سێگۆشەی زێڕین

سێگۆشەی زێڕین (بە ئینگلیزی: Golden triangle) ھەروەھا سێگۆشەی پیرۆزیشی پێ دەوترێت،[١] سێگۆشەیەکی دوولایەکسانە کە تێیدا درێژیی لا یەکسانەکان و بنکەی سێگۆشەکە لە حەنای یەکتردا ڕێژەی زێڕین دروست دەکەن واتە:
گۆشەکان[دەستکاری]
- بەھای گۆشەی سەری سێگۆشەی زێڕین بریتییە لە:[٢]
و لەبەر ئەوەی ئەنجامی کۆکردنەوەی ناوەگۆشەکانی سێگۆشەیەک دەکاتە ئەوا بەھای ھەر یەک لە بنکەگۆشەکان بریتییە لە:
لە شێوەکانی تردا[دەستکاری]
- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو ئەستێرەیەکی پێنجپەڕدا بدۆزرێتەوە.
- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو دەلایەکی ڕێکدا بدۆزرێتەوە.
- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو ڕاخستراوی (net) چەندین تەنی ئەندازەیی وەکوو دوازدەڕوو و بیستڕوو بدۆزرێتەوە.
لوولپێچی لۆگاریتمی[دەستکاری]

لە سێگۆشەیەکی زێڕیندا ئەگەر لەتکەری یەکێک لە بنکەگۆشەکان بکێشیتەوە تا لایەکەی بەرامبەری خۆی ببڕێت. سێگۆشەیەکی زێڕینی تر دروست دەکرێت. لەبەر ئەوەی گۆشەی سەری سێگۆشەکە ٣٦ پلە دەبێت و ئەگەر ئەم کارە دووپات بکرێتەوە کۆمەڵێک سێگۆشەی زێڕینی تر بەدەست دێن کە سەرەکانیان دەکەوێتە سەر لوولپێچی لۆگاریتمی.[٣]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا Elam, Kimberly (2001). Geometry of Design. New York: Princeton Architectural Press. ISBN 1-56898-249-6.
- ^ Weisstein, Eric W. "Golden Triangle". mathworld.wolfram.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-26.
- ^ Huntley, H.E. (1970). The Divine Proportion: A Study In Mathematical Beauty. New York: Dover Publications Inc. ISBN 0-486-22254-3.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Golden triangle (mathematics)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١.
![]() | ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |