بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەدر شەریعە ئەسغەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عوبەیدوڵا کوڕی مەسعود کوڕی تاج شەریعە

لەدایکبوون
مەرگ٧٤٧ھجری = ١٣٤٦-٤٧ زایینی
نەتەوەئوزبەکستان
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
ئایینئیسلام

سەدر شەریعە ئەسغەر (بە عەرەبی: صدر الشريعة الأصغر) ھەروەھا ناسراو بە سەدر شەریعەی دووەم زانای ئایینی، توێژەرێکی مەزھەبی حەنەفی ماتریدی بووە، (موتەکەلیم، شیکەرەوی قورئان، فەرموودەزان، نەحویی، مەنتیقی، ئەستێرەناس، ڕێزمانی عەرەبی، فەلسەفە، زانستی سروست)، و بە بیردۆزەکانی کات و شوێنی ڕاڤەکانی لە سەر فیقھی ئیسلامی دەناسرێت، دەست نیشانی قوڵی زانیاریەکانی لە بوارە جیاوازەکانی ئیسلام کردووە. بنەچەکەی دەگەڕێتەوە سەر عەبادەی کوری سامت، ستایش کراوە لەلایەن زانا تەفزانی و زانا عەبد حەی کەنەوی.