سەرئێشەی سترێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەرئێشەی سترێس، هەروەها ناسراو بە جەختە سەرئێشە، باوترین جۆرە لە سەرئێشە یەکەمەکان. ئازارەکە لە چەندین شوێن هەستپێدەکرێن وەکو لە بەشی خوارەوە و پشتەوەی سەر، لە مل، لە چاو و هەروەها لە گرووپە ماسولکەکانی لەشدا، و زۆرترین کات کاریگەری لەسەر هەردوو لای سەر هەیە. سەرئێشەی سترێس نزیکەی ٩٠٪ سەرئێشەکان پێکدێنێت.

دەرمانی ئازار، وەکوو ئەسپیرین و ئایبووپرۆفێن، سوودمەندن بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە سەرئێشەیە. هەروەها دەرمانی جۆری ترایسایکلیک دژە-وەستێنەر وا دەردەکەوێت کە بەسوود بێت دۆ خۆ پاراستن لێی. بەڵام بەڵگە سنووردارە بۆ دەرمانی وەکوو پرۆپانۆلۆل و پشوودەری ماسولکە.

ئافرەتێک ئەزموونی سەرئێشەی سترێس دەکات

لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٫٨٩ ملیار کەس تووشی سەرئێشەی سترێس بوون، و ئەم سەرئيشەیە زیاتر لەناو ئافرەتان باو بوو (٢٣٪ تووشبوو ئافرەت بوون و ١٨٪ پیاو بوون.)

هێما و نیشانەکانی نەخۆشی[دەستکاری]

بە پێی چەندین توێژینەوەی زانستی، سەرئێشەکان پێویستە ئەم پێوەرانەیان هەبێ:

  • درێژایی نەخۆشییەکە لە نێوان ٣٠ خوولەک تاکو ٧ ڕۆژ بخایەنێتت
  • بە لایەنی کەم دوو لەم خەسلەتانەی هەبێت:
    • لە هەردوو لای جەستە بێت
    • ئازارێکی لە شێوەی زەخت یاخوود تووندکردن (ئازارەکە بە کوتە نەبێ)
    • ئازارێکی بە ئەستەم تاکو ناوەندی
    • دۆخی ئازارەکە بە جوولە و رۆوتین خراپتر نەبێت
  • پێویستە ئەم دوو خەسلەتەش بگرێتەوە
    • هێلنج و ڕشانەوە لەخۆ نەگرێتەوە
    • زیاتر لە یەک لەم دوو حاڵەتە لەخۆ نەگرێت: فۆتۆفۆبیا (هەستیاری بۆ رۆناکی)؛ فۆنۆفۆبیا (هەستیاری بۆ دەنگی بەرز)

سەرئێشەی سترێس لەوانەیە هاودەمی بێت لەگەڵ ناسک بوونی کەللەی سەر لە کاتی زەخت کردنی دەستیی لەسەریدا.

هۆکارەکانی مەترسی[دەستکاری]

چەندین هۆکاری جۆراوجۆر هەن کە دەبنە هۆی توشبوونی کەسێک بەم جۆرە سەرئێشەیە:

  • دڵەڕاوکێ
  • سترێس
  • کێشەی خەوتن
  • تەمەنی گەنجێتی
  • تەندرووستی لاواز

میکانیزم[دەستکاری]

