سەڵاح بەردەویل
سەڵاح بەردەویل (صلاح البردویل) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس و وتەبێژی ڕێکخراوی ئیسلامی فەلەستینە. ھەروەھا نوێنەری حەماسە لە ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین.
زۆرجار لە میدیاکانی ڕۆژاوا بەردەویل وەک سەرچاوەیەک بۆ بۆچوونەکانی حەماس دەھێنرێتەوە. لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ بە ئاژانسی ھەواڵی قودسی ڕاگەیاندووە، حەماس ئامادەیە بچێتە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا. ئەم لێدوانە دەسەڵاتی فەلەستین و فەتحی توڕە کرد کە پێیان وایە حەماس دەیەوێت وەک نوێنەری سەرەکی فەلەستینییەکان سەیر بکرێت.[١] بەردەویل پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ ڕای گەیاندبوو کە ھەوڵەکانی ئاشتەوایی لە فەلەستین بەھۆی فشارەکانی ئەمریکاوە شکست دەھێنن.[٢]
دوابەدوای بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس کە کوشتنی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا بەدوای خۆیدا ھێنا، بەردەویل لە زاری چەندین سەرچاوەوە بڵاوی کردەوە کە لە کۆی ٦٢ کەس کە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژراون، ٥٠ کەسیان ئەندامی حەماس بوون.[٣][٤][٥] ئەمەش دوای لێدوانێکی ھێزەکانی ئیسرائیل ھات کە لە کۆی ٦٢ فەلەستینی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی سنووری غەززە کوژراون، ٥٠ کەسیان چالاکوان بوون، ھەروەھا بەیاننامەیەکی جیھادی ئیسلامی کە سێ کەس لە ٦٢ کوژراوەکە ئەندامی باڵی سەربازیبوون.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ null (2018-03-29). «Hamas says it's open to dialogue with US». Al-Monitor (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-05-16 ھێنراوە.
- ^ «Hamas official claims reconciliation failing due to US pressure» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-05-16 ھێنراوە.
- ^ «Hamas official: 50 of the 62 Gazans killed in border violence were our members» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-05-16 ھێنراوە.
- ^ Harpin، Lee (١٦ی ئایاری ٢٠١٨). «Hamas: Majority of Gaza border deaths were our members». www.thejc.com (بە ئینگلیزی). The Jewish Chronicle. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Hamas Political Bureau Member Salah Al-Bardawil: 50 of the Martyrs Killed in Gaza were from Hamas, 12 Regular People». MEMRI (بە ئینگلیزی). لە 2018-05-16 ھێنراوە.
- ^ Khoury، Jack (2018-05-16). «50 of Dead in Gaza Protests Were Hamas Activists, Says Senior Hamas Official». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە 2018-05-16 ھێنراوە.