سەکینە پەروانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەکینە پەروانە (لەدایکبووی ١٩٨٨ لە قۆچان) بەندکراوێکی سیاسیی کوردە. سەکینە لە کوردەکانی خوراسانە و نیشتەجێی باشووری کوردستان بووە.

دەستبەسەرکردن[دەستکاری]

سەکینە پەروانە ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ - ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی بە بیانووی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن ھێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سلێمانی دەستبەسەر و ڕەوانەی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە زیندانەکانی سنە و مەریوان ڕاگیراوە و دواتر نێردراوەتە زیندانی ئێڤینی تاران.

حوکم[دەستکاری]

  • ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ لەلایەن لقی بیست و شەشی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی ئەندامییەتی حیزبەکانی دێموکرات و کۆمەڵە، بە ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبەریکردن لە ئەندامییەتی ڕێکخراوە سیاسییەکان مەحکووم بوو.[١]
  • گەلاوێژی ھەمان ساڵ لە دادگایەکی تر بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە لە زیندان، ٢ ساڵ زیندانی تری بەسەردا سەپا.

زیندانەکان[دەستکاری]

  • گرتووخانەکانی سنە و مەریوان.
  • گرتووخانە ئێڤین.
  • بەندی سێی گرتووخانەی قەرچەک لە وەرامین.
  • چوار ڕۆژ داوتر بۆ ماوەی بیست و پێنج ڕۆژ، نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمیناوا.
  • ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ دیسان گرتووخانە ئێڤین
  • ٢٧ی تشرینی یەکەم - ٦ی خەزەڵوەر بۆ گرتووخانە شاری قۆچان.[٢]
  • ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ - ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ زیندانی ناوەندیی مەشھەد.[٣]

لێدان و ئەشکەنجە[دەستکاری]

  • سەکینە پەروانە سەرەڕای سێ مانگی ئەوەڵی دەستبەسەربوونی لە کاتەکانی دیکەشدا کەوتووەتە بەر توندوتیژی و ئەشکەنجەی کاربەدەستانی زیندانەکان؛ کە ئاسەوارەکان بەسەر جەستەیییەوە دیارن.
  • خاکەلێوی ١٣٩٩ سەکینە لە زیندانی ئێڤین دەستی دایە بەرزکردبەوەی ئاڵای کوردستان و درووشمدان و درووشمنووسین؛ کە کەوتە بەر پەلاماری دڕندانە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونیش کرا و دوو ساڵ دەستبەسەربوونی تریشی بۆ بڕاوە.[٤]
  • لەلایەن زیندانییانی بەندی سێی قەرچەک کەوتە بەر لێدان.[٥]

مانگرتن[دەستکاری]

  • ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٥ی جۆزەردان، بەھۆی ڕاگرتنی لەو بەندەی زیندانی قەرچەک مانی لە خواردن گرت. (بەندەکە تایبەتە بە تاوانە مەترسیدارەکان و سزادراوانی مادەھۆشبەرەکان و ئەوانی لەبەر کێشەی ماڵییەوە دەستبەسەر کراون)[٦]
  • ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ - ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ بەھۆی دەربڕینی ھاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی پارێزەرێکی کورد لە باکووری کوردستان، کە بە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا گیانی سپارد، مانی لە خواردن گرت.[٧]
  • ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ بەھۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەگەری ڕەوانەکردنی لە قۆچانەوە بۆ زیندانی ئیسفەھان.[٨] سەکینە لە ھەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە.[٩]
  • ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ - ١ی جۆزەردانی ٠٠ ١٤ بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ھەمبەر بێبەشبوون لە خزمەتگوزاریی پزشکی و بەردەوامبوونی دوورخستنەوەی و مانەوەی لە مەشھەد مانی لە خواردن گرتەوە.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سەکینە پەروانە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "سەکینە پەروانە بۆ بەندیخانەی قوچان گوازرایەوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ KHRN. "قۆچان؛ سەکینە پەروانە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەشھەد". KHRN.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ KHRN. "حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی دیکە لە بەندیخانەی ئێوین بە سەکینە پەروانە ڕاگەیەنرا". KHRN. Retrieved 27ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ KHRN. "لێدان و پەلاماردانی سەکینە پەروانە لەلایەن چەند بەندکراوێکی بەندیخانەی قەرچەکەوە". KHRN.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد مانی لەخواردن گرتووە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرتووە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ KHRN. "قۆچان؛ سەکینە پەروانە مانی لە خواردن گرت". KHRN. Retrieved 27ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ KHRN. "قۆچان؛ سەکینە پەروانە لە درێژەی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە". KHRN.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ KHRN (٢٢ی ئایاری ٢٠٢١). "موژگان کاووسی و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێوین و مەشھەد مانیان لە خواردن گرت". KHRN. Retrieved 27ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)