بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەیفولئیسلام قەزافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیفولئیسلام قەزافی
بە عەرەبی: سيف الإسلام القذَّافي
لەدایکبوون٢٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢
تەرابلوس، لیبیا
مردن٣ی شوباتی ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٢-٠٣) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
Zintan، لیبیا
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
باوکموعەمەر قەزافی
دایکسەفییە فەرکاش
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، ئەندازیار، نژیاروان، کارمەندانی سەربازی
پەروەردەکۆلێژی ئابووری و زانستی سیاسی لەندەن، زانکۆی تەرابلوس، پەروەردەی جێبەجێکاری ئیمادێک
ئەندامی حیزبیبەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری لیبیا
کاندید لە ھەڵبژاردنیھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داھاتووی لیبیا
ئایینئیسلام
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی لیبیا، شەڕی تەرابلوس، دووەم شەڕی نێوخۆیی لیبیا
لقی سەربازیسوپای لیبیا
وێبگە
بەستەری وەسفکراوhttps://baike.sogou.com/v44862209.htm

سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی (٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢ – ٣ی شوباتی ٢٠٢٦)؛ سیاسەتمەدارێکی لیبیا کوڕی موعەممەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کە سەرۆکایەتی دامەزراوەی نێونەتەوەییی قەزافی بۆ خێرخوازی و گەشەپێدان بووە. لە شاری باب ئەلعەزیزیە لە تەرابلوس لەدایکبووە، کە بنەماڵەی عەقید موعەممەر قەزافی لەوێ نیشتەجێ بوون. کوڕی یەکەمی عەقید قەزافییە لە ھاوسەری دووەمی بەناوی خاتوو سەفییە فەرکاش و سەیفولئیسلام قەزافی شەش برا و خوشکێکی ھەیە.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ لەلایەن دادگای تاوانە نێونەتەوەیییەکانەوە داواکراوە، ئەنجومەنی نیشتمانیش دەستگیرکردنی لە کاتی شەڕی تەرابلوس لە مانگی ئابی ٢٠١١ ڕاگەیاند، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر لە کەناڵە مانگی دەستکردەکاندا دەرکەوت و ھەواڵی دەستگیرکردنی ڕەتکردەوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک شاری ئوباری (٢٠٠ کم لە ڕۆژاوای سەبھا) دەستگیرکرا[١] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، کەتیبەی ئەبووبەکر سدیقی لیبیا ئازادکردنی و ڕۆشتنی لە شاری زینتان ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. سيف الإسلام القذافي - الجزيرة نت - تاريخ الولوج 21-11-2011 «الأخبار - عربي - سيف الإسلام القذافي». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 أغسطس 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)