هەرچەندە ماسوولکەکانی سەر و مل، وە هەروەها باری دەروونی وەکوو سترێس ڕۆلێک دەبینن لە ڕێگەکاری ئەم جۆرە سەرئێشەیە، هیچکامیان باوەرپێنەکراون تاکە هۆکاری درووستبوونی سەرئێشەی سترێس بن. بنچینەی نەخۆشزیانی سەرئێشەی سترێس لەوانەیە لە پەیوەندی نێوان هۆکاری تاکەکەسی، هۆکاری ژینگەیی، و هەروەها نۆرەکاری هەردووک ڕێگەی ئازاری کۆئەندامی بڵاو و ناوەڕاست سەرهەڵگرێت. دەماری هەستیار بۆ ئازار سیگناڵ لە ماسوولکەکانی دەوری کەللە سەر وەردەگرێت، کە وا دیارە دەبێتە هۆی سەرئێشەی سترێسی جاروباری. جگە لەمە، ناسکبوونی ماسوولکەکانی دەوروبەری کاللا سەر، هەوکردن، و هەروەها ئاشیمیای ماسوولکە (کەمی چوونی خوێن بۆ ماسوولکە) تاقیکراون وەکو چەندین هۆکار بۆ رێگەکاری بڵاوی سەرئێشەی سترێس. بەڵام چەندین توێژینەوەی زانستی شکستیان هێناوە بەلگە دابینبکەن لەسەر رۆڵی نەخۆشزیانی ئاشیمیا و هەوکردن لەناو ماسوولکەکان. ناسک بوونی ناوچەکانی دەوروبەری کەللەی سەریش وەکو هۆکارێک بۆ ئەم سەرئێشەیە دیارینەکراوە، بەڵام لەوانەیە وەکو پەلەپیتکە کار بکات بۆ درووستکردنی سایکلێک ئازار کە تییایدا وەڵام بۆ ئازارە بڵاوەکە دەگۆڕێت بۆ وەڵامێکی ناوەڕاستی. پاشان ئەم درێژە پێدانە دەبێتە هۆی زیادەکاری ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکانی ئازار، کە دەبێتە هۆی گۆڕانی جۆری سەرئێشەکە بۆ سەرئێشەی سترێسی بەردەوام.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە[دەستکاری]

لەگەڵ سەرئێشەی سترێس، تاقیکردنەوەکە چاوەڕوان کراوە ئاسایی بێت، بە ریزپەری ناسکی ماسوولکەکانی هەردوو لای کەللەی سەر، و دۆزینەوەی هەرکام لە حاڵەتی فۆتۆفۆبیا و فۆنۆفۆبیا.

پۆلێنکردن[دەستکاری]

سیستەمی پۆلێنکردن بۆ سەرئێشەی سترێس

نوێترین شێوازی پۆلێنکردنی سەرئێشەی سترێس لەلایان رێکخراوەی سەرئێشەی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨. ئەم سیستەمە پۆڵێنکردنە سەرئێشەی سترێس دەکات بە دوو بەش: سەرئێشەی سترێسی جاروباری و سەرئێشەی سترێسی بەردەوام. سەرئێشەی سترێسی بەردەوام پێناسەدەکرێت بەم جۆرە سەرئێشە سترێسەی کە بۆ ١٥ ڕۆژ لە مانگێک یاخود زیاتر سەرئێشەکەت هەبێت بۆ درێژایی ٣ مانگ، یان بۆ ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێك یاخود زیاتر. و سەرئێشەی سترێسی جاروباری پێناسەدەکرێ بەم جۆرە سەرئێشە سترێسەی کە بۆ ١٥ ڕۆژ لە مانگێک کەمتر سەرئێشەکەت هەبێت، یان بۆ ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێك کەمتر، و هەروەها دابەش کراوە بۆ دوو جۆریتر: زووزووی و دەگمەن. زووزووییەکە بەمە ناسراوە ١٠ یاخود زیادتر رووداوی سەرئێشەت هەبێ لە ١-١٤ ڕۆژدا هەموو مانگێك، بۆ زیاتر لە ٣ مانگ، یاخود بە لایەنی کەم هار ساڵێک ١٢ جار سەرئێشەکەت هەبێت، بەڵام کەمتر لە ١٨٠ جار؛ دەگمەن بەمە ناسراوە هەر ساڵێک لە ١٢ سەرئێشە کەمترت گرتبێت.

