلمە شکستی ھێنا لە بۆکس ئۆفیس بەڵام ڕۆلی شاھید بە ناوازە لەو فیلمە وەسف کرا دواتر لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانسی dil maange more لەگەڵ سوھا عەلی خان و عایشا تاکیا فیلمەکە سەرکەوتوو بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ لە سێ فیلم بەژداری کرد بەلام سەرکەوتن یاوەری نەبوو لەگەڵ ئەوەش ڕۆلی جادیف لە فیلمی shikhar پولێنکرا بۆ بەدەستھێنانی ئەستێرەی سەر شاشە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ شاھید کاپور لە فیلمی 36 chaina town ڕۆڵێکی زۆر جوانی پیشاندا ھەر لەو ساڵدا و دوای ئەو فیلمە فیلمی کۆمیدی chup chup ke ی پێشکەش کرد بە ھەوادارنی کە تا ڕادەیەک سەرکەوتو بوو دواین فیلمی ساڵی ٢٠٠٦ فیلمی vivah بوو کە لەگەڵ ئەمریتا ڕاو بوو و بووە یەکێک لە سەرکەوتوو ترین فیلمەکانی ئەوساڵە و باشترین سەرکەووتنی بازرگانی بۆ شاھید کاپوور تا ئیستا پالیورارا بوو بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ئەستێرەی شاشە بۆ دووەم جار لەسەر یەک، لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار گەشتێکی جیھانی کرد بۆ بینی ئاھەنگی ڕۆکستاری میوزیکی لەگەڵ ھەریەک لە سەلمان خان و کارینا کاپور و جۆن ئەبرەھەم و ئیشا دیول و مالیکا شیرویت و زاید خان. لە ساڵی ٢٠٠٧ شاھید کاپور لە دوو فیلم دەرکەوت یەکەمیان fool & final کە فیلمەکە شکستی ھێنا لە بۆکس ئۆفیس و فیلمی دووەمی ئەو ساڵە jab we met بوو کە یەکێک بوو لە باشترین فیلمەکانی ئەو ساڵە و لەچەند ئاھەنگێکا پالیورارا بۆ باشترین ئەکتەری ساڵ لەوانە فیلم ڤییر دوای ئەوە شاھید کاپوور لە فیلمی kismet conictoin دەرکەوت لەگەڵ ڤیدیا بالان و سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و لە ساڵی ٢٠٠٩ شاھیدکاپوور بۆ یەکەم جار لە فیلمی kaminey دەرکەوت لەگەڵ پریانکا چوپرا کڵ شاھید دوو ڕۆلی ئەبینی و فیلمەکە سەرکەوتنێکی زۆر مەزنی دەستەبەر کرد و فیلمی دووەمی ئەو ساڵە فیلمی ڕۆمانسی و کۆمیدی dil bole hadippa بوو لەگەڵ رانی موخێرجی کە سەرکەوتنێکی مامناوەندی دەستەبەر کرد

ە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی chance pi dance دەرکەوت لەگەڵ جینیلیا دی سۆزا کە فیلمەکە سەرکەوتوو نەبوو لە ڕوی داھاتەوە دواتر لە فیلمی paathshaala لەگەل ئەیشا تاکیا ڕۆلی گێرا دواتر فیلمی badmash company پێشکەش بە ھەوادارانی کرد کە سەرکەوتنێکی مامناوەندی بەدەست ھێنا و کۆتا فیلمی ئەو ساڵە فیلمی کۆمیدی و ڕۆمانسی milenge milenge دەرھێنا لەگەڵ کارینا کاپوور کە بەرھەم ھێنانی لە ساڵی ٢٠٠٥ وە دواکەوتبوو ئەم فیلمە شکستی ھێنا لە بۆکس ئوفیس و لە ساڵی ٢٠١١ شاھید لەگەل سونام کاپور ڕۆلی گێڕا لە فیلمی muasam کە سەرکەوتنێکی تا ڕادەیەک باش بەدەست ھێنا لە مانگی شەشی ٢٠١٢ لەگەڵ پریانکا ڕۆلی گیرا لە فیلمی tere mere kahaani سەرکەوتنێکی مامناوندی بەدەست ھێنا لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم فیلمی شاھید فیلمی کۆمیدی phata poster nikhla hero لەگەڵ ئیلیانا دی کروز کە سەرکەونێکی باشی ھێنا فیلمی دووەمی ھەمان ساڵ فیلمی r...rajkumar بوو لەگەل سوناکشی سینھا کە سەرکەوتنێکی مەزنی ھێنا لە بۆکس ئەوفیس لە مانگی ١٠ ی ٢٠١٣ وە شاھید کاپوور فیلمی دەرھێنەر فیشال بھاردواج پەسەند کرد کە باسی لە تراژیدیای ھاملیت ئەکرد بە ناوی haider لە مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٤ وێنە گرتنی ئەو فیلمە کۆتای ھات لەگەڵ شەردھا کاپوور و تابی و کەی کەی مینون ڕۆلی گێڕا دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ فیلمی shaandar ی پێشکەش کرد فیلمێکی کۆمیدی لەگەل عالیا بھات. لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی Rangoon لەگەڵ ھەریەکە لە کانگانا ڕاناوت و سەیف عەلی خان دەردەکەوێت.

سەرچاوە[دەستکاری]