سەرۆکی دەوڵەت
ڕواڵەت
| سەرۆکی دەوڵەت | |
|---|---|
| لقی | کەسایەتی دەوڵەت، سەرکردە، public office |
| بەشێکە لە | دەوڵەت |
| فۆڕمی ناونیشانی نێر | chef d'État، jefe de Estado، valstybės vadovas، xefe de estado |
سەرۆکی دەوڵەت کەسایەتی گشتی دەوڵەت یان دەوڵەتێکی سەروەرە.[١] ناونانی تایبەتی سەرۆکی دەوڵەت بەندە بە شێوەی حکومەتی وڵات و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان؛ سەرۆکی دەوڵەت لەوانەیە کەسایەتییەکی ڕێوڕەسمی بێت یان ھاوکات سەرۆکی حکوومەت و زۆر شتی تر.
لە سیستەمی پەرلەمانیدا، وەک ھیندستان یان شانشینی یەکگرتوو، سەرۆکی دەوڵەت بەزۆری دەسەڵاتی ڕێوڕەسمی ھەیە، لەگەڵ سەرۆکێکی حکوومەتی جیاواز.[٢] بەڵام لە ھەندێک سیستەمی پەرلەمانیدا، وەک باشووری ئەفریقا، سەرۆکێکی جێبەجێکار ھەیە کە ھەم سەرۆکی دەوڵەتە و ھەم سەرۆکی حکوومەت. بە ھەمان شێوە لە ھەندێک سیستەمی پەرلەمانیدا سەرۆکی دەوڵەت سەرۆکی حکوومەت نییە، بەڵام ھێشتا دەسەڵاتی بەرچاوی ھەیە، بۆ نموونە مەغریب.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سەرۆکی دەوڵەت تێدایە.