جیاوازی دەستنیشانکردن[دەستکاری]

پشکنینی گەورە و درێژەپێدراو پێویست نییە چونکە سەرئێشەی سترێس بە مێژوو و باری فیزیایی نەخۆش دەستنیشان دەکرێت. بەڵام، گەر نیشانەکان وا دەردەخەن کە نەخۆشییەکی گەورەتر باوە، ئەوا ئێم ئاڕ ئای پێویستە لێرە بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە گومانلێکراوانە، هەندێک لەم نەخۆشییانە وەکو:

  • مایگرەین
  • نەخۆشی بۆشەڵەکانی دەوری لوو
  • نەخۆشی چاو
  • نەخۆشی بڕبڕەی مل
  • سەرئێشەی ژێردەستە (سەرئێشەکە بەهۆی نەخۆشییەکیترە)

خۆپاراستن[دەستکاری]

شێوازی ژیان[دەستکاری]

خواردنەوەی ئاو و خۆ بە دوور گرتن لە وشک بوون یارمەتیدەرن بۆ خۆپاراستن لە سەرئێشەی سترێس. بەڕێوەبردنی گوشاری دەروونی و ئارام بوونەوە بازۆریی سەرئێشە کەمتر دەکا. خواردنەوەی کهوولی دەتوانێ سەرئێشەکان بەهێزتر بکات و لەوانەشە زیاتر و درێژتری بکات. وەستان بە رێکوپێکی لەوانەیە ئازاری مل کەم بکاتەوە گەر هیچ هەبوو. هەروەها، ئەو کەسانەی کە چنگی شەویلگەیان هەیە لەوانەیە تووشی سەرئێشەی سترێس بن، و بە وەرگرتنی چارەسەر لە پزیشکی ددان ئەتوانی خۆت بپارێزی لیێ. هەروەها تەکنیکی بایۆفیدباک (ئاگاداربوون و تێگەیشتن لە کارەکانی جەستەت) کاریگەرە بۆ خۆپاراستن.

دەرمان وەرگرتن[دەستکاری]

ئەو کەسانەی کە ١٥ سەرئێشە یاخود زیاتریان هەیە لە مانگێک، ئەتوانن چارەسەر لە ڕێگەی هەندێک دەرمانی دیاریکراوی جۆری دژە-وەستێنەر وەربگرنز هەروەها دەرمانی وەکوو ئامیتریپتیلین، میرتازەپین و ڤێنلافاکسین، کە هەر یەکەو پیداوەستی تایبەتی خۆی هەیە. هەروەها دەرمانی پرۆپانۆلۆل و ئارامکەرەوەی ماسوولکەش هەن، بەڵام تاکو ئێستا بەڵگە بەلگە لەسەر کاریگەرییەکانیان سنووردارە.

چارەسەر[دەستکاری]

چارەسەر بۆ سەرئێشەی سترێس خواردنەوەی ئاوە و سەلماندنە کە جەستەت ئاوی پێوەستی هەیە و وشک نییە. گەر نیشانەکانی سەرئێشە هەر لانەکەوتن کاتژمێرێک پاش ئاو خواردنەوە، ئەوە پێویستە کەسەکە ئارام ببێتەوە و گوشاری دەروونی خۆی بەڕێوەبباتز

وەرزش کردن[دەستکاری]

چەندین بەلگە هەن دەیسەلمێنن کە وەرزشی شان و مل زۆر سوودمەندن بۆ ئەم سەرئێشانە سترێسانەی کە پەیوەندییان بە ئازاری ملەوە هەیە. وەرزشە سوودمەندەکان ئەمانە لە خۆ دۆگرێت:

  • کێشاندن
  • بەهێز کردن
  • مەودایەک وەرزشی جووڵە

دەرمان وەرگرتن[دەستکاری]

سەرئێشەی سترێسی جاروباری[دەستکاری]

دەرمانی سەر کاونتەر، وەکو پانادۆڵ، ئەسپیرین، یاخود دەرمانی وەکو ئایبووپرۆفێن، ناپرۆکسین و کێتۆپرۆفین ئەتوانن سوودمەند بن بۆ چارەسەری سەرئێشەی سترێس، بەڵام بە لایەنی زۆر هەفتەی تەنها چەندجارێک کاریگەرییان دەبێت. ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵەکیان هەیە وا باشترە پانادۆل بخۆن لە شوێنی ئەسپیرین. هەروەها پێویستە گرنگی بدرێت کە ڕۆژانە زۆر خواردنی پانادۆڵ دەبێتە هۆی زیان بەخشین بە جگەر، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە ٣ جار یاخود زیاتر دەخۆنەوە، یاخود ئەوانەی پێشکات کێشەی جگەریان هەبووە. هەروەها ئایبووپرۆفێنیش ئەتوانرێ وەکو چارەسەر بەکاربهێندرێت، بەڵام ئەتوانێ نەخۆشەکە تووشی ناڕەحەتی گەدە و ڕیخۆڵەکان بکاتز

سەرئێشەی سترێسی بەردەوام[دەستکاری]

چەندین جۆر دەرمان سوودماندن لە چارەسەرکردنی ئەم سەرئێشەیە، بۆ نمونە ترایسایکلیک دژە-وەستێنەر، بێنزۆدیازێپاین (ڕێژەیەکی کەم لە کلۆنازێپام) و هەروەها ئارامکەرەوەی ماسوولکە (کە کاریگەرە بۆ ئەم نەخۆشانەی کە کرز بوونی ماسوولکەکانیان هەیە.)

بەڵام، ئەم دەرمانانە کاریگەرییان نامێنێت گەر بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێندرێن. پێش هاموو چارەسەر گۆڕینێک پێویستە زیاد لە سنووری ڕێژەی بەکارهێنان کەم بکرێتەوە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6457940/
  2. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2190284/
  3. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2958257/
  4. https://academic.oup.com/fampra/article/27/2/151/509612
  5. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6864942/
  6. https://link.springer.com/article/10.1007/s11916-006-0078-z
  7. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6350784/
  8. https://link.springer.com/article/10.1007%2Fs11916-009-0078-x
  9. https://www.worldcat.org/title/current-headache-reports/oclc/49393136
  10. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/19889292/
  11. https://www.worldcat.org/title/rosens-emergency-medicine-concepts-and-clinical-practice/oclc/989157341
  12. https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S001150291730113X?via%3Dihub
  13. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/28886861/
  14. https://link.springer.com/article/10.1007%2Fs11916-005-0021-8
  15. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/16282042/
  16. https://linkinghub.elsevier.com/retrieve/pii/S0140673698010794
  17. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/9929022/
  18. https://ichd-3.org/2-tension-type-headache/2-3-chronic-tension-type-headache/?sfw=pass1605179742
  19. https://ichd-3.org/2-tension-type-headache/2-1-infrequent-episodic-tension-type-headache/
  20. https://ichd-3.org/2-tension-type-headache/2-2-frequent-episodic-tension-type-headache/?sfw=pass1605179779
  21. https://ichd-3.org/2-tension-type-headache/
  22. https://ichd-3.org/2-tension-type-headache/2-4-probable-tension-type-headache/
  23. https://www.consumerreports.org/pain-relief/tension-headache-treatment-prevention/
  24. https://doi.apa.org/doiLanding?doi=10.1037%2F0022-006X.76.3.379
  25. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/18540732/
  26. https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1517/14656566.2011.548806?journalCode=ieop20
  27. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/21247362/
  28. https://link.springer.com/article/10.1007%2Fs00586-016-4376-9
  29. https://www.worldcat.org/title/european-spine-journal-organ-of-european-spine-society/oclc/884084959
  30. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/26851953/
  31. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6464783/
  32. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD011888.pub2/full
  33. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/28084009/
  34. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4862245/
  35. https://n.neurology.org/content/86/19/1818
  36. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/27164716/
  37. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4955729/
  38. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD007587.pub2/full
  39. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/27092807/
  40. https://journals.lww.com/clinicalpain/Abstract/2006/03000/Are_Manual_Therapies_Effective_in_Reducing_Pain.9.aspx
  41. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/16514329/
  42. https://headachejournal.onlinelibrary.wiley.com/doi/abs/10.1111/j.1526-4610.2005.05141.x
  43. https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/15953306/
  44. https://research.vu.nl/en/publications/noninvasive-physical-treatments-for-chronic-recurrent-headache-co
  45. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD001878.pub2/full
  46. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3381059/
  47. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4194455/
  48. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6191